شۆڕشه‌كه‌ی لیبیا‌و كوشتنه‌كه‌ی قه‌زافی
بێستون فایەق
دوای خۆپیشاندانه‌كانی 17 ی فه‌برایه‌ری لیبیا و كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته سه‌یروسه‌مه‌رەكه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازی و خۆپیشانده‌ره، كه به فڕوكه‌و چه‌كی قورس په‌لاماری خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا‌و له‌و چه‌ند رۆژه‌ی سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌زاران كه‌سی كوشت، سه‌رنجی هه‌موانی ڕاكێشاو هاوسۆزیه‌كی وه‌های بۆ شۆرشگێره‌كان په‌یدا كرد كه چاوی نێوده‌وڵه‌تی به‌وردیه‌وه ئه‌یڕوانیه لیبیا‌و گه‌له‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و هه‌نگاو به‌هانگاوی گۆڕانكاریه‌كان و رق و توڕیه‌یشی به‌رامبه‌ر قه‌زافی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زیاتر كرد.
له‌وكاته‌شدا قه‌زافی وه‌كو خوێن رێژێك و دیكتاتۆرێكی بێ به‌زه‌یی فه‌رمانێكی نیوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌رچوو، وڵاتیش بو به وڵاتێكی چه‌كدار گه‌نجه‌كان پێچه‌وانه‌ی شۆڕشه‌كانی تونس و میسر بون به‌چه‌كدارو سه‌راپای وڵات بو به‌بنكه‌ی چه‌كداری و شوێنی شه‌ڕ و پێكدادان، ئه‌وه‌ی ئومێد‌و چاوه‌ڕوانی هه‌مو مرۆڤێكی ئازادی خوازبو شۆڕش و شۆڕشگێره‌كانی لیبیا بوو كه به‌ناچاری و بۆ ئازادی وڵاته‌كه‌یان چه‌كیان هه‌ڵگرتبو، ده‌وترا ئه‌مانه به خوێن ئازادی بنیات ده‌نێن و دیكتاتۆریك راو ده‌نێن.
به‌ڵام له كۆتایی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌یاندا گه‌نجه شۆڕشگیڕه‌كان پرسیارێكی گه‌وره‌یان دانا له‌سه‌ر كۆی رۆژانی ماندوبون و خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی وڵات، پرسیارێك كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ره‌نگه ئاسان بێت به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی و ئومێدی هه‌مووانه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا لیبیایه‌كی ئارام وجێگه‌ی یه‌كسانی كومه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی مرۆڤ و…..هتد به‌ره‌نجامی ئه‌م شۆڕشه بێت. لێ ئه‌وكاته‌ی شۆڕشگیڕه‌كان قه‌زافیان ده‌ستگیركرد ( قه‌زافیه‌ك 42 ساڵه ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه و ده‌یانكوژێت و وڵاتی لی كردون به جه‌هه‌نه‌م، قه‌زافیه‌ك له شۆڕشێكی چه‌ند مانگی‌دا بو به هۆی كوژرانی زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س و سه‌دان گۆڕی به كۆمه‌ڵی بۆ به‌جێهێشتون) پێشبینی ده‌كرا كه له دادگایه‌كی ناوخۆیدا و له‌لیبیایه‌كی نوێ‌دا دادگای بكرێت و سزا بدرێت و خه‌ڵكی لیبیا‌و جیهان ئه‌وه ببینن كه مرۆڤ چه‌نده درنده‌بێت و چه‌نده پێشێلكه‌ری یاسا بێت دواجار یاسا سزای مه‌رگی ده‌دا نه‌وه‌ك گه‌نجێكی بێ ئه‌زمون به عاتیفه و هه‌ڵچون و له دۆخێكی بێ سه‌روبه‌ریدا به‌یه‌ك فیشه‌ك له‌ناوی به‌رێت.
بێ گومان لێره‌دا هه‌مومان كۆكین له‌وه‌ی كه كه‌سێكی وه‌ك قه‌زافی شایه‌نی تودنترین سزایه، به‌ڵام خۆ ده‌كرا شۆڕشێك كه ئه‌نجومه‌نێكی كاتی هه‌یه‌و وڵاتان دانیان پێدا ناوه‌و هه‌نگاوی نوێ بونه‌وه ده‌نێ و ژیان ده‌به‌خشێته‌وه به مرۆڤه‌كانی لیبیا، به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه نەکات کە ئه‌و بیانوه بداته وڵاتانی دیكه كه گومان لە هه‌موو شۆڕشه‌كان بكه‌ن، وه‌ك چاودێرێك ده‌یوت شۆڕشێك ته‌نها هه‌شت ده‌قیقه قه‌زافی پێ بپارێزریت و دواتر له‌به‌ر ناكۆكی له‌سه‌رئه‌و شوێنه‌ی قه‌زافی بۆ ده‌به‌ن بیكوژن ئیتر ده‌بێ چاوه‌ڕی ی چی لێ بكرێت…. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ شۆڕشه‌كان هه‌رچۆن بن زۆر زۆر له دیكاتۆرو سیستمه فاشیه‌كانی وه‌ك قه‌زافی باشترن.
