نوچە.نێت.ئاژانسەکان
به‌هۆی كاریگه‌ری و پێگه‌ی له سه‌ر سیاسه‌تی جیهان و خۆشه‌ویستی لای خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، رۆژمێرێك به‌ناوی “فلادمین پۆتین”ی سه‌رۆكی روسیاوه دروست ده‌كرێت. رۆژمێره‌كه وه‌ك دیاری خه‌ڵكی پێشكه‌شی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن گۆڤاری تایمزی ئه‌مریكیه‌وه، فلادمین پۆتینی سه‌رۆكی روسیا، به كاریگه‌رترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی جیهان دیاری كرا و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری لای خه‌ڵكی هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌شی وه‌ك رزگاركه‌ر و فیریادره‌سی داده‌نێن، بۆیه بۆ ساڵی 2016 رۆژمێرێك به‌ناوی پۆتینه‌وه دروست ده‌كرێت و له‌بازارٍدا ده‌فرۆشرێت و خه‌ڵكی وه‌ك دیاری پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كانیانی ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر رۆژمێره‌كه وه‌ك ده‌بینرێت زۆرینه‌ی وێنه‌كانی پۆتین له‌شوێن و پێگه‌ی جیاواز تێدایه كه له‌هه‌ندێكی راو ده‌كات، له هه‌ندێك شوێنی دیكه یاری و وه‌رزشده‌كات و له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێنه‌ی دیكه كه خوێندنه‌وه و بۆچونی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وێنه‌كانی پۆیت، نووسین و قسه‌ی خۆی تێدایه كه له‌یه‌كێك له وێنه‌كاندا وه‌ك په‌یامنێره‌كه‌ی BBC باسیده‌كات، گوڵێكی به‌ده‌سه‌ته‌وه‌یه و قسه‌یه‌كی پۆیتن به‌م شێوه نووسراوه:” هه‌موو ژنانی روسیام خۆشه‌وێت، پێموایه زۆر بلیمه‌ت و زۆر جوانن. هه‌ر بۆ سه‌رنج راكێشانی روسیه‌كان، پۆتین ده‌ڵێت :” هیچ كه‌سێك ناتوانێت سه‌روه‌ری سه‌ربازی روسیا بكات