به‌مشێوه‌یه كوشتنی قه‌زافی زاده‌ی چ كلتورێكه؟
مه‌لا به‌ختیار
له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، به‌نده یه‌كه‌مین كه‌س بوم، وتارم له‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌تی قه‌زافی‌و گرنگی روخاندنی رژێمه‌كه‌ی له ژماره (315)ی سه‌روتاری چاودێردا نوسی. له‌كۆبونه‌وه حزبیه‌كانیشدا، ته‌نانه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتیدا، به‌ئاماده‌بونی هه‌ردو سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و بارزانی، كه هێشتا سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی گه‌لی لیبیا بو، نه‌شده‌زانرا چاره‌نوسی قه‌زافی‌و رژێمه‌كه‌ی ده‌گاته كوێ؟ به‌ڵكو هه‌شبون پێیان وابو قه‌زافی له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌كه‌دا خۆی ده‌گرێ، ئێمه جه‌ختمان كرده‌وه: قه‌زافی یان ده‌كوژرێ یان ده‌گیرێ. رژێمه‌كه‌شی ده‌ڕوخێ. گوتیشمان، ئه‌م راپه‌ڕینانه حزب‌و سه‌ركرده كۆنه‌كان، هه‌روه‌ها رێسا ته‌قلیدیه‌كانی خۆپیشاندان‌و پێوانه كلاسیكیه‌كانی سیاسه‌تیان جێهێشت، هزری نوێ‌و هێز‌و سه‌ركرده‌و ئاڕاسته‌ی مێژویی تازه دێننه به‌رهه‌م.
ئێستا ویستی رزگاری گه‌لی لیبیا به‌سه‌ر رژێمێكی دیكتاتۆردا سه‌ركه‌وت. به‌ڵام هێشتا نازانین چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی لیبیا، ده‌گاته كوێ. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی‌و مه‌ترسیه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه. ده‌یان پرسیار‌و ئه‌گه‌ری ده‌یان روداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی زیانبه‌خش دێنێته گۆڕێ.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا زۆرتر مه‌به‌ستمانه، كوشتنی قه‌زافیه، به‌دیلی، به‌مشێوه دڕندایه‌تیه‌ش، كه بێ شه‌رمانه، له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیشدا پیشان ده‌درێت. ئه‌مه كرۆكی وتاره‌كه‌مانه.
باقسه له‌وه بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی قه‌زافی ده‌گیرێ، چ رێگایه‌ك بۆ راپه‌ڕیوان‌و چه‌كداره جه‌نگاوه‌رانی لیبیا باش بو، كوشتنی قه‌زافی به‌دیلی، یان دادگایی كردنی ئاشكرای؟ كه بێگومان دادگاییكردنه‌كه‌ی، هه‌م بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كان باش بو، هه‌م بۆ گه‌لی لیبیا‌و مێژوی نوێی، ئه‌م جگه له‌وه‌ی سۆز‌و پشتیوانی رای گشتی جیهان‌و پشتیوانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و یاسایی دابین ده‌كرد. كه به‌داخه‌وه، جه‌نگاوه‌رانی لیبیا، یاسای جه‌نگه‌ڵستانیان سه‌پاندو یه‌كه‌مین مۆری شه‌رمه‌زاریان له‌ناوچاوی ئه‌و لایه‌نه دا، كه به‌و شێوه‌یه بڕیاری كوشتنی قه‌زافی داوه.
سه‌دام له‌عیراقدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه گیرا. به‌هه‌مو پێوه‌رێك، سه‌دام له قه‌زافی خوێنڕێژترو دڕنده‌ترو تاوانبارتریش بو. به‌ڵام كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان سه‌دامیان له‌حه‌شارگاكه‌ی ده‌رهێنا، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری پێش‌و رێزیان گرت. پزیشكی ددانیان بۆ ئاماده‌كرد. نه‌شیانهێشت دورو نزیك هیچ كه‌سێك، ره‌فتاری ناشیرین به‌رامبه‌ری بكات. زیندانی تایبه‌تیان بۆ رێكخست؛ خواردن‌و خواردنه‌وه‌و كتێب‌و ته‌له‌فزیۆنیان بۆ دابین كرد. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، دادوه‌رو دادگا‌و چۆنیه‌تی دادگاییكردنیان به‌ڕێكوپێكی بۆ ئاماده ده‌كرد. چه‌ندین مانگ، خه‌ریكی ئه‌م به‌رنامه‌یه بون، هه‌تا دوابه‌ڵگه‌كانیان له‌سه‌ر سه‌دام‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی، كۆنه‌كرده‌وه‌و داوه‌ره‌كان ئاماده نه‌بون به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه، دادگایی بكه‌ن، ده‌ست به‌دادگاییكردنی خۆی‌و هاوڕێكانیشی نه‌كرا. كه دادگاییش كرا، ته‌واوی مافیان به‌سه‌دام‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی دا، نه‌ك هه‌ر به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو پارێزه‌ری بێگانه‌و عیراقیشیان بۆ دابین كردن. دوای هه‌شت ساڵ له‌دادگاییكردن، هێشتا كه‌یسی هه‌ندێكیان ماوه دوا بڕیاریان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێ.
به‌ڵام.. جه‌نگاوه‌ره ئیسلامگه‌راكانی لیبیا، به‌كلتوری دواكه‌وتویانه‌وه، به‌په‌روه‌رده‌ی سیخناخ له عه‌قڵیه‌تی سه‌له‌فگه‌راییه‌وه، هه‌شت دانه ده‌قیقه‌ش خۆیان نه‌گرت، ته‌نانه‌ت گوێ‌بگرن قه‌زافی، له‌دوا ساته‌كانی ژیانیدا چی ده‌ڵێت. هه‌رچه‌نده قه‌زافی هاواری ده‌كرد من باوكتانم وام لێمه‌كه‌ن، جه‌نگاوه‌ره‌كان تێنه‌ده‌گه‌یشتن، ئه‌مه سه‌ره‌تای به‌زینی قه‌زافیه‌و گه‌ر ببرێته دادگا، زۆر له‌وه لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت. خێرا كوشتیان. له‌دوای كوشتنیشی، له نه‌خۆشخانه خۆی‌و كوڕه‌كه‌یان درێژكردوه‌و له‌به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، به‌ده‌یان ده‌مامكیان ئاماده كردوه، وه‌كو مۆزه‌خانه، خه‌ڵكانی موریدی خۆیان، ده‌مامك ده‌كه‌ن‌و ده‌چن سه‌یری ده‌كه‌ن. له‌كوێی دنیا ئه‌مه رویداوه؟ مه‌گه‌ر له‌ناو هۆزه دواكه‌وتوه‌كانی سۆماڵ‌و رواندا.
ئاخر مرۆڤ چ له‌زه‌تێك له‌وه ده‌بینێ، به‌و شێوه‌یه سه‌یری دوو ته‌رم بكات؟ ئه‌و لایه‌نه‌ی بڕیاری ئه‌م جۆره نمایشه، هه‌تا بڵێی قێزه‌ونه ده‌دات، ئه‌و لایه‌نه ناتوانێ، مافه دیموكراسیه‌كانی گه‌لی لیبیا‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێ. به‌ڵكو، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌م عه‌قڵیه‌ته چاوه‌ڕوانی گه‌لی لیبیایه.
به‌هه‌مو حسابێكی سه‌له‌فیه‌كان، ئه‌مریكا وڵاتێكی جانه‌وه‌ره، تاغوته، مرۆڤكوژه. ئێمه به‌رگری له‌لایه‌نه خراپه‌كانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر سه‌دام نواندی، گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌م ره‌فتاره‌ی جه‌نگاوه‌ره سه‌له‌فیه‌كانی لیبیا به‌رامبه‌ر قه‌زافی نواندیان‌و له‌به‌رامبه‌ر ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌ینوێنن، گوناهێكی گه‌وره‌یه، ئه‌م جه‌نگاوه‌ره سه‌له‌فیانه، كه به‌و شێوه‌یه قه‌زافیان كوشت، به‌مرۆڤیش بزانرێن.
بۆمان هه‌یه بپرسین: كوشتنی قه‌زافی‌و نمایشی پیشاندانی به‌وشێوه نامرۆییه، ئاخۆ زاده‌ی چ كلتورێكه؟ بێگومان زاده‌ی كلتورێكه، گه‌شه‌كردنی سروشتی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، زاده‌ی كلتورێكه نامۆ به‌دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و رێزگرتن له‌یاسا. زاده‌ی كلتوری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته، كه هه‌ر ئه‌م كلتوره بو، له‌زۆر قۆناغی مێژودا، مێژوی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كانی خه‌لیفه‌و سوڵتان‌و ئیمبراتۆریه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی، له‌خوێن ژه‌نیوه.
ئه‌م كلتوره، له‌و كه‌سانه‌وه جێماوه كه سێ خه‌لیفه‌یان له‌چوار خوله‌فای راشیدین شه‌هید كرد‌و نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریان له كه‌ربه‌لاو كوفه‌دا گۆشاو گۆش سه‌رده‌بڕی. كلتوری حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فیه، كه هه‌زاران دیلی به‌شمشێرو خه‌نجه‌ر كوشت‌و گردی له‌سه‌ری كوژراوه‌كان دروست ده‌كرد. ئه‌مه كلتوری خوێناوی ئومه‌وی، عه‌باسی‌و سه‌فه‌ویه‌كانه، كه به هه‌زاران موسڵمانی زاهدو دڵسۆز‌و خواناس رێگایان له‌تاوانه‌كانیان پێنه‌ده‌گیرا. ئه‌مه ئه‌و كلتوره‌یه، كه حه‌لاجی له‌ناو شه‌قامی به‌غدادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخی ته‌سه‌وف بو، به‌زۆری زۆرداری، هه‌ر به‌ده‌ستی موسڵمانان ره‌جم‌و شه‌هیدكرد.
خوێنه‌ر كه مێژوی خوێناوی عیراق ده‌خوێنێته‌وه‌و زیاتر له حه‌فتا سوڵتان‌و خه‌لیفه‌ی كوژراو، له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدادی بیرده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌م دیمه‌نه‌ی كوشتنی قه‌زافی لابه‌رجه‌سته ده‌بێت‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ش، له‌كوشتنی هه‌زاران بێ تاوانی تر دایده‌گرێ. هیوادارین له‌مه‌یاندا به‌هه‌ڵه‌دا چوبین. باچاوه‌ڕوان بین!!
له ماڵپه‌ڕی چاودێره‌وه