هەڵگرتنی سنوورەکانی ئێران و لوبنان و عیراق و سوریا و بیرۆکەی ئێران

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە رۆژانی رابردوودا گوتی، کۆماری ئسلامی ئێران بۆ پاراستنی ئەمن  وئاسایشی ئێران، سنووری نێوان ئێران،عێراقی فێدڕاڵ، سوریا  ولوبنان هەڵدەگرێت.

محەممەد عەلی جەعفەری رایگەیاند: ئێران و روسیا بەرەنگاری پلانەکانی ئەمریکا دەبنەوە  ورێگە نادەن بگاتە ئامانجەکانی.  وڵاتانی ئێران،عێراقی فێدڕاڵ، لوبنان و سوریا”بەرەی بەرگری”ن لە بەرامبەر ئەمریکا، هەربۆیە دەبێ سنووری نێوان ئەم وڵاتانە هەڵبگیرێتەوە و ئەمەش پلانێکی ستراتێژییە، چونکە یارمەتی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەدات.

خێرایی گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکە، بە تایبەت لە دوای هاتنە کایەی شەڕی داعش، لە ئێستادا کەوتۆتە رۆژەڤ  وچەقی بابەتە ستراتیژیەکانی ناوچەی قەیراناوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. گرنگی ئەم پرسە ستراتیژیانە لەو رووەوەیە، کە هەم لە رووی دیپلۆماسی و هەم لە بواری بەرگری و سەربازییەوە دوو بەرەی لێکجیاواز، بە یەک ئامانجی هاوبەشەوە ریزبەندییان کردووە. ئەویش بەرەنگار بوونەوەیە لە گەل تیرۆریزم و بناژۆخوزاییە. پێکهاتنی هاوپەیمانێتیەکان لەم ریزبەندیەدا ،لە ئەمریکا  ورۆژئاواوە تا دەگاتە ئێران و روسیاو وڵاتانی عەرەبی و ئەقلیمی ، ئاماژەیەک بۆ ئەو راستییە کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی، نەک تەنها لە عێراق و سوریا بەڵکوو لە وناوچانەی کە هێزە توندڕەوو تیرۆریستیەکانی تێداچالاکن، بەڕێوەیە. گۆڕانکارییەک کە لە سەر دەستی زلهێزەکان و لە بەستەری وڵتانی ئیقلیمی دێتە کایەوە.

نەخشەی داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاری دەچێت. هەڵگرتنەوەی میراتی سایکس-پیکۆ،یەکسانە بە هەڵگرتنەوەی سنووری ولآتانی ناوچەکە. لێرەدا ئەم پرسیارە بنچینەییەی هەڵگرتنەوەی سنووری نێوان وڵاتانی ئێران،سوریا، لوبنان و عێراق لە دەقی ئەم گۆڕانکاریانە چ مەفهومێکی بۆ سوپای پاسداران هەیە؟ ئەو فاکتەرانە کە بایەخ و گرنگی دەدەن بەم پلانە ستراتیژییەی سوپای پاسداران کامانەن؟ چۆن دەتوانێ بۆ مانەوە و رۆڵگێڕی لە هاوکێشە کانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کارتی”شیعە” و”فیرقەگەرایی”خۆی بە کار بێنێ؟ لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی سیستەمی ناوچەیی  ومێژوویی سایک-پیکۆ، رەهەندە سەربازی، سیاسی و ئایدیۆلۆژیەکانی ئێران کە بیر لە هەڵگرتنی سنوورەکانی میحوەری بەرگری دەکات تا چ رادەیەکە؟

 

دژایەتی لە گەڵ ئیسرائیل،هەر لە سەرەتاوە تەوەرێکی سەرەکی بووە لە سیاسەتی ناوچەیی و جیهانبینی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران. رێژیمی تاران سڕینەوەی ئیسرائیلی لە سەر نەخشەی جوگرافیای سیاسی نەشاردۆتەوە. ئەم دژایەتیەی ئێران لە گەڵ سوریا، بۆ روانگەی ئایدیۆلۆژی و بنەمافکری و سیاسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی خۆی لە گەڵ سوریا، هەموو فاکت  وهەلومەرجێکی لە قازانجی ئەم بیرۆکەیە بە کار هێناوە. ئامانجیشی ئەوە بووە کە لە ئەگەری هەر جۆرە رووبەروو بوونەوەیەکی لە گەڵ ئیسرائیل، سوریا بکاتە قەڵغانی خۆی.

لەم بەستێنەدا، بە هۆی یارمەتی لۆجستیک  وئابووری ئێرانەوە، حیزبوڵای لوبنان لە دەیەی ٨٠ وەک گرووپێکی میلیشیایی سەری هەڵدا. ئەم کارەی ئێران بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگی هێز بوو لە سیاسەتی لوبنان، بە قازانجی کەمینەی شیعە و بە کارهێنانی وەک کارتێکی گوشار لە سەر ئێسرائیل. هەر بەم شێوازە یاری کردن بە حیزبوڵا وەک کارتێکی”پێشگیرانە” ئەولەوییەتی ئێران بوو لە ململانێی لە گەڵ ئیسرائیل.

ئەمە بەو مانایە کە حیزبوڵای لوبنان رۆڵی هێزێکی بەوەکالەت بۆ ئێران، دەگێڕێ. هاوکاتیش مەترسی و هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئیسرائیل.

سوریاش هەر ئەم روانینەی بۆ کارتی حیزوبڵا لە دژی ئیسرائیل، هەیە . لەم گۆشەنیگاوە  سوریا، رێڕەوێکی ستراتێژی بۆ گرێدان و پێکەوە لکاندنی دیمەشق تا طرطوس، لە کەنارەکانی مەدیتەرانەوە تا سنووری لوبنان. بە گشتیی ئێران لە رێگەی نفووزی خۆی لە سوریا ولوبنان بیر لە دانانی سنوورێکی هاوبەش وەک درواسێێەکی ئیسرائیل دەکاتەوە. لەم روووەوە ئێران هەوڵی ئەوە بووە بە دڵخوازی خۆی، لە سەر ئەم سنوورانە تەراتێن بکات.

دوای کەوتنی سەدام حسێن، دوژمنی سەرەکی و سوێندخواردووی ئێران لە ٢٠٠٣، تەنها ئە وگروپ و لایەنانە توانیان رٶڵێکی سەرەکی لە عێراقی دوای سەدام بگێڕن. گرووپە شیعەکان بوون کە نزیک بە دوو دەیە  لە  رووی سیاسی و سەربازییە لە لایەن ئێرانەوە، پەروەردە کرابوون. ئەم بابەتە وێڕای نزیکایەتی و هاوبەشی ئایدیۆلۆژی، بووە هۆی بەستنی پەیوەندییەکی بەهێز و حەیاتی لە نیوان شیعەکانی دوو دیوی سنوور. ئەم فاکتەرە لە راستیدا رێگەی بۆ بەربڵابوونی نفووزی ئێران لە ناوچەکە  وپێکهێنانی”بەرەی بەرگری” فەراهەم کرد. واتە ئێران بە بێ ئەوەی بەربەستێک بێتە سەر رێگای، دوای تێپەڕین لە عێراق  وسوریا دەگەیشتە لوبنان  وسەرسنوورەکانی ئیسرائیل.

بیرۆکەی ئێران لە ئێستای سوریا وعێراق بەم شێوەیە، ئەگەر ئێمە لە سنوورەکانمان پارێزگاری لە بنکەکانمان نەکەین، ناچارین لە ناو سنوورەکانی خۆمان لە دژیان شەڕ بکەین. ئەم بیرۆکەیە بۆ ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردوو  و بە تایبەت لەم دواییانە بۆ ئێران لە رووی دارایی، سیاسی و سەربازییەوە گەلێک تێچووی بەدواوە بووە.

دێ میستورا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، لەم دواییانە رایگەیاند کە ئێران ساڵانە شەش میلیارد دۆلار تەرخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد دەکات.

سوریا خاڵی ستراتێژی لە پەیوەندی نیوان تاران و حیزبوڵا، میحوەری بەرگری لە بەرامبەر ئیسرائیل وسیاسەتەکانی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ساڵی رابردوو مەهدی تائب ، یەکێ لە مۆرەکانی بەیتی رەهبەری و بەرپرسی قەرارگای عەمار، کە ڕۆڵی ژووری فکری ستراتیژی عەلی خامنەیی دەگێڕێ. سەبارەت بە گرنگی سوریا رایگەیاند،  سوریا پارێزگایەکی ستراتیژییە بۆ ئێران، ئەگەر دوژمن هێرشمان بکاتە سەر و بیەوێ سوریا یان خوزستان داگیر بکات، بێگومان ئەولەوییەت بە سوریا-یە. ئەگەر سوریامان بە دەستەوە بێ دەتوانین خوزستانیشمان بە دەستەوە بێ، بەڵام ئەگەر سوریا لە دەست بدەین، ناتوانین تارانیش بپارێزین.

رێژیمی بەشار ئەسەد، بە هۆی عەلەوی بوونی و نزیکایەتی لە گەڵ سوریا، لە ئێستادا هاوپەیمانی هەرە ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و خەونی لەمیژینەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەژمۆنی ناوچەیی و بیرۆکەی ناردنەدەرەوەی شۆڕش بۆ ناوچەکە بەم رێڕەوەدا تێپەر دەبێ.

لە ئێستادا سعودیە خەریکی بەهێزکردنی دژبەرانی ئەسەدە، ئەمەش واتە لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەر بەم پێیە دەکری بگوترێ کە چارەنووسی کۆماری ئیسلامی، بە چارەنووس  وداهاتووی رژێمەکەی ئەسەدەوە گرێدراوە. تەنانەت بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئەم رۆڵەی سوریا-یان تا رادەیەک بە لاوە گرنگە، کە رایانگەیاندووە سوریا بۆ داهاتووی جیهانی ئیسلام، رۆڵی یەکلاکەرەوەی دەبێ.

سەرهەڵدان و بەدەسەڵات گەیشتنی فاکتەری سوننە لە سوریای دوای ئەسەد،

لە خۆیدا دەتوانێ کۆمەڵێک کاریگەری نەرێنی لە سەر عێراق هەبێت.

ئەمەش بۆ پەیوەندی تێکچرژاوی و نزیکی ئیقلیمی و ئایینی نیوان دوو وڵات، دەگەرێتەوە. میراتی هاوبەشی مێژوویی و فاکتەری بەهێزی ئایدیۆلۆژی بەرامبەر بە پان عەرەبیزمی سوننە.

لەم گۆشەنیگاوە،عێراقیش دەتوانێ ببێتە هێڵی پێشەوەی ململانێێ نێوان شیعە و سوننە. هەر لەم پەیوەندیەدا عەلی ئەکبەر ویلایەتی ،وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران و راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی،ڤسەبارەت بە گرنگی سوریا رایوایە، کە ئەم وڵاتە ئەڵقەی زێڕینی رووبەروو بوونەوەیە لە گەڵ ئیسرائیل  وئەگەر رۆژێک لە رۆژان حکومەتی ئێستای سوریا، بێتە قەتەر وکوەیتەوە ،ئێران ئامادە نییە ئەم ئەڵقە زێرینەی لە کیس بچێ.

بێ هێزی و لاوازی زیاتری ئەسەد و گریمانەکردنی ئەوەی کە رەوتی رووداو و گۆڕانکاریەکان لەم وڵاتە، لە قازانجی هاوپەیمانەکەی ئێران تەواو نەبێ، ئێران دەبێ چاوەڕیی کۆمەڵێک ئەگەر و پێشهاتی چاوەڕواننەکراو بکات و ناچار بێ تێچووەکەشی بدات. دەکرێ هەڵگرتنی سنوورەکانی میحوەری بەرگری خوێندنەوەی بۆ بکرێ و بیر لە ئایندەی قووڵایی ستراتیژی خۆی بکاتەوە لە  جوگرافیادا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com