دڵه‌ڕاوكێی ده‌وڵه‌تی تورك
جه‌میل بایك*
له‌هه‌ربابه‌تێكی گرێ‌دراو به‌كورداندا، دیارده‌بێت كه دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌دژی كوردان له‌چ ئاستێكدایه. بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌سووریا شتێك به‌ده‌ست نه‌خه‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتووه‌ته هه‌وڵدانێكی مه‌زنه‌وه. به‌م مه‌رجه‌ش پشتگیری ده‌داته هێزی ئۆپۆزسیۆن، له‌به‌ر ئه‌م یه‌كه‌ش، ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌ب له‌سووریا هیچ ستاتۆیه‌ك بۆ كوردان به‌باش نازانن و قه‌بووڵیش ناكه‌ن، وه‌كو ئه‌و دیموكراتیه‌ی له‌توركیایه كه بێ كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌وڵه‌تی توركیا به ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی كوردان هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌بات و بوونه‌ته یه‌ك و له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد دوژمنایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رژێمی ئێستا له‌سووریا له‌ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ش ته‌نگاوه و توركیاش له‌دژی ئه‌و رژێمه كه‌وتووته هه‌وڵدان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌تا ئێستا له‌بابه‌تی پرسی كورددا، هیچ هه‌نگاوێكی چاره‌سه‌رئامێز هه‌ڵناگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا زیاتر نه‌كاته دوژمنی خۆی، نزیكی قه‌بووڵكردنی داخوازیه‌كانی كوردان نابێته‌وه. توركیا له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردان ئاسته‌نگ بكات، بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كورد له‌سووریا ستاتۆیه‌ك به‌ده‌ست بخه‌ن، ئه‌و كاته ئیدی ناتوانێـت سیاسه‌تی نوێ خۆی داگیركه‌ری له‌سه‌ر كوردان به‌ڕێوه‌ببات، ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی كوردان نه‌بنه خاوه‌ن ده‌سكه‌وت و ستاتۆیه‌ك نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و رژێمی ئه‌سه‌د هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردیش بڵاوه پێ بكات، ده‌ستێوه‌ردان و موداخله‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له‌باشووری كوردستان، ستاتۆیه‌ك به‌ده‌ست نه‌خه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ستاتۆیه كه هه‌یه له‌ناوی ببه‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا خۆڕاگریه‌كی مه‌زن ده‌كات. ئه‌و كاته‌ش ده‌رك به‌و راستیه‌ش ده‌که‌ین كه چۆن پیلانێك له‌دژی رۆژئاوای كوردستانیش به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌وڵه‌تی تورك له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین سیخوڕی مۆدیرنیته‌ی كاپیتالیسته. ئێستا توركیا وه‌كو خه‌نجه‌رێكه له‌سه‌ر پشتی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا چه‌قاوه. ووتنی”یه‌ك چركه” كه بۆ “شیمون پرێس” ده‌گوترێت، دێته واتای” شاردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی سیخوڕی، ئاكه‌په ئێستا بۆ گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌رژێمی كه‌مالیستی كۆن مه‌ترسیدارتر رۆڵی سیخوڕی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، نه‌ته‌نیا سیخوڕی مۆدیرنیته‌ی كاپتیالیست ده‌كات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه‌یه، ئیسلامییه‌تیش به‌كاردێنێت و ده‌یه‌وێت نرخ وبه‌هاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ته‌سلیم بگرێت و بیانفرۆشێت، به‌ئیسلامی هاوكار و نه‌رم”لیبڕاڵ” ده‌یه‌وێت، نرخی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات وه‌كو، داد، به‌رابه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش له‌نرخی ئیسلامیه‌تدا وه‌كو، دادگه‌ری وعه‌داڵه‌ت، ماف، ویژدان، به‌رابه‌ر و كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌كو هێزێكی سیاسی و سیخوڕی له‌ناوببات.
ده‌وڵه‌تی تورك به‌هێزی خۆی له‌شكری”سه‌ربازی” سیاسی و ئابووری ده‌یه‌وێت باشووری كوردستان وه‌كو هه‌بوونێكی كلكدار و گرێ‌دراو به‌خۆیه‌وه به‌كاربێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و حكومه‌تی باشووری كوردستان له‌دژی یه‌كتر به‌كاربێنێت، هه‌وڵێكی مه‌زن و به‌رفراوان ده‌دات. ئێرانیش گوشارێك به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان”ی ن ك” به‌ڕێوه‌ده‌بات، سه‌رئه‌نجام به‌سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م سیاسه‌ته، پاش هێرشه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا باشتر تێده‌گه‌ین. گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی ئێران و توركیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلا جێگای خۆیان گرت و بوونه پشت وپه‌نایان و هه‌ڵوێستی خۆیان نیشاندا، گه‌ل كاتێك حكومه‌تی ئێراق، به‌ڕێوه‌به‌رانی باشووری كوردستان و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵیاندا لاده‌یه‌كان به‌پاره گونده‌كانی خۆیان چۆل بكه‌ن، ئه‌م یه‌كه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرد و له‌به‌رامبه‌ر به‌م پێشنیاره‌یان راوه‌ستان. ئه‌وان به‌چۆڵ نه‌كردنی گونده‌كانیان ئه‌مه‌یان ده‌ستنیشانكرد كه له‌به‌رامبه‌ری هه‌وڵدانه ته‌سفیه‌كارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و پیلانگێڕی به‌م ره‌نگه به‌رخودانی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ش ناهێڵن ئه‌م پیلانگێڕییه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بخات. گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان نیشانیاندا، كه ته‌نیا به هێزی تێكۆشه‌ران و خۆڕاگری ده‌توانن هه‌بوون و ئازادی گه‌له‌كه‌یان بپارێزن. له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه، هه‌ڵوێست و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان به‌نرخ و به‌ڕوومه‌ته. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش نیشانی ده‌دات كه گه‌لی كورد له‌ئاستی ئازادی و دیموكراتیدا، گه‌لێك پێشكه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ست هێناوه و قۆناخی زۆریشی بڕیووه. به‌م شێوه‌یه ئه‌م به‌رخودان و هه‌ڵوێسته له‌هه‌مانكاتدا، نیشانیده‌دات كه گه‌لی كورد گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕەی و هێزه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد، بۆ ئه‌وان گه‌ره‌نتی و پاراستنی هه‌بوون و ژیانییه. ناڕه‌زایه‌تی و هه‌ڵوێستی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر به‌قه‌تڵوعامی ئه‌و چوارمنداڵه و به‌گشتی حه‌وت كه‌سه مه‌ده‌نییه له‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا، گه‌لێك به‌نرخ و واتاداره. هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌تی فیدڕاڵی كوردستان هه‌ڵوێستی له‌دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه نیشاندا، به‌ڵام جارێكی تر گه‌ل له‌شه‌هیدانی خۆی خاوه‌نداری كرد و ئه‌و كرده‌وه‌ی توركیایان شه‌رمه‌زار و ریسوا كرد. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش پێویسته له‌به‌رچاو بگرین كه گه‌نجانی گه‌له‌كه‌مان له‌شاره‌كانی باشووره‌وه چوونه هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا و هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی داگیركه‌رانی توركیا و ئێرانیان له‌دژی گه‌ل و گه‌ریلا شه‌رمه‌زار كرد. به‌م شێوه‌یه‌ش نیشانیاندا كه ئه‌وان له‌گه‌ریلا ئازادیخوازه‌كانی خۆیان خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌ون و خاوه‌نداریان لێده‌كه‌ن، گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان و گه‌نجان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ته‌نیا قه‌تلوعامه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار نه‌كرد، به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه‌ش یه‌كێتی و یه‌كبوونیان له‌نێوان كوردان قه‌بووڵ و پته‌وتر كرد. له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه ووتنی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی” ئه‌م هێرشه له‌دژی یه‌كێتی كوردان پێكهاتووه” گه‌لێك واتاداره، بێ شه‌رمی و بێ حه‌یایی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌و قه‌تلوعامه‌ی ئه‌و حه‌وت كه‌سه له‌یه‌ك بنه‌ماڵه، جارێكی تر دیار بوو. ئه‌م نكۆلیكردنه‌ش توڕه‌بوونی گه‌له‌كه‌مانی له‌باشووری كوردستان زیاتركرد. حكومه‌تی باشووری كوردستان، رێكخستنه مه‌ده‌نییه‌كان و گه‌له‌كه‌مان باش ده‌زانن كه ئه‌م سه‌یاره له‌لایه‌ن فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج، ڕه‌وشی پارچه پارچه‌بوونی سه‌یاره‌كه‌ش ئه‌م یه‌كه باش نیشان ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه مینێك بووایه، زه‌وی به‌گشتی چاڵ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و رۆكێته‌ی كه له‌ته‌نیشتی سه‌یاره‌كه كه‌وتووه، ئه‌وه‌نده به‌هێزه بووه كه دیواری رێگاكه‌ی به به‌رده‌وه پارچه پارچه كردووه. هه‌ركه‌سه ئه‌م یه‌كه باش ده‌زانێت، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رۆكێته‌ی، هیچ ئه‌ڵغامێك ناتوانێت سه‌یاره بخاته ئه‌و ره‌وشه‌ی كه پێكهاتووه، ئینكاركردنی ئه‌م جنایه‌ت و كوشتنه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه له‌لایه‌كه‌وه بووه هۆكارێك له‌لایه‌ك بۆ هه‌موو كورد ئینكاركردن و درۆی تور‌كان ئاشكرا بوو و له‌لایه‌كی تریش، توركیا ئه‌و باوه‌ڕییه كه به‌ئینكارو له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی، كه‌لتووری به‌ڕێوه‌یده‌بات لاواز ده‌بێت. به‌تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان زیاتر له‌به‌رامبه‌ر به‌توركان ببنه خاوه‌ن هه‌ڵوێست، به‌م ئینكار كردنه‌ی ئه‌م رووداوه‌ش كاراكته‌ری ده‌وڵه‌تی تورك زیاتر ئاشكراتربێت و ده‌ركی پێ ده‌كرێت، له‌باشووری كوردستان منداڵێك به‌ووتنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا باوه‌ڕناكات. ته‌نانه‌ت هاوكاره‌كانی توركیا له‌باشووری كوردستانیش ده‌ڵێن”ئه‌گه‌ر بیانگووتایه كه ئێمه كردوومانه‌و داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، زۆر باشتر ده‌بوو و ئه‌وه‌نده‌ش ریسوا نه‌ده‌بوون. ئێمه‌ش ده‌ڵێین:”له‌هه‌ركارێكدا خێرێك”به‌ره‌كه‌ت” هه‌یه”. له‌م ئینكاركردنه‌شه‌دا، خێرێك هه‌یه، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه نیشانی ده‌دات كه ده‌وڵه‌تی تورك چه‌نده هێرش ده‌كات با بكات، ئه‌و خۆی له‌ناو ئه‌و هێرشانه‌دا دەخنكێت، ئه‌مه‌ش نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌كه‌وێته ناو زڵكاو چه‌نده هه‌وڵده‌دات، زیاتر ده‌كه‌وێته ژێربار، ده‌وڵه‌تی توركیاش له‌ناو زڵكاودا، وون دەبێت و دەخنكێت.
* ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكین كوردستان( كه‌جه‌كه)
