ئه‌نجامه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له‌سوید
ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی ساڵی خوێندنی 2010-2011 زۆرخراپ بوو، بۆ نمونه‌رێژه‌ی ده‌رچون له به‌شی زانستی له‌ده‌وری یه‌که‌مدا ته‌نیا 18% بوو. ئه‌م رێژه‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا له‌ئاستێکی زۆر زۆر نزمدایه. بۆ نمونه‌رێژه‌ی ده‌رچون له‌یه‌کێک له‌قوتابخانه‌کانی من که‌ناوی ئاماده‌یی ئۆڤایه‌له ستۆکهۆڵم له‌م ساڵدا 94% بوو.
ئه‌و رێژه‌یه‌ی کوردستان ته‌نیا ده‌توانرێ ناو بنرێت به‌کاره‌سات. هۆکاره‌کانی زۆر زۆرن له‌وانه:
1. سیسته‌می تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کالۆری پۆلی 12. ئه‌نجامی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک‌له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا ده‌ستنیشانی پاشه‌ڕۆژی قوتابی ده‌کات. ئه‌مه‌وا ده‌کات که‌قوتابی ناچار بکات فێڵ له‌سیسته‌مه‌که بکات و چه‌ند وانه‌یه‌ک بهێڵێته‌وه‌بۆ ده‌وری دوو. واته‌قوتابخانه قوتابی فێر ده‌کات که‌شێوه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی له کاریگه‌ری‌هه‌ڵه‌ی سیسته‌مه‌که‌که‌م بکاته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه ده‌یان ساڵه دوباره‌ده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌رپرسیارانی په‌روه‌رده تا ئێستاش هیچ چاره‌سه‌رێکیان بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وه‌ناچێت که‌تا ئێستاش تێگه‌یشتبێتن که‌ئه‌وه‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزرێته‌وه. باشترین چاره‌سه‌ریش، به‌بۆچونی من، ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌نجامی هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆله‌کانی 10،11و 12 کۆبکرێته‌وه‌و رێژه‌ی کۆتایی پێکبهێنرێت. به‌وه‌ش تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کالۆری به‌ته‌واوی لاببرێت و قوتابیانی کوردستان رزگار بکرێن له‌مۆته‌که‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی باکالۆری پۆلی دوانزه.
2. نزمی موچه‌ی مامۆستا. ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌له‌خوێندنێکی باش وه‌رناگیرێن به‌ناچاری داوای خوێندنی مامۆستایی ده‌که‌ن. واته ئاره‌زوی کاری مامۆستاییان نیه‌و نایانه‌ویت ببن به‌مامۆستا، چونکه‌ده‌زانن که‌موچه‌که‌یان که‌م ده‌بێت و هه‌لی به‌رز بونه‌وه له‌کاره‌که‌یاندا زۆر که‌مه. به‌رزبو‌نه‌وه‌ی موچه‌ی مامۆستاش به‌پێی ته‌مه‌نه نه‌ک به‌پێی لێهاتوویی و به‌ته‌نگهاتنی پیشه‌که‌یه‌وه. ئه‌مه‌شهه‌ڵه‌یه‌کی تری سیسته‌مه‌که‌یه‌که‌قوتابی باجه‌که‌ی ده‌دات.
3. خراپی شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه. شیوه‌ی کۆنی وانه‌وتنه‌وه له‌به‌رده‌م پۆلدا و ئه‌زبه‌رکردن له‌بری فێربون، وای له‌قوتابی کردووه که‌زۆر لاواز بێت له‌وه‌رگرتنی زانست‌دا. زۆر که‌م ئاشنا بێت به‌شێوه‌ی به‌کارهێنان و پراکتیزه‌کردنی ئه‌و زانسته که‌مه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه. نه‌بونی کاری به‌گروپ، سنور داده‌نێت بۆ نزم بونه‌وه‌ی توانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و بونی ئه‌تمۆسفێری گونجاوی وه‌رگرتنی زانست و زانیاری. پێداگۆگی به‌توانا ئه‌و مامۆستایه‌یه که‌بتوانێت به‌شیوازی جیا جیا وانه‌بڵێته‌وه‌و شێوه‌کان بگونجێنێ له‌گه‌ڵ توانا جیاوازه‌کانی قوتابیدا. هه‌موو قوتابیه‌ک وه‌ک یه‌ک نین و تواناکانی وه‌رگرتنی زانست و زانیاریان جیاوازه‌هه‌ر بۆیه ده‌بێت شێوازی جیاوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستاش جیاواز بێت.
4. به‌ناوه‌ندنه‌کردنی قوتابی له‌سیسته‌می فێرکاریدا. قوتابی له‌خانه‌ی ژێره‌وه‌ی هه‌ره‌م و ستروکتوری سیسته‌می فێرکاریدایه. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می فێرکاری دیموکراتیه که‌قوتابی تیایدا ناوه‌نده. ده‌بێت هه‌موو تواناکانی ناو سیسته‌مه‌که به‌کاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی به‌ئامانجه‌کانی خۆی بگات. به‌هێزکردنی سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌سی قوتابی ده‌بێت یه‌کێک بێت له‌ئامانجه هه‌ره گرنگه‌کانی سیسته‌می فێرکاری وڵات. سنوردارکردنی ئه‌و سه‌ربه‌ستیه، سنوردارکردنی به‌کارهێنانی تواناکانی نه‌وه‌ی دوارۆژه که‌زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م کۆمه‌ڵگه‌یه.
5. خه‌مساردی سیاسی له‌بواری نوێخوازی و ریفۆرمدا. له‌دوای کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ی ساڵی 2007 ه‌وه‌له‌سیسته‌می فێرکاری کوردستاندا هیچ نوێخوازیه‌ک یا ریفۆرمێک نه‌کراوه که‌کاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌که هه‌بوبێت. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌به‌ڵکو پاشه‌کشه‌کراوه له‌هه‌ندێ له‌ریفۆرمه‌کان. به‌مه‌رجێ که‌ئه‌و ریفۆرمانه حوکمه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داون. هه‌ست ده‌که‌م که‌ویستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌له‌ئاستی پێویستدا نه‌بێت.
6. یارمه‌تی نه‌دانی ئه‌و قوتابیانه‌ی پێوسیتیان به‌یارمه‌تی زیاتره. ئه‌م بواره به‌ته‌واوی له‌سیسته‌می فێرکاری کوردستاندا پشتگوێ خراوه. نه‌بونی مامۆستای تایبه‌ت به‌یارمه‌تی ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌پێویستیان به‌یارمه‌تی زیاتره وایکردووه‌که ئه‌نجامه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خراپ بن و هه‌زاران قوتابیش واز له‌خوێندن بێنن. له‌زۆر له‌قوتابخانه‌کانی شاره گه‌وره‌کاندا بۆ نمونه سلێمانی ژماره‌ی مامۆستاکان زۆر زۆرن. ده‌کرێت زۆر له‌و مامۆستایانه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ژوری مامۆستایان دانیشن، بچنه پۆله‌کانه‌وه‌و یارمه‌تی ئه‌و قوتابیانه به‌ن که‌پێویستیان به‌یارمه‌تی زیاتره. به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر ئه‌م لایه‌نه له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پشتگۆێ خراوه و قوتابیانی خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌کان له‌به‌رنامه‌ی کارکردن‌دا نین.
7. کارانه‌کردنی رۆڵی توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان هه‌روه‌ک گه‌نجانی هه‌موو دنیا خاوه‌نی ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونین که‌وایان لێده‌کات پیویستیان هه‌بێت به‌یارمه‌تی پرۆفیشناڵ بۆ دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانیان. ئه‌و کاره‌ش به توێژه‌ره‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌کرێت. به‌ڵام له‌به‌ر که‌می ژماره‌ی توێژه‌ره‌کان و رون نه‌بونی رۆڵیان له‌قوتابخانه‌کاندا، قوتابیان ناچار بون که‌په‌نا به‌رنه به‌ر وازهێنان له‌خوێندن، سه‌رنه‌که‌وتن له‌خوێندندا و له‌هه‌ندێ کاتدا ته‌نانه‌ت خۆئازاردان و خۆکوشتنیش. له‌هه‌ندێ کاتدا که‌قوتابی، به‌تایبه‌ت قوتابی کچ، کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌هیچ که‌س شک نابات که‌گرفته‌که‌ی خۆی بۆ باس بکات و ته‌نیایی رۆحی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی خۆکوشتن، خۆسوتاندن و چاره‌ی هه‌ڵه‌و دراماتیکی ده‌باته‌وە.
8. دواکه‌وتویی پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی. ئه‌م لایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌دواچون و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گشتگیر و زانستیانه نادات به‌ده‌سته‌وه. کاتی مانه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار له‌قوتابخانه‌کاندا زۆر زۆر که‌مه‌و به‌و ماوه‌که‌مه‌ش مه‌حاڵه بتوانرێت هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئوبیه‌کتیڤی و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پرۆسه‌ی فێرکاری له‌قوتابخانه‌که‌دا بکرێت. ئه‌نجامی پرۆسه‌ی فێرکاریش یا بۆ پاداشتن و ده‌ستخۆشی کردنه یا بۆ سزادان و سه‌رزه‌نشته که‌هه‌ردوکیان دورن له‌ئه‌نجامی زانستی پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری.
9. ناوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات له‌سترۆکتوری پرۆسه‌ی کارگوزاری په‌روه‌رده‌یی. به‌هۆی گردبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی له‌لوتکه‌ی هه‌ره‌می رێکخراوه‌ی په‌روه‌رده‌دا له‌کوردستان، به‌هره‌کان، تواناکان و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کان سست بون و رێگای گه‌شه‌کردن زۆر ته‌سک بۆته‌وه له‌به‌رده‌م نوێخوازیدا. مامۆستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه بۆ وانه‌که‌ی خۆی بودجه‌ی هه‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که‌چه‌ند مامۆستا و کارمه‌ند له‌قوتابخانه‌که‌یدا هه‌بێت. ئه‌م بێده‌سه‌ڵاتیه وایکردووه‌که‌به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه به‌ته‌واوی خۆی به‌به‌رپرسیار نه‌زانێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی خراپی قوتابییه‌کان. قوتابخانه‌ی وا هه‌یه له‌سلێمانی 100 مامۆستای هه‌یه بۆ که‌متر له500 قوتابی.
10. نه‌بونی مافی هه‌ڵبژاردنی وانه‌کان له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا. له‌کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌دا، ساڵی 2007، کۆمه‌ڵێک ریفۆرم کرا له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا. به‌ڵام له‌قۆناغی ئاماده‌ییداهیچ ریفۆرمێکی گه‌وره‌نه‌کرا که‌کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر خوێندنی ئاماده‌یی. نه‌بونی مافی هه‌ڵبژاردنی وانه له‌لایه‌ن قوتابیه‌وه وایکردووه‌که‌کاتێکی زۆری قوتابی بڕوات به‌و وانانه‌وه که‌پێویستی پێیان نیه بۆ به‌رده‌وامی خوێندنیان. بۆ نمونه‌خوێندکارێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێت به‌ئه‌ندازیار هه‌ر ناچار ده‌کرێت که وانه‌کانی بیولۆجی و مێژو بخوێنێت که‌هیچ پێویستی پێیان نیه. یا ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ک بیه‌وێت له‌وانه‌یه‌کدا قۆڵبێته‌وه‌و زیاتری لێبزانێت مافی ئه‌وه‌ی نیه‌که هه‌مان وانه به‌ڵام له‌ئاستێکی به‌رزتردا هه‌ڵبژێرێت. نه‌بونی ئه‌م مافه حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی قوتابی سنوردار ده‌کات.
11. به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی به‌ها بنه‌ماییه‌کان. به‌هاکان، به‌تایبه‌تی سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س ئه‌و بوارەیه که‌له‌ناو سیسته‌می فێرکاریدا کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه‌وه‌و ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که‌منداڵان و گه‌نجان باوه‌ڕیان به گه‌وره ساڵان و سیسته‌می سیاسی و فێرکاری وڵات نه‌بێت. ئه‌مه‌ش تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌یه که‌کوردستان له‌هه‌موو شت که‌متر له‌م‌رۆژگاره‌دا پێویستی پێیه‌تی. بێده‌سه‌ڵاتکردنی منداڵان و گه‌نجانی وڵات زوو یا دره‌نگ به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان کۆمه‌ڵگه باجه‌که‌ی ده‌داته‌وه. متمانه‌ی گه‌نج به‌سیسته‌می فێرکاری وڵاته‌که‌ی بناغه‌یه‌کی پته‌وه بۆ خۆشه‌ویستی خاک و وڵات.
12. گوێنه‌دان به‌باری ته‌ندروستی قوتابیان. دابین نه‌کردنی په‌رسدار، دکتۆر، ده‌رونناس بۆ قوتابی وایکردووه که‌بچوکترین نه‌خۆشی فیزیکی یا ده‌رونی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی خوێندنی قوتابی. له‌ئه‌مڕۆی کوردستاندا توانای ئابوری وڵات له‌ئاستێکدایه که‌ده‌کرێت ئاوڕێکی به‌رپرسیارانه له‌لایه‌نی ته‌ندروستی قوتابی به‌تایبه‌تی لایه‌نی ده‌رونی بدرێته‌وه.
13. ئازادنه‌کردنی کتێبی وانه‌کان. هه‌ر وانه‌یه‌ک له‌هه‌ر قۆناغێکدا بێت ته‌نیا یه‌ک کتێبی هه‌یه بۆ خوێندن. واته‌له‌لایه‌ک یه‌ک سه‌رچاوه‌به‌کار ده‌هێنرێت و له‌لایه‌ک مامۆستا پابه‌ند ده‌کات که‌سه‌ربه‌ستی نه‌بێت له‌به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی تر که‌ئه‌مه‌ش کاره‌که‌ی سنوردار ده‌کات و مامۆستا توشی بێتاقه‌تی و وه‌رسبون ده‌کات که‌ساڵ له‌دوای ساڵ هه‌مان کتێب بڵێته‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدا که‌زۆر به‌خێرایی پێشکه‌وتن له‌هه‌موو بواره‌کانی تری ژیاندا روده‌دات به‌تایبه‌تی له‌بواری ته‌کنیک و به‌کارهێنانی ئاماره ئه‌لکترۆنیه‌کان له‌ژیانی قوتابیاندا.
