پەیمانگای واشنتۆن:هێژمۆنی ئێرانی و گەمەی سیاسی هەولێر،بەغداد و ئەمریکا

0

پەیمانگای واشنتۆن  لێکۆڵینەویەەکی لە نووسینی هەر یەک لەجەیمز جێفری،باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق و تورکیە  وئەندامی بەرجەستەی ئەم پەیمانگایە و رابێرت فۆرد دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا لە سووریا و ئەندامی باڵای ئەنیستیتۆی رژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو کردۆتەوە. ئەم بابەتە تایبەت کراوە بە رۆڵی دوو ئەکتەری داعش و ئێران لە عێراق .نووسەرانی بابەتەکە بە دیاریکراوی پێشنیاریان بە دەولەتی ئەمریکا کردووە بە شێوەیەکی جیدی  وکاریگەرتر، بەرەورووی داعش ببێتەوە و لەم رێگەشەوە یارمەتی بە سەقامگیری بدات لە عێراق.لە درێژەدا پێش بینی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر ئەمریکا هەنگای جیدی هەڵنەگرێ کۆمەڵێک دەرهاوێشتەی ترسناک چاوەڕێی ئەم وڵاتە و سیستەمی ناوچەیی دەکات…

بە پێی ئەزموونی کەڵەکە بووی ئێمە لە عێراق،ئەم وڵاتە بە تەواوەتیی لە ناو نەچووە،بەڵام کەوتۆتە بن بەستێکی قەیراناوییەوە.زۆربەی ئامانجەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق وە دی هاتوون،بەڵام دوو هێزی دژبەری داعش  وئێران لە هەوڵدان ئەم وڵاتە بخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیانەوە و ناوچەکە نائەمن بکەن.لەم پەیوەندیەدا ئەمریکا دەتوانێ لە رێگەی یارمەتی کردنی دۆستەکان خۆی لە عێراق ،بە شێوەیەکی کاریگەرتر دژ بە داعش بوەستێتەوە  وهاوکات بە رادەیەکی زۆرتر هاوکاری هەولێر  وبەغداد بکات بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لەم وڵاتە.

ئەمریکا لە عێراق نرخێکی زۆری داوە بەڵام بە ئەنجامی دڵخوازی خۆی نەگەیشتووە

ئێمە لە ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٥،ئەو کاتانەی کە عێراق تووشی ململانێی ناوخۆیی و شەڕی ترسناک بوو، لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پێکەوە هاوکاری و هەماهەنگیمان هەبوو.هەر کامە لە ئێمە بۆ ئەنجام دانی ئەرک  ومەئموریەتی زۆرتر لە عێراق دڵخوازانە پێش قەدەم دەبوووین تا وەکوو روانگەیەکی کراوەتر و ئەزموونیکی دەوڵەمەندترمان بە نیسبەت ئەم وڵاتەوە هەبێ.ئێمە لە شەڕەکە نزیک بووین،ئەرتەشی ئەمریکا و هێزی غەیرە سەربازی لە هەوڵدابوون تاعێراقیەکان وڵاتی خۆیان بپارێزن.بە گوێرەی پێشبینی هەندێک لە شرۆڤەکاران (کە عێراق وڵاتێکی دۆڕاو  ورووی لە نەمانە)،ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا بۆ بیینی دۆخەکە لە نزیکەوە، سەردانی ئەم وڵاتەمان کرد.لەم پێناوەدا ئەمریکا نرخێکی قورس و گرانی داوە،بە پێی ئەم تێچووەش،ئەمریکا سەبارەت بە چارەنووس و ئایندەی ئەم وڵاتە کۆمەڵێک چاوەروانی و پێوەری تایبەت بە خۆی هەیە،بەڵام  بە هیچ کام لەو ستانداردانە نەگەیشتووە.

ئایا عێراق وڵاتێکی شکست خواردووە؟

نائومێدی ئێمە لەوەی کە شیعە و سوننە،عەرەب و کورد،مەسیحی و تورکمانەکان و زۆرێک لە گرووپە مەزهەبی و ئەتنیکیەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، وەک رابردووتەعامول لە گەڵ یەکتر ناکەن،مانای ئەوەناگەیێنێ کە ئەم وڵاتە دەبێ شکست بێنێ.لە راستیدا،دوای یەک دەیە شەڕی دوژمنکارانە لە بەغداد،ئێستاکە بەغدادی پایتەخت تا رادەیەک ئارامە و بە رواڵەت دۆخەکە باشترە.پەرلەمانی عێراق چالاکانە بابەتەکان دەخاتە بەرباس  وموناقشە  وگفتوگۆی لە سەر دەکات،سەرۆکوەزیران و کابینەی حکومەت بە پێی دەستووری ئەم وڵاتە و لە ئارامی و ئاسایشدا هەلدەبژێرێ،چەن وڵاتی دیکەی ناوچەکە لە وەها دۆخێکدان؟لە سێ پارێزگا کە سەردانمان کردوون عەرەبە سوننەکان بە تێکڕایان خوازیاری پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی خۆیانن لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکپارچەدا،ئەوان ویست و دواخوازەکانیان لە چاو دە ساڵی رابردوو زۆر جیاوازە.شێوەی بیرکردنەوەی عەرەبە سوننەکان زۆر نزیکە لە دەستووری عێراقی ٢٠٠٥ کە شیعەکان و کوردەکان بنیاتیان نا.

پێکهێنانی دەوڵەتێکی عێراقی فێدڕال مومکینە

پەیوەندیەکانی دەوڵەتی مەرکەزی بەغداد و حکومەتی هەریمی کوردستان لە هەولێر ئاڵۆز و ناکۆکە.بەڵام هێشتا هەولێر سەربەخۆیی رانەگەیاندووە.کوردەکان تا رادەیەکی زۆر دەستیان ئاوەڵایە و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووی لە گەشەکردن و تەکاموڵە.بەغداد  وهەولێر لە ئیستادا درێژە بەگفتوگۆکانیان دەدەن سەبارەت بە چۆنیەتی مودیرییەتی داهاتی نەوتی هەناردە کراو.لەحنی دەوڵەتی مەرکەزی  وبەرپرسە باڵاکانی کورد لە چاو رابردوو پراگماتیستی و ئارامترە.هەرچەند سەرکەوتن لە پێکهێنانی دەولەتی عێراقی فێدڕال، یەکجاری و قەتعی نییە بەڵام بە دووریش نازانرێ.

هەژمۆنخوازی ئێران لە عێراق

هەل و مەرجیکی هەستیارو تایبەتی لە ئارادایە،مشتومڕی زۆری لە سەرە.بەغداد و هەولێر لە گەڵ کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و نەتەوەیی هاوبەش بەرەوڕوون.قەیرانی دارایی بۆ کوردەکان مەترسیدارە و قەیرانی سیاسیش بۆ بەغداد.ئەم قەیرانە سیاسی و داراییە دوو فاکتی لە پشتەوە،هۆکاری ناوخۆیی و داعش.حەیدەر عەبادی،سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەل کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەورە بەرەوروویە،بە تایبەت لە لایەن هێزە میلیشیایی و سەربازیەکانی نزیک لە ئێران کە ریفۆرم و چاکسازی رەد دەکەنەوە و لە گەڵ ئاسازان و ئاشتیی نیشتمانیدا نین.هەموو عێراقیەکان لە سەر ئەو بۆچوونەن کە ئێران(هەر وەک چۆن لە سوریە)،زۆرترین سوود و قازانجی لە عێراق وەرگرتووە ،هەروەها لە سەرنەکەوتنەکانی دژ بە داعش کەڵکی خراپی وەرگرتووە،بەم پێیە ئێران بە تایبەت لە دوای واژۆکردنی رێکەوتننامەی هاوکاری هەواڵگری و زانیاری لە گەڵ روسیە ،لە عێراق بەهێزتر دەرکەوتووە(هەر چەند دەوڵەتی عێراق رایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی لە گەڵ روسیە هەماهەنگ ناکات).ئەگەر بەغدادی ژێر دەسەڵاتی شیعەکان و باشووری ئەم وڵاتە بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی تارانەوە،پرۆسەی ئاشتیی لە نیوان سێ پێکهاتەی سەرەکی ئەم وڵاتە کۆتایی پێ دێ و وڵاتێکی بەدوادادێ کە لە رووی فیرقەییەوە زۆرتر شیعەیە وبەستراوەو و نزیکتر لە ئێران،ئەمە هەمان ئەو نوسخەیە کە سەرکردەی داعش پێچاویەتیەوە و دڵی پێخۆشە.چونکە وڵاتێکی فیرقەیی پڕ لە کێشە  ومەترسی،بە لێشاو ئەندام و لایەنگر دەخاتە خزمەت خەلیفەی داعشەوە تا وەک  هێزی یەدەک و جێگرەوە، خەسارو  زیانەکانی خۆی پێ قەرەبوو بکاتەوە.

عێراقێک کە بچێتە ریزی ئێران و سوریەوە،دەبێتە هۆی پێکهاتنی هیلالی شیعی

زۆر گرنگە کە عێراق نەکەوێتە ئەم رێڕەوە،ئەگەر وا بکات عێراقیەکان  وناوچەکە،ئەمریکیەکان بە شکست لە بەرامبەر داعش و کەوتنی هاوپەیمانێکی ناوچەیی تاوانبار دەکەن.عێراقێک کە پەیوەست ببێ بە ئێران و سوریەوە،یارمەتی دەکات بە پیکهاتنی هیلالی شیعی،هەمان ئەو هیلالەی کە مەلەک عەبدوڵای ئەردەن دەربارەی هۆشداری دابوو.سەرباری ئەمەش،نەوتی یەدەکی ١٤٠ میلیارد بەرمیلی باشووری عێراق،وێڕای نەوتی یەدەکی ٢٦٨ میلیارد بەرمیلی ئێران،بە بەراورد لە گەڵ نەوتی سعودیە دەکەوێتە لاسەنگییەوەو قورسایی دەخاتە تای تەرازووی ئێرانەوە.ئەم گۆڕینی باڵانسی هێزە لەم رەهەندەوە، زۆرتر لە قازانجی ئێران و کەمتریش بۆ داعش تەواو دەبێ، ئەمەش دەتوانێ ناوچەکە،هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ئەمریکا  ولە ئەنجامدا خودی ئەمریکا بەرەو ئاراستەی شەڕی ناوچەیی شیعە – سوننە پاڵ پێوەنێ.ئەمەش هەمان ئەو شەرە دێرینەی شیعە  وسوننەیە کە هەم روسیە و هەم گرووپە توندڕەوەکانی دژبەر  ونەیاری رۆژئاواییەکان بە تایبەتی ئەمریکا،لێی سوودمەند دەبن.

عێراقێکی یەکپارچە وهاوپەیمانی ئەمریکا،یەکێ لە بەرژەوەندیە حەیاتییەکانی ئەمریکایە

عێراقێکی یەکپارچە و هاوپەیمانی ئەمریکا،یەکێ لە بەرژەوەندیە حەیاتییەکانی ئەمریکایە،هەر بۆیە حەیاتیترین مەسەلە،بەرەنگار بوونەوەی داعشە بە شێوەیەکی جیدیتر.ستراتێژی”هەڵڕزان و لەناوبردن”ی ئەمریکا لە سەر ئەم گریمانەیە کە زەمەن بە قازانجی ئێمەیە،بەڵام بەم شێوە نییە کە باسی لێوە دەکرێ.شکست لە کردەوەدا،لە سوریە داعشی بە دوای خۆیدا هێنا.پاشان شەپۆلی پەناخوازان کە هەرەشە لە ئاسایش  وسەقامگیری یەکیەتیی ئەوروپا دەکات،ئێستاش هاتنی روسیە بۆ ناو گۆڕەپانەکە هەڕەشەیەکی نوێیە.ئەگەر ئەمریکا لە کاتی خۆیدا نەجووڵێتەوە  وچارەسەرێک نەبینێتەوە،دەبێ چاوەڕێی گەلێک رووداوو دەرهاویشتەی دیکە بکات.ئەوەی کە بە چ شێوەیەک ئەمریکا لە رووی سەربازی،بە شێوەیەکی توند و تۆڵتر بەرەورووی داعش ببێتەوە بابەتێکی سەربازییە ،بەڵام بە سەرنجدان بە هێز و توانای سەربازی ئەمریکا،سنوورداربوونەکەی بابەتێکی سیاسییە،هەر بۆیە بابەتێکی گونجاوە بۆ باسێکی گشتیتر.

پۆتین سەرباری هەندێک گرفت لە سووریا دەستوەردانی کرد

پۆتین کە کەرەسەی سەربازی لاوازتری لە بەردەستە،رێگەی نەدا کۆمەڵێک تێبینی و بەربەستی سیاسی و لۆجستیک هەنگاوەکانی پێ شڵ بکەن.ئۆپەڕاسیۆنی هێزەتایبەتەکانی ئەمریکا(بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان)لە ٢٢ی ئۆکتۆبر ئاماژەیەک بوو بۆ توانا و ئامادەیی ئەمریکا.باشتر وایە ئەمریکا تەرکیز بکاتە سەر هەندێک ئامانجی دیاریکراو،بە تایبەت هەوڵ بدات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی رێکەوتن لە نیوان عەرەبی سوننە و بەغداد،کەم کردنەوەی باری قورسی ماڵی و ئابووری لە سەرشانی کوردەکان(یارمەتی دان بە ئاوارەکان و ناردنی چەک و تەقەمەنی پێویست بۆ هەولێر) ،وە بە تایبەتیتر هاندانی هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ،لە پێناو گەیشتن بە سەقامگیرییەکی درێژماوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com