وەزیری دەرەوەی پۆلۆنیا، پێشنیار دەکات پەنابەرە سوریەکانی ئەوروپا سوپایەک دروست بکەن لەجیاتی دانیشتن لەقاوەخانە

0

تایبەت بەنوچە.نێت.alarabiya

وەزیری دەرەوەی پۆلۆنیا فيتولد فاشيكوفسكي،  لەلێداوانێدا دوای وەرگرتنی پۆستی نوێ وەکو وەزیری دەرەوەی پۆلۆنیا ، داوا دەکات کە ئەوپەنابەرانەسورییانەی کە نزیکەی ١٠٠ هەزار پەنابەرن لە ئەوروپا، ئەتوانن سوپایەک دروست بکەن بگەرێنەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆیان شەربکەن بۆ ئازادکردنی سوریا.

فاشيكوفسكی، زۆر بە توندی رەخنە لەو پەنابەرانە دەگرێت کە هاتون بۆ ئەوروپا دەڵێت”پەنابەرانی سوری هاتون لە شوێنی قاوە خواردنەوە دانیشتون و باشترین مودێلی موبایل-یان بەدەستەوەیە خەریکی قاوە خواردنەوەن .

فاشيكوفسكي بۆ کەناڵی تلفزتونی تي في بي إنفو، وتی” هەزارەها گەنج کاتێک لەبەلەمە پلاستیکەکان هاتونەتە خوارەوە موبایلی جۆری ئای-پاد-یان بەدەستەوە بوە، لە جیاتی داوای نان و ئاو بکەن ، داوای شوێنی شەحن کردنی موبایلەکانیان کردوە، لەکاتێکدا ئەوان دەیانتوانی کە بچن شەر بکەن بۆ رزگار کردنی وڵاتەکەیان بە هاوکاری ئێمە”

لەلایەکی تر ويرى فاشيكوفسكي دەشڵێت” ئەمە دەبوە چارەسەرێکی باش بۆ ئەورپیەکانیش کە سەربازەکانی خۆیان ئەنێرین لەجیاتیدا بۆ سوریاشەر بکەن بۆ ئازادکردنی ، بەڵام لەکاتێکدا ١٠٠هەزار سوری لە قاوەخانەکاندا دانیشنتون و قاوە دەخۆنەوە”

لەهەمانکاتدا وەزیر كونراد شيمانسكي، وەزیری پرسەتایبەتیەکانی ئەوروپا-ش وتیی: بەهۆی ئەو هێرشانەی کرایە سەر وڵاتی پاریس ولاتەکەی ئەو ئامادە نیە پابەند بێت بە بریارەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی ٩ هەزار پەنابەر.

ئەو وەزیرە ئەوەشی خستە روو کە رێز لە بریاری وولاتەکەی خۆی دەگرێت پابەندی هیچ بریارێکی تر نابێت. 
Refugees and migrants arrive on an inflatable raft on the Greek island of Lesbos

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com