١١ی سێبتامبری فەڕەنسە

0

بەغدادی هەڵەی ستراتێژیکی بن لادەن دووبارە ناکاتەوە

هێرشە تیرۆریستیەکەی داعش بۆ سەر پاریس،شەڕێکی تەمام عەیار بوو،ئەم شەڕە ئاماژەیەکی مانادارە ،داعش هەم خەلافەتە و هەم تۆرێکی ترسناکی تیرۆریستی.

داعش بەرهەمی ئەزموونی فینده مێنتالیزم  وبناژۆخوازییە ،هەر بۆیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دوای پێکە دەگەرێ و لە دەرەوەی ئەم بازنەیەش دەیەوێ شوێن پێی دیار بێ.لەم رووەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەبکێک دەجەنگێ و لە دەرەوەش بە سەبکێکی دیکە،لە چەشنی قاعیدە.بەڵام بەغدادی هەڵەی ستراتێژیکی بن لادەن دووبارە ناکاتەوە.لە بری ئەوەی ئەمریکا بکاتە ئامانجی هێرشەکانی،لەو لاوەتر دەچێتە سوراغی ئەو وڵاتانەی کە لە گەڵ ئەمریکا لە هەندێک رووەوە هاوبەشن:کەلێن و دابڕانی کۆمەڵایەتی.ئەگەر داعش لە عێراق  وسوریە تەڕاتێن دەکات،ئەساسەکەی نە پیلانگێڕی رۆژهەڵات و رۆژئاوایە،بەڵکوو ئەو ئەو بەستەرە فەراهەم و ئامادەیە کە هەڵگری ئەوەیە داعش و بیرۆکە و ئایدیاکەی لە خۆیدا جی بکاتەوە،واتە هەمان فاکتەری قەومیەت و مەزهەب.داعش لەم بەستەرەدا هێز دەگرێ و مانۆڕ دەدات.لەم مانایەدا،هیچ جیاوازییەک لە نیوان عێراق  وسوریەی لە بەریەک هەلوەشێندراو لە گەڵ فەڕەنسەی مۆدێڕن و سێکۆلار ناکات.ئەگەر سوننەکانای عێراو ق شام پشتی خەلافەتەکی داعش دەگرن،لە فەرەنسەش پێنج ملیۆن عەرەبی موسوڵمانی سوننە بوونیان هەیە کە بە واقح و لە کۆڕەپانی شەڕەکە دەتوانن ببنە پاڵپشتی ئایدیای بەغدادی.

گەر چی دیموکراسی کارامەترین سیستەمی سیاسی مێژووی هاوچەرخە،لە هەمان کاتدا جاری وایە دەبێتە لاوازترین سیستەمی حوکومڕانی.دیموکراسیەکان لە شەر لە گەڵ نائەمنی و قەیران زۆر جار شکست دێنن.رووداوەکەی ١٣ی نۆڤامبر هۆیەکەی نە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئۆلاند بوو،نە لاوازی ئۆپۆزسیۆنی راستگەرای فەڕەنسە.دیموکراسی هۆکارێکی ناکامی و شکستی سیستەمە لە رووبەروو بوونەوەی بناژۆخوازی و رادیکالیزم لە سەرشەقامەکان.داخستی سنوورەکان،راگیرانی شەمەندەفەرکانی ناو شارەکان،سنووردار کردنی هاتووچۆی هاووڵاتیان و جێگیرکردنی هێزێکی ١٥٠٠ کەسی لە سەرشەقامەکانی پاریس ئاماژەیەکی بۆ پاشەکشێی دیموکراسی لەم کاتەدا.دیموکراسیەکان هەندێ جار لە پیش بینی کردن و چارەسەری قەیرانە ئەمنیەکان ناکارامەن.

کارتێکەری تراژیدیای ١٣ی نۆڤامبر لە سەر پێکهاتەی سیاسەتی ناوخۆیی فەڕەنسەتەنها لە چوارچێوەی سنووردارکردن و رێوشوێنی کاتی قەتیس نامێنێتەوە.ئەم رووداوە،ماهییەت و  تان و پۆی سیاسەت و کۆمەڵاگا لە فەڕەنسە و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.بەهێز بوونی راستە توندڕەوەکان،گەڕانەوە بۆ قۆناغی ململانێ شوناس و رەگەزی لە ئەورپای مۆدێرن،رووبەروو بوونەوە لە گەڵ شەپۆلی کۆچبەران و پێداچوونەوە بە دیموکراسی … بەشێک لەم دواهاتانەن کەچاوەڕێ دەکرێن.لەم بازاڕە ئاڵۆزەدا،ئەوانەی براوەی رکابەرایەتی و ململانێ سیاسیەکان دەبن کە پۆپۆلیست بن،دژ بە کەمینەکان،کۆچپەران و پەنابەران  وغەیرە غەیرەخودیەکان بوەستنەوە.لێرەوە سیاسیە توندڕەوەکان لەم تاریکە بازاڕەدا هیوایەکیان بە نەسیب دەبێ.دژکردەوەی سیاسەیەکی وەکماریەن لێ پێن،پێکەنینێکی مانادار بوو بەم رووادوە.بەهێزبوونی ئەم تیپە لە سیاسیەکان لە فەڕەنسە،دەستپێکی دۆمینۆیەکی کە وڵاتانی ئەوروپی یەک لە دای یەک دەگرێتەوە.فەڕەنسە  وئەوروپا،ئەمریکا نین،بەم مانایە ،لە رووی پێکهاتەی ناوخۆییەوە،١٣ی نۆڤامبری فەڕەنسە زۆ جیاواز دەبێ لە ١١ی سێبتامبری ئەمریکا.

لە  رەهەندی سیاسەتی دەرەوەی،وێکچوونێکی سەیر هەیە لە نێوان ١٣ی نۆڤامبری فەڕەنسە و ١١ی سێبتامبری ئەمریکا.هەر وەک چۆن ١١٧ سێپتامبری ٢٠٠١،یاسا  ورێساکانی سیستەمی نێودەوڵەتی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە،تراژدیای ١٣ی نۆڤامبریش،هەڵگری وەها پۆتانسیەڵ و توانستێکە.فەڕەنسە ئەندامێکی گرینگی ناتۆیە.پاریس لە دواکاتژمێرەکانی رۆژی هەینی رووبەرووی هێرشێکی هەمەلایەنە بووەوە.داعش بە ئاشکرا  وبێ هیچ راڕاییەک بەرپرسایەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.ئەم گرووپە لە عێراق  وشام خەلافەت دەکات،ئەمەش بە مانای سزادانی ئەنجامدەرانی رووداوە تیرۆریستیەکەی سەرشەقامەکانی پاریس دێ لە کووچە  وکۆڵانەکانی عێراق و شام.ئەم کارەساتە مەرگبارە ئەگەرێکی بەهێز دەخاتە بەردەم حوزوری سەربازی و تەمام عەیاری ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەگەری ئەوەس هەیە کە ناتۆ بە پلان و دارشتنی بەرنامەو سیاسەتێکی تۆکمەی درێژماوە بێتە ناو گەمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.لە ئەگەری وەها گەڕانەوەیەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەگەری دیکەشی بەدوادا دێ کە دەرهاویشتەکەی دەبێتە ئاڵۆزتربوونەوەی هاوکیسەکان و زیاتر بوونی ململانێ و رکابەرایەتی هێز و ئەکتەرە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان.

بەرەنگاربوونەوەی ئەکتەرە فەرمیەکانی سیستەمی نێودەولەتی،واتە دەولەتەکان دژ بە ئەکتەرە غەیرەدەوڵەتیەکان کە تەیارن بە ئامراز و کەرەسەو بیرۆکەی تیرۆر،تا وەکوو ئیستا بەکردەوە شکستی هێناوە  وناکارامە بووە.لەم رووبەروو بوونەوەدا نە قاعیدە ریشە کێش بوو نە تالیبان.تەنها دەرەنجامی ،هاتنەمەیدانی کۆمەڵێک ئەکتەری دڕندەتر و بێ بەزەییتر بوو.راستیەکەی ئەوەیە کە ئەم ئەکتەرە نافەرمیانە بوونەتە بەشێک لە پێکهاتەی سیستەمی نێودەولەتی.خۆ دزینەوە لەم ئەکتەرانە هیچ نابێتە چارەسەر،بەڵام بۆ رووبەروو بوونەوە  وکۆنترۆڵ کردنیان رێگاچارە بەدی دەکرێ.

تراژیدیای ١٣ی نۆڤامبر ئەوەی سەلماند کە ستراتێژی رووبەروو بوونەوە لە گەل قەیرانەکان لە دەرەوەی سنوورەکان سەرکەوتوو نییە.فەڕەنسەییەکان لە دوای “چارلی ئێبدۆ” بەم ئیستدلالەوە فڕۆکە شەڕکەەکانیان رەوانەی سوریە و عێتاق کرد کە بۆ جارێکی دیکە لە ناوماڵی خۆماندا شەڕی داعش ناکەین،بەڵام ئەم ستراتێژیە شەوی هەینی ماوەیەکی بەسەر چوو،هەر بۆیە پێداچوونەویەک بە ستراتێژیە سەربازی،ئەمنی و هەواڵگریەکان پێویستە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com