ئەنستیتۆی بێگین سادات بۆ دیراساتی ستراتیجی:کایەی سیاسی لە سیستەمی نوێی ناوچەیی

0

ئیسرائیل و دژەکانی

 

ئەنستیتۆی بێگین سادات بۆ دیراساتی ستراتیجی،لە وتارێکی شیکاریدا بە قەڵەمی یاکۆف،ئامیدرۆر،راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ،وێڕای شیکردنەوە و تەحلیلی قەیرانی سوریە،تیشکی خستۆتە سەر کۆمەڵێک بابەتی هەستیار و سەرەکی وەک دەستوەردانی سەربازیی روسیە لەم وڵاتە،پشتیوانی روسیە لە هێزەکانی ئێران و حیزبوڵا.هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە رووخانی سیستەمی سیاسی سوریە و لەبەریەک هەڵوەشانەوە ستراکتوری کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە،ئێران و حیزبوڵا پێگەیەکی نوێ و بەهێزتر لە ناوچەکە دەستەبەر دەکەن کە مەترسیە هەرەگەورەکەی بەرۆکی ئیسرایل دەگرێتەوە.ئامیدرۆر ئەنجام گیریەکەی بەم شێوەیە کە ئیسرائیل دەبێ لە سەر بڕیاری خۆی بۆ دەستوەرنەدان لەم شەرە و رووبەروو بوونەوە لە گەڵ حیزبوڵا پێداگر بێ و سەبارەت بە قەیرانی سوریە بگات بە هەڵوێستێکی روون و دیاریکراو.

*هاوپەیمانێتی ناوچەیی تاران و مۆسکۆ

 

رواانینێکی قووڵ بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی سوریە،بە تایبەتی دەستوەردانی سەربازیی روسیە،دوورەدیمەنێک لە ئایندەی سیاسی ناوچەکە دەخاتە روو.ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی روسیە،کە لە ١٩٧٠ تا وەکوو ئێستا وێنەی نەبووە،لە هاوکاری لە گەڵ ئێران هاتۆتە کایەوە،بابەتێک کە نائاسایی بوونی ئەم رووداوە زۆر بە زەقی دەسەلمێنێ.بێ هۆ نییە کە ناردنی هێزە سەربازیەکانی روسیە بۆ سوریە لە دوای رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران و رۆژئاواییەکان هاتۆتە ئاراوە.رێکەوتنێک کە بووە هۆی ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی دەستی رابگات بەو شەرعییەتە نێودەوڵەتیە کە خەونی پیوە دەبینی.سەرباری ئەمەش،ئەم کردەوەی روسیە دەرخەری واقعێکە:هاوپەیمانی ناوچەیی لە نیوان روسیە  وئێران،هەر چەند کە هیچ کام لەم دوو وڵاتە بە کردەوە  وبە ئاشکرا دانیان بەم هاوپەیمانیەتیە دا نەناوە.

*هەل ومەرجی نوێی بەردەم ئیسرائیل دوای گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانە

 

ئەم هەل و مەرجە نوێیە چەند پرسیار بە دوای خۆیدا دێنێ:هاوپەیمانێتی ئێران و روسیە چ کاریگەرییەک لە سەر پێگەی ناوچەیی ئێران دادەنێ؟دەستوەردانی سەربازیی روسیە لە سوریە چ کاریگەییەک لە سەر هێز و توانای ئیسرائیل بۆ شکست هێنان بە هەوڵەکانی ئێران و حیزبوڵا دادەنێ کە ئامانجیان بەهێزتر بوونیانە؟بە سەرنج دان بەو کێشە و گرفتانەی کە دوابەدوای هاتنی هێزەکانی روسیە بۆ ناوچەکانی باکووری سنووری ئیسرائیل هاتوونەتە ئاراوە،ئیسرائیل بۆ چ ماوەیەک رەفتاری ئێران و حیزبوڵا تەحەمول دەکات و بەرامبەریان دژکردەوەی نابێ؟ئەگەر هەل و مەرجەکە وابخوازێ کە ئیسرائیل بە توندی و لە مەوقیفی هێزەوە دژکردەوە لە خۆی نیشان بدات،لەم کاتەدا هەڵویستی روسیە چۆناوچۆن دەبێ؟لە ئەگەری دژکردەوەی توندی ئیسرائیل،روسیە کە ئیدەعای بەرپرسایەتی ناوچەیی هەیە،ئایا دان بە خۆیدا دەگرێ؟ئایا روسیە بی لایەن دەبێ؟تەنها ئەزموون  کردنی واقعەکانە کە وڵامی ئەم پرسیارانە دەخاتە روو.

*دەستوەردانی سەربازی مۆسکۆ و گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە مەیدانی جەنگ

 

دەستوەردانی ناوچەیی مۆسکۆ ئاماژەیەکە بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە مەیدانی جەنگ.سەربازان روسی لە کاتێکدا هەلدەکوتنە سەر بەرهەڵستکارانی سوننە،کە لە ئەساسدا بە لایانەوە گرنگ نییە داعش دەکوژن یان غەیرە داعش.ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکیەکان لە عێراق،هێزەکانی داعش دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان.سوننەکانی  سوریە  وعێراق،وا هەست دەکەن کەوتوونەتە نیوان بەرداشی هاوپەیمانێتی روسیە  وعەلەویەکانی بەشدار لە گۆڕەپانی شەڕو هەروەها ئێران و هاوپەیمانێتی ئێران و ئەمریکا لە لایەکی ترەوە،وە لە ئەنجامدا مومکینە بڕیار بدەن کە  بیر لە دامەزران و بەهێزبوونی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ داعش بکەنەوە.ئەگەر ئەم سیناریۆیە وە راست گەرێ،ئاڵۆزی و گرژی ناوچەیی،سەرباری هەر جۆرە سەرکەوتنیکی تاکتیکی ئەمریکا یان روسیە،توندتر دەبێتەوە.فاکتەرێکی دیکەی ناسەقامگیری،حوزوری رۆژ لە دوای رۆژ  زیاتری هێزەکانی ئێران و حیزبوڵایە لە سوریە،کە روسیەش بە نیەتی چارەسەری قەیرانی سوریەی شەڕلێدراو پشتیوانیان لێ دەکات.ئەم حوزورە سەربازیەی حیزبوڵا بە نیسبەت ئامادەییو  توانای سەربازی و جەنگی حیزبوڵا کاریگەری دەبێ:ئەم گرووپە شیعەیە لە ئیستادا بە تەواوتی لە شەڕی سوریە دەستەویەخەیە،وە سەرچاوەی پێویستی بۆ وەرێخستنی هێرشی توندوتیژ لە دژی ئیسرائیل بە دەستەوەیە نییە.جگە لەمەش،توانای ئەنجام دانی هەر جۆرە هێرشێکی بۆ سەر ژێرخانی تەسلیحاتی ئیسرائیل سنووردار و مەحدودە.

* مەترسی هێزەکانی حیزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل پاش کۆتایی هاتنی شەڕی سوریە

سیستەمی جەنگی و سەربازی حیزبوڵا لە ئێستادا نارێک و پێکە.نزیک بە  ٢٠٠٠ کەس لە هێزەکانی حیزبوڵا کە شان بە شانی هێزەکانی حکومەتی سوریە بەشدارییان لە بەرەکانی شەڕدا کردووە کوژراون و بە هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون،ئەمە گورزیکی گەوریە لە جەستەی گرووپێک کە بە هەژمار کردنی سەرجەم هێزەکانی دیکەی،ژمارەیان بە ٥٠٠٠٠ کەس بەراورد دەکرێ.روویەی دیکەی ئەم داستانە،شەڕی چروپڕ و تەمام عەیاریەتی لە سوریە کە وەک ئەزموونێکی بەنرخ بۆ حیزبوڵا دەنرخێندرێ و بۆتەو هۆی ئەوەی کە بە شێوەی مەیدانی ،مەشق  وراهێنان بە جیلیکی نوێ لە کۆماندۆکانی بکات کە مەهارەت و شارەزایی تەواوی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنیان لە مەیدانی واقعی جەنگ بە دەست هێناوە.بە ئەگەر زۆر حیزبوڵا  دوایی کۆتایی شەری سوریە،ئامادەترین گرووپ دەبێ کە  لە مەیدانی جەنگ مل لە ملی ئیسرائیل دەنێ.لەم حاڵەتەدا ئەگەر شەڕ و ململانێیەکی نوێ بێتە ئاراوە،حیزبوڵا ئیدی حیزبولاکەی ٢٠٠٦ نییە کە لە شەڕی دوومی لوبنان بەرامبەر بە ئیسرائیل وەستابووەوە،هەر بۆیە هێز و توانای ئەم گرووپە زیاتر لە رابردوو بەراورد دەکرێ.خاڵیکی دیکە کە دەبێ لەبەرچاو بگیردرێ ئەوەیە کە دستوەردانی ئێران و حیزبوڵا دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵی ئەم هاوپەمانیە مەترسیدارە بە سەر تەواوەتی سوریە ،بە تایبەتی بەرزاییەکی گوڵان.چەتری بەربڵاوی پشتیوانی روسیە بە سێوەیەکی نەخوازراو ئەم ئیمکانە دەخاتە بەردەم تاران و ئەو ئەکتەرانەی کە بە وەکالەت ململانێی ئیسرائیل دەکەن،مانای وایە کە بە کردەوە بەرەوی هەنووکەیی لە باشووری لوبنان و سوریە ،لە ناوچەکە دووبارە دەکەنەوە.ئەمەش فاکتێکی هەڕەشەئامیز  ومەترسیدارە بۆ سەر ئیسرائیل،چونکە هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ناچار دەکەن هەوڵەکانی خۆیان چەند بەرابەر بکەنەوە  وهاوکات لە دوو بەرەی باشووریدا چالاک و لە سەر هەست بن.چالاکی لە ناوچەیەک کە هێزەکانی روسیە،وێڕای هێزەکانی ئێران و حیزبوڵا حوزوریان هەیە،کارێکی ئاسان نییە.

*ستراکتوری کۆمەڵایەتی سوریە لە بەردەم هەڵوەشانەوەدایە

سوریە،لە هەمان کاتدا،لە بەردەم رووخان و پارچە پارچە بووندایە و ملیۆنان کەس لە خەڵکەکەی کۆچیان کردووە.نوێترین ئامارەکان باس لە ئاوارەبوونی ٤ ملیۆن کەس دەکەن کە لە کەمپەکانی ئەردەن،تورکیە و لوبنان نیشتەجی کراون.پەنابەرانی سوریە بارێکی قورسیان خستۆتە سەر شانی ئابووری “بچووکی”لوبنان  وئەردەن.ئەم ئاوارانە تەنانەت ئەو توانایان هەیە کە ئابورری ئەم وڵاتانە تا لێواری کارەسات ببەن.هاوکات شەپۆلی کوتوپر ولەناکاوی پەنابەرانی سوننە بۆ لوبنان دەتوانی ستراکتور و سیمای عەشیمەتی ئەم وڵاتە تێک و پێک بدات.ئەم شەپۆلەی کۆچبەران هاوکات دەتوانێ هاوسەنگی فیرقەیی و دیموگرافی سوریە تێک بدات:لە دەستپێکی شەڕی سوریەوە،عەلەویەکان کە ١٢%ی حەشیمەتی ئەم وڵاتەیان پێک دەهێنا،لە کاتێکدا کە بە ملیۆنان سوننە ئەم وڵات بە جێ دێڵن و رێژەکەیان دەگاتە ٢٥%ی ئەم وڵاتە،چی روو دەدات؟سوریە هاوکات لە گەڵ لە بەریەک هەڵوەشانەوەی،ئەگەری زۆر هەیە کە حەشیمەتەکەشی لە دەست بدات،ئەوانەس کە دەمێننەوە لە گەڵ واقعێکی بە تەواوی جیاواز بەرەوروو دەبنەوە.لێرەدایە کە بە کردەوە ،سوریە لە گەڵ لەنابودی جیلێک و ئیفلیج بوونی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی خۆی بەرەوروو دەبێتەوە.کۆمەڵگایەک کە بۆ ساڵانیکی دوورودرێژ لە گەڵ بە دوور بووە لە هەر جۆرە یاسا و رێسایەک،چی بە سەر دێت؟ئیسرائیل بە زوویی لە گەڵ وڵاتێک دەبێتە دراوسێ کە تەنانەت بە ستاندارد و پێوەرەکانی جیهانی سێهەم،دواکەوتوو دێتە ئەژمار.ئەگەر دوژمنایەتی ناوخۆیی لە سوریە دانەمرکێ(کە بە دوور دەزانرێ)،هەر ئەم چارەنووسیە کە چاوەڕوانی سوریە دەکات.

*ئیسرائیل دەبێ رێوشوێنی دیاریکراوی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریە هەبێ

شەڕی سوریە.کۆنتڕۆڵی ئێران و حیزبوڵا بە سەر ئەم وڵاتە،هەروەها دەستوەردانی سەربازیی بەرچاوی روسیە لەم ناوچەیە،وادەخوازێ کە ئیسرائیل پیداچوونەوەیەک بە بەرژەوەندیەکانی خۆی بکات،بەرژوەندییەک کە لە ئەنجامی شەڕێکی خوێناوی لە دراوسێتی بەرەورووی مەترسی بۆتەوە.بڕیاری ئیسرائیل بۆ خۆبەدوور گرتن لە دەستوەردانی خوازراو  ونەخوازراو لەم شەڕە،سەرباری بوونی مەترسی ئێستای ئێران و حیزبوڵای لوبنان لە سوریە،بڕیارێکی دروست و بە جێ بووە.ئیسرائیل لە ئێستادا،دەبێ زیاتر لە هەموو کاتێک بە قاتعیەتەوە درێژە بە هەوڵەکانی بدات بۆ پێشگرتن لە حیزبوڵا لە دەستراگەیشتنی بە چەکی ستراتێژیک.بەم حاڵەشەوە،دۆزینەوەی رێوشوێنێک و دانانی پلانێکی درێژماوە لە سوریە کە دواتر مەترسیەکی کەمتری بۆ سەر ئیسرائیل هەبێ،دەبێ تاووتوێ بکرێ.گفتوگۆکان بۆ دۆزینەوەی چاەسەرێک بۆ قەیرانی سوریە دەستی پێکردووە،هەم ئێران و هەم ئەمریکا تیایدا بەشدارن.لۆژیکی و عاقڵانەیە کە ئیسرائیل لە کەمترین کاتدا،هەلوێستی خۆی لە بارەی ئەم گفتوگۆیانە بە روونی بخاتە روو،تەنانەت ئەگەر تیایدا بەشدار نەبێ ،وە تەنانەت ئەگەر چانسی رێکەوتن لە نیوان عەلەوی و سوننەکان،ئێران و سوریە و تورکیا و ئەمریکا ئەگەرێکی لاواز بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com