ئه‌بو به‌كر عه‌لی: ره‌نگه شۆڕشی تونس كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه جێبهێڵێت
هه‌رێمی كوردستان له تونس جیاوازه چاوه‌ڕێ ناكرێت سیناریۆی تونس له كوردستاندا دوباره بێته‌وه سیسته‌مه‌كه‌ش هێنده داخراو نیه
ئەبو بەکر عەلی رۆشنبیر‌و چاودێری سیاسی تایبەت بەنوچەنێت.
نوچه‌نێت: ئایا رووداوه‌كانی تونس و میسر چ كاریگه‌رییه‌كییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت؟
ئه‌بو به‌كر عه‌لی: ده‌مه‌وێت بڵێم پێموایه هه‌موو گه‌ل و ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ئه‌ندازه‌ی جۆراوجۆر له كاریگه‌ر بوون به شۆڕشی دیموكراتی گه‌لی تونس به‌دور نیه و هه‌ڵناوێردرێت. با كاریگه‌ریه‌كه‌ش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاواز بێت، له سه‌روبه‌ندی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی تونسیشدا، هه‌ندێ لێدوانم بۆهه‌ندێ له‌دام و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دا، تیایدا ئاماژه‌م به‌وه كرد بوو، كه ئه‌وه‌ی له‌تونسدا ڕویدا كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر سه‌رجه‌م خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌ند رویه‌كه‌وه ده‌بێت له‌وانه‌ش:
١- بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریه‌كی نوێی سیاسی.
٢- متمانه گێڕانه‌وه بۆ توانای خه‌ڵك و گه‌ل له ئه‌نجامدانی كرداری چاكسازی و گۆڕانكاری سیاسی قوڵ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵته‌کاندنی بناغه‌ی ڕژێمه‌كانیشدا .
٣- به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی داواكاری گه‌لانی ناوچه‌كه، له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه .
٤- زیاتر ئاراسته‌كردنی تواناكانی نه‌وه‌ی نوێ له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكاری سیاسی‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئه‌وه‌ی ئێستاش له هه‌ندێ وڵات‌و له‌وانه‌ش له( مصر)دا روو ده‌دات ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و كاریگه‌ریانه‌یه، چونكه وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، با له هه‌ندێ رووشه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بێت، له هه‌ندێك رووی تره‌وه خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه و كێشه بونیادیه‌كانیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه، هه‌رێمی كوردستانیش له كۆمه‌ڵێك رووه‌وه له تونس جیاوازه و چاوه‌ڕێش ناكرێت سیناریۆی تونس له هه‌رێمی كوردستاندا دوباره بێته‌وه. چونكه هه‌ل و مه‌رجه‌كان جیاوازن و سیسته‌مه‌كه‌ش لێره هێنده داخراو نیه، بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره بچێت و له ناوخۆیدا قابیلی گه‌شه‌كردن و چاكسازییه، هه‌روه‌ها گه‌لی كوردستان هێشتا، واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌ندێ رووه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بن عه‌لی جیاوازه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناشارێته‌وه كه جیاوازییه‌كان له هه‌ندێ رووه‌وه قوڵ‌و جه‌وهه‌ری نین و هه‌ندێ له‌یه‌ك چوون له‌سه‌ر ئاستی نوخبه‌ی سیاسی‌و ئیداری‌و ئه‌منی به‌دی ده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت شۆڕشی تونس له چوارچێوه‌ی خودی پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌رعیه‌ته سیاسی و یاساییه‌كه‌یدا كاریگه‌ری به‌جی بهێڵێت له‌وانه‌ش:
1ـ له قۆناغی داهاتوودا لاوان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تر تێكه‌ڵاو به كێشمه كێشه سیاسیه‌كان ببن و ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی فشاری زیاتر.
2ـ هه‌روه‌ها سه‌قفی داخوازی موعاره‌زه و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نه‌وه‌ی نوێ و به گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هاوڵاتیان به‌رز تر ببێته‌وه و داوای گۆڕان و چاكسازی قوڵتر وخێراتر بكه‌ن، هه‌ر بۆیه حزبه حكومڕانه‌كان له‌كوردستاندا ده‌بێت به‌جدییه‌وه له خه‌می بارودۆخه‌كه‌دا بن هه‌موو لێپرسراوێتی له ئه‌ستۆ بگرن.
هۆشیاریش بن به‌وه‌ی به‌شی له‌و هه‌ناسه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی له‌ساڵانی ڕابوردودا له‌پشت به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه، قورسه به كه‌ڵكی قۆناغی ئاینده‌بێت. كوردستان كێشه‌ی هه‌یه و كێشمه كێش و ناكۆكی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سته‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و دوركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له ڕه‌مزه سیاسیه‌كان له‌هاوڵاتی ئاسایی و ناكارایی ئیداری و كه‌موكورتی له زۆر بواردا، كه پاشماوه‌ی قۆناغی رابردوون، پێویستیان به ئیراده‌یه‌كی سیاسی به بڕشت و هه‌نگاوی خێراتر و گۆڕانكاری بونیادی تر هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه هه‌رێمه‌كه‌مان ڕه‌هه‌ندی نوێ بچێته سه‌ر كێشه‌كانی و ئه‌مه‌ش بۆ گه‌لی ئێمه كه هێشتا دۆزه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ئاكامه دڵخوازه‌كانی خۆی، به كاره‌سات بۆسه‌ر كۆی دۆخه‌كه‌دا بشكێته‌وه كه هه‌رگیز كه‌سمان هیوای بۆ ناخوازین .
28/1/2011