کوردانی دانیشتوی سوید ئەمرۆ لە خۆپیشاندانێکدا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیاو ئێرانیان کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بۆ بیینینی وێنەکان بە گەورەتر کلیک لەسەر وێنەکە خۆی بکە.
تێ بی نی/ نوچەنێت ئەو وێنانەی بڵاو نەکردەوە کە تەعبیر لەبونی حزبێکی دیاری کراو دەکات، بەهۆی ئەوەی لەو خۆپیشاندانە سەرجەم حزب و لایەنەکان بەشدار بوون، لەگەڵ کوردانی سەربەخۆو چالاکوانانی کورد، بۆ ئەوەی سیمایەکی کوردانە بە خۆپیشاندانەکە بدەن هەندێ لەلایەنەکان خۆیان پاراستبوو لە هەڵکردنی ئاڵا و رەمزی حزبی، بەڵام هەندێ لایەنیش ئەوەیان رەچاو نەکردبوو، بۆیە نوچەنێت وەک خۆپیشاندانێکی کوردستانی مامەڵەی لەگەڵ کردووەو تەنها ئەو وێنانە بلاو دەکاتەوە کە کوردستانی بونی خۆپیشاندانەکە پیشان دەدات.