بەرپرسێکی پارتی: لایەنگرانی پەکەکە لە نێو هێرشبەراناندان بۆ سەر بارەگاکانمان

0

نوچە.نێت.رووداو- کەلار

ئەکرەم گەرمیانی بەرپرسی  لقی پارتی  دیموکراتی کوردستان لە کەلار رێکخستنەکانی پەکەکەی تۆمەتبار کرد کە، ئەوانن خۆپیشاندانەکان لەم دەڤەرە بەرەو تووندوتیژی دەبەن.

بەرپرسی لقی پارتی رایگەیاند:” رێکخستنەکانی پەکەکە  لە گەرمیان و کەلار خزاونەتە ناو خۆپیشاندەران و هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ خستنەوەی تووندوتیژی لە نێو خۆپیشاندەران”.

بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار راشیگەیاند:” ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەوە نییە، هیچ مامۆستایەک و فەرمانبەرێک لەنێو خۆپیشاندانەکاندا نین،هەموویان گەنجن و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو ئاراستەی خۆپیشاندانەکان دیاری دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com