دیسانه‌وه ژن!
رێبوار ره‌زا چوچانی
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو، ده‌نگ هه‌ڵبرێنه، چونكه له پشت هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبڕینێكه‌وه، تووڕه‌ییه‌ك بوونی هه‌یه، له پشت هه‌ر توڕه بوونێكیشه‌وه كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ر هه‌ن، كه ئه‌مانه هه‌موو پێكه‌وه ده‌بنه هۆی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی مرۆڤ به رووی ئه‌و شتانه‌ی كه به دڵی نین و ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ریدا.
له كوردستان به‌هۆی ده‌ستبه‌رداگرتنی شكۆی مرۆڤ و بێ‌نرخ بوونی مرۆڤ و سه‌رگێژكردنی مرۆڤ به كۆمه‌ڵێك شتی بێماناوه، زۆرجار مرۆڤی كوردی نازانێت بۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت، چونكه گوزارشته‌كانی زۆر جار ئامانجه‌كه ناپێكێت، مرۆڤی كوردی له ناخییه‌وه هه‌ست ده‌كات قه‌زییه‌یه‌كی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رگێژبوونی به كۆمه‌ڵێك شتی تره‌وه، وه‌ك هه‌ویه‌یی ئینسانی و ماف و ژیان، نازانێت قه‌زییه‌كه‌ی چییه و ده‌بێت بۆچی تێبكۆشێت، هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رداشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه زه‌مه‌نێكه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ڵده‌سوڕێن، بۆ بێ‌نرخ كردنی مرۆڤ و هه‌ر رۆژه و به‌جۆرێك بیر له دیلكردنی مرۆڤ و له ژێرپێنانی كه‌رامه‌تی ئینسانی ئینسانه‌كانی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مانه‌ش پێكه‌وه بونه‌ته هۆكار بۆ ونبوونی ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییه‌ی كه ده‌روونی مرۆڤه‌كانی داغان كردووه.
له كوردستان جموجوڵێكی ژنانه هه‌ست پێده‌كرێت، ئه‌م جموجوڵه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رێكه‌وه ئامرازێكه بۆ ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ره‌گه‌زێك، به‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ناعه‌داله‌تی، كه ئه‌و ناعه‌داله‌تییانه‌ش ته‌نها له‌به‌رانبه‌ر ئه‌واندا پێڕه‌و ناكرێت، به‌ڵكه كۆی كۆمه‌ڵگه گرفتاری ناعه‌داله‌تییه، به‌ڵام له‌سه‌رێكی تریشه‌وه جێگای دڵخۆشی نیه، چونكه به‌شێكی زۆری هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م جموجوڵه خاوه‌نی دنیابینییه‌ك نین، كه كێشه‌كانی ژنان له دیدێكی هیۆمانستییه‌وه ببینن و هه‌ر له‌و دیده‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵییان هه‌بێت له به‌ره‌و باشتر بردنی دۆخی مرۆڤ، نه‌ك به ته‌نها یه‌كێك له ره‌گه‌زه‌كان، به جۆرێك ئه‌م جموجوڵه كۆپی كراوی هه‌موو جموجوڵه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جموجوڵه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، بێئامانجی پێوه دیاره و دواجاریش به زیان كۆتایی پێدێت، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌شێك له‌وانه‌ی كه هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌و جموجوڵه‌ن نازانن چی‌یان ده‌وێت و له پێناو چی تێده‌كۆشن، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن رێگایه‌كی تر بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حورمه‌تی ئینسان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت و به دیدێكی هیۆمانستیانه‌وه له كێشه‌كان بڕوانن و له‌و كاته‌شدا توندوتیژییه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كییان بۆ ئه‌وه‌یه دژایه‌تی و نه‌فی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر بكه‌ن، ئه‌رك ده‌گۆڕنه‌وه به دژایه‌تی، باشه ده‌گۆڕنه‌وه به خۆشی، جددیه‌ت ده‌گۆڕنه‌وه به به كۆمه‌ڵێك شتی ته‌رفیهی، كه زۆرجار له شكۆی ئینسان ده‌ده‌ن، له هه‌مووی سه‌یرتر، هه‌ر به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ كێشه‌ی ژنان تێده‌كۆشن، خۆیان دژایه‌تی خودی ژنان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئازادییه تاكییه‌كانییان له ژێر پێ بنێن و سوكایه‌تی به‌وانه بكه‌ن، كه وه‌ك ئه‌وان بیر ناكانه‌وه و وه‌ك ئه‌وان ناپۆشن، ئه‌م ئاراسته‌یه‌شییان بیركردنه‌وه‌كانییان بارگاوییه به جه‌هل، له هه‌مووی سه‌یرتر به‌شێك له كه‌سانی ناو ئه‌و جموجوڵه له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن، بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و رایه‌ڵانه‌ی كه هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی پچڕانی ئه‌و رایه‌ڵانه ده‌ده‌ن، كه بڕوای من سه‌رچاوه‌ی هه‌موو توندوتیژییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، نه‌مانی ئه‌و رایه‌ڵانه‌یه، چونكه كاتێك مرۆڤ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مرۆڤ و سروشت و ژیان و ده‌وروبه‌ر نه‌ما، ده‌بێته مرۆڤێك مه‌رگ دۆستی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریدا و له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵێك خاڵن كه بارگاوین به مه‌رگ و ماناكانی ژیان دۆستی ون ده‌كات، بۆیه ئه‌وه‌ی له كوردستان روو ده‌دات، نه‌مانی ئه‌و رایه‌ڵانه‌یه، كه تێیدا مرۆڤ ده‌بێت باجه قورسه‌كه‌ی بدات.
هه‌ڵه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ژن و ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ده‌رهه‌ق به ژن ده‌كرێن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه كه‌لتوورییه‌وه ببینین، كه نرخ بۆ ئازادییه‌كانی كۆی مرۆڤ دانانێت له كوردستان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه، هه‌ڵه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێمانوابێت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها ژنه رووبه‌ڕووی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی ئازادییه تاكه‌كانی ده‌بێته‌وه، چونكه شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كه، هه‌میشه له ناو دنیایه‌ك كێشه‌ی ده‌روونیدا له ژیان ده‌ڕوانن و به‌شێكی زۆری هه‌وڵه‌كانییان ده‌چێته خانه‌ی بێماناكردنی ژیانه‌وه، لێره‌شدا ناكرێت ئه‌و ئه‌و كۆدانه‌ی له ناو بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئاین و ناسیۆنالیزم و خێڵ و عه‌شیره‌ت و خێزان و تێكڕای ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌ی تر ببینین، كه مرۆڤ بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان دایده‌ڕێژێت و ئه‌م داڕشتنه‌ش تێگه‌شتنه خێڵه‌كییان زاڵه به‌سه‌ریدا، كه تاك هیچ مانایه‌كی نیه و گردبوونه‌وه مێگه‌لییه‌كان ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه و قه‌ده‌ر و چاره‌نووسی مرۆڤه‌كان بده‌ن، هه‌ر ئه‌م سنووردار كردنه‌ی ژیانه كوشتن ئاسان ده‌كات و به‌ها له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه و هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌شه وه‌ك ماشێنێك ده‌چه‌رخێت، بۆ زیادكردنی ئه‌و بێڕێزییانه‌ی ده‌رهه‌ق به مرۆڤ ده‌كرێت، كه ناكرێت ئه‌و بێڕێزییانه‌ش ته‌نها له كوشتندا كۆ بكرێنه‌وه، چونكه بێڕێزییه‌كانی مرۆڤ له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، كه سه‌رمایه به‌شه‌رییه‌كه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه و وه‌ك كاڵایه‌ك به‌های بۆ داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه مه‌رگدۆستی زاڵ بێت به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كانی و له‌وكاته‌شدا مه‌رگدۆستی واده‌كات، هه‌موو ئه‌و شته جوانانه‌ی كه مرۆڤ بیری لێده‌كاته‌وه بۆ ماناداركردنی ژیان له ناوی ببات و ژیاندۆستی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كه‌لاوه ئاسادا بنێژرێت.
هه‌ڵه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر توندوتیژی ده‌رهه‌ق به ژن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌وه ببینین كه له كۆمه‌ڵگه ئێمه‌دا روویان داوه و هه‌میشه به‌رهه‌م ده‌هێنرێنه‌وه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هێزه سیاسییه‌كان لێی به‌رپرسن، چونكه ئه‌و هێزانه به‌هۆی ململانێی ناشه‌ریفی رابردوویانه‌وه، په‌روه‌رده‌ی تاكییان په‌راوێزخست و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان نه‌یتوانی ئه‌و بابه‌ته به جددی وه‌ربگرن، ئێستاش خه‌می كورسی زیادی په‌رله‌مان و زیاتر كردنی ده‌نگه‌كانییان وای لێكردوون، بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه، كه ئایا كێشه‌كه له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و كام رێگه باشترینه بۆ ئه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ ئینسان بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌سڵی كێشه‌كه‌یه، ئه‌و هه‌وڵه بووه كه له ماوه‌كانی رابردووه‌وه تا ئێستا، كاری له‌سه‌ر كراوه بۆ بێ‌نرخ كردنی مرۆڤ.
راسته له كوردستان تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان كوژراون، كه به هه‌موو پێودانگێك به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له به‌رده‌ستدان، رێژه‌ی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی ترسناكدایه و ئاماره‌كان پێمان ده‌ڵێن، ئێمه له هه‌ناوی خه‌ته‌رناكییه‌كدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین، كه هه‌موو ئه‌م دۆخه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی هێزه سیاسییه‌كانی كورد و ده‌سه‌ڵاتی كوردیدایه، چونكه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، هێزه سیاسییه‌كان له دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991)ه‌وه كارییان نه‌كردووه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان، به‌ڵكه هه‌موو هه‌وڵێكییان بۆ وێنا كردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان بووه، ململانێكانیان له فۆڕمێكدا بووه، كه هه‌میشه توندوتیژی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه، ئه‌م توندیژیه‌ش گواستراوه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێك له تاكه‌كانی و ئه‌و كاره‌ساتانه به‌رهه‌م ده‌هێنن كه هه‌موومان رۆژانه ده‌بینین و ده‌یبستین.
ئه‌م توندوتیژییه‌ش بۆته به‌شێك له بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد، چونكه مرۆڤی كورد مرۆڤی دوای جه‌نگه‌كانه و جه‌نگه‌كانیش له رووی ده‌روونییه‌وه به‌ره‌و وێرانبوونی بردوون، مرۆڤی كورد گه‌وره‌بووی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه هه‌میشه تارماییه‌كانی شه‌ڕی به‌سه‌ره‌وه بووه، له‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌شدا ماشێنی رووداوه‌كان به‌جۆرێك ده‌چه‌رخێن، كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ نرخێكی نه‌بێت و مرۆڤ به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یر بكرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ژن وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یر بكرێت و بكڕدرێت و بفرۆشرێت، كه خودی “چالاكوان”ه‌كانی ژنانیش ئه‌م بازرگانیانه‌یان به ژنانه‌وه كردووه.
ئه‌و جموجوڵه‌ی ژنان نه‌یتوانیووه ده‌ستنیشانی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی توندوتیژی بكات، كه له پشت هه‌ر توندوتیژیه‌كه‌وه پاڵنه‌رێك هه‌یه، به بڕوای من پاڵنه‌ره‌كانی توندوتیژی له كوردستان كه به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه شه‌رقییه‌كان، نه‌بوونی هوشیارییه له باره‌ی سه‌رمایه ره‌مزییه‌كانی مرۆڤه‌وه، چونكه تا ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نه‌توانراوه تێگه‌شتنێكی گشتی درووست بكرێت، كه مرۆڤ سه‌رمایه‌یەكی گه‌وره‌یه و له سه‌رووی هه‌موو شته‌كانی تره‌وه‌یه، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه كوشتنی مرۆڤ خه‌ریكه وه‌ك شتێكی نۆرماڵی لێدێت.
نه‌ك ئه‌و تێگه‌شتنه سه‌قه‌ته‌ی كه پێیانوایه پاڵنه‌ری هه‌موو توندوتیژییه‌كانی دژ به ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌فه، له كاتێكدا زۆرجار ئه‌و رووداوانه‌ی كه رووده‌ده‌ن و به كوشتنی ژنێك ده‌گاته لوتكه‌ی دڕنده‌یی مرۆڤ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به شه‌ره‌فه‌وه نیه، بۆیه مرۆڤ بۆ گه‌شتن به هۆكاره‌كانی توندوتیژی، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه رۆڵییان هه‌یه له‌و لایه‌نه‌وه راڤه بكرێن، نه‌ك ته‌نها بڕیاردان له‌سه‌ر هۆكارێكی دیاری كرا‌و، كه به‌شێك له هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و جموجوڵه ژنانه، ته‌نها له روانگه‌یه‌كی دیاری كراوی وه‌ك روانگه‌ی نه‌وال سه‌عداوی له كێشه‌كان ده‌ڕوانن و پێیانوایه شه‌ره‌ف بنه‌مای توندوتیژییه‌كانه ده‌رهه‌ق به ژنان، چونكه توندوتیژی به‌رانبه‌ر به مرۆڤ له‌و بێ‌نرخ بوونه‌ی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه به درێژایی مێژوو هه‌تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه به بڕوای من كێشه‌كه لێره‌دا هه‌وڵدان نیه بۆ سڕینه‌وه‌ی ژن به ناوی شه‌ره‌فه‌وه، به‌ڵكه كێشه‌كه درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه بۆ بێبه‌ها كردنی مرۆڤ ده‌درێت.
About Author
Related Posts
-
-
-