هاوپەیمانی1+4 ئەنجامی دیدارەکەی قاسم سولەیمانی و پۆتین بوو
24ی ئاگۆستی رابردوو، فڕۆکەیەکی ئێرانی لە مۆسکۆ نیشتەوە، لەم فڕۆکەیەدا میوانێک دابەزی کە لە هیچ راگەیەنێکدا باسی سەفەرەکەی نەکرابوو.ڤبە خێرایی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت میوانەکەی سوار کرد و بۆ شوێنێکی نادیاری مۆسکۆی پایتەختی گواستەوە.رۆژی دواتر،میوانە تایبەتەکە سەردانی نووسینگەی ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆکۆماری روسیەی کرد و بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری روسیە پێشوازی لێکرا.
میوانە تایبەتەکە،قاسم سولەیمانی بوو، کەسێک کە بە فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ناسراوە، بەرپرسەلەکەیسە گەرمەکانی ناوچەکە،لە فەلەستینەوە تا دەگاتە سوریە،عێراق،یەمەن و رۆژئاوای وڵاتانی عەرەبی. بەڵام پۆتین وەک نوێنەری سەربازی و تایبەتی عەلی خامنەیی رابەری ئێران پێشوازی کرد.
چەند رۆژی نەبرد کە ئەمریکیەکان لەو بارەوە نیگەرانی خۆیان لەم سەردانەی سولەیمانی بۆ مۆسکۆراگەیاند، زۆرێک لە رۆژنامە ومیدیاکانی جیهان هۆی ئەم سەردانەو ئەنجامەکانی شتێکی ئەتۆیان بڵاو نەکردەوە،سەردانەکە بەو شێوەیە ناروون بوو، تا ئەوەی کە میدیاکانی ئیسرائیل هاتنە دەنگ و لەو بارەوە کۆمەڵێک نهێنیان ئاشکرا کرد ئاماژەیان بەوەدا کە”گۆڕانێکی ستراتێژیک لە هاوکێشە وهەڵویستی ناوچەیی و نیودەوڵەتی سەبارەت بە قەیرانی سوریە هاتۆتە ئاراوە، هێزی تایبەتی ئێران وروسیا رەوانەی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەشارئەسەد کراون”.
بڕیار و رێکەوتن
چەند هەفتەیەک دوای ئەم دیدارە و مانۆڕی سیاسی و میدیایی،ئاشکرا بوو کە مۆسکۆ بووەتە لایەنێکی ئەو دانیشتتنانەی کە وەفدی سەربازی و ستراتێژیستی هەرکام لە وڵاتانی روسیە،ئێران، سوریە وعێراق تیایدا بەشدار بوون، کە دواتر ئەنجامەکەی بووە هۆی لە دایکبوونی هاوپەیمانێتیەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە رۆژنامەی”الاخبار”ی لوبنانیراگەیاند، ئەوەی هاتۆتە ئاراوە،بەرچاوترین رووداوە لە ئاستی ناوچەکە وجیهاندا کە بریتییە لەهاتنە مەیدانی هاوپەیمانێتییەکی نوێ لە ژێر ناونیشانی پەیمانی”1+4 بۆبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم”.
کەین و بەینەکانی قاسم سولەیمانی وپۆتین
سەرچاوەکە الاخبار ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە”ئەم رێکەوتنە لە سەر بنەمای هاوپەیمانێتیەکە کە بریتی یە لە بەرنامەی پراکتیکی لە ئاستی کۆمەڵیک هاوکاری سیاسی،ئەمنی و سەربازی، بە شێوەی مەیدانی لە چەندین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بە دەرەجەی یەکەم سوریە وعێراق لە خۆ دەگرێ. سەرچاوەکە لە درێژەدا دەشڵێت”لایەنەکانی ئەم هاوپەیمانێتییە بریتین لە روسیە،ئێران،عێراق و وسوریە و لایەنی پینجەمیش حیزبوڵای لوبنانە. ئەم هاوپەیمانێتیە هەوڵ دەدات بۆ پێداچوونەوە وموناقشەکردنی کۆمەڵیک هەنگاوی کردەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخی شەڕ و ئەو هەلومەرجە ئاڵۆزە ناوچەییەی کە باڵی بەسەر سوریە وعێراقدا کێشاوە،و لە لایەن رەوتە توندڕەو وتەکفیریەکانی وابەستە بە قاعیدە و داعش وبەرەی نوسرەوە، رووبەرووی مەترسی بوونەتەوە.
بۆچی لە ئێستادا؟
گٶڕانکاریەکان بە شێوەیەکن، ناکرێ بارتەقای گۆڕانکاریە ستراتێژیەکان لە هەڵوێستی سوریە سەبارەت بە قەیرانی سوریە بە سادەیی شی بکرێتەوە.مۆسکۆ وەک پشتیوانی بەشارئەسەد ماوەتەوە، بەڵام هاوکات هەموو دەرگاکانی بۆ هەماهەنگی لە گەڵ رۆژئاواییەکان ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کراوەی هێشتەوە تا بگەن بە چارەسەرێکی سیاسی.لایەنەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون،بەڵام مۆسکۆ بەو قەناعەتە گەیشت، کە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە،بە تایبەت تورکیا و سعودیە بە گوێرەی پێویست لە رووی سیاسیەوە پیشکەوتنێکی ئەوتۆیان بە دەست نەهێنا.
دوای رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران،مۆسکۆ دڵنیا بوو کە ئەم رێکەوتنە شموولی کەیسەکانی دیکەی ناوچەکە ناکات و هیچ رێکەوتنێکیان لە سەر نەکراوە.تەنانەت روسیە دڵنیا بوو کە ئێران هەر وەک رابردوو بەردەوام دەبێ لە جێبەجێکردنی ستراتیژییەتەکانی لە سوریە وعێراق.روسەکان رۆژانە راپۆرتی تێروتەسەلیان سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە،بە تایبەت سوریە پێدەگەیشت، بەڵام بە چاوی خۆیان دەیانبینی کە هیچ گٶڕانکارییەک لە روانگە و تەعامولی لایەنەکان نەهاتووەتە ئاراوە.
لۆژیکییە ئەگەر هەندێ کەس پێیان وابێ، کە لێک تێگەیشتن و رێکەوتنی ئێران وروسیە، تەنها ئەم بوارە لە خۆ ناگرێ و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی هەردوو لاش دەگرێتەوە، بە تایبەت لە دوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.بە تایبەتی لە کەیسی غاز کە بۆ دوو لایەن لە ئەولەوییەتدان.دەشکرێ بوترێ کە روسیە کاتێک بڕیار و هەڵوێستی کۆتایی خۆی خستە روو، کە پێشنیارەکانی بۆلایەنەکان و بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک پشتگوێخرا، ئەو کاتانەی کەداوای لێکردن لە ئاستی سورییە،تورکییە و سعودیییە ئەم هاوپەیمانێتیە بێتە ئاراوە، بەڵام ئەنجامێکی نەبوو.
لە ١٧ی ژوئەن تا ١٥ی ئاگۆست، مۆسکۆ لەپەیوەندییەکی راستەوخۆ و بەربڵاودا بووبەسەرکردەی وڵاتانی سعودیە، پاشان سوریە وتورکیەوە. دوای ماوەیەکی زۆر لەهەوڵی دیپلۆماتی گەشتە ئەو بڕوایەی کەسعودیەوتورکیە هاوکاری سوریە ناکەن.هەروەها دیدار و دانیشتنەکانی جێنڕال علی مملوک،بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی سوریە، لەگەڵ رێبەرانی سعودیە، ئیمارات و میسر نەک نەگەیشتە ئەنجام، بەڵکو دژایەتی سعودیەوتورکیا و پێداگری ئەوانی لە سەر رووخاندنی دەسەڵاتەکەی بەشارئەسەد و هێنانەدەرەوەی لە بازنەی هاوکێشەکانی سوریەی بە دواوە بوو.
شکستی هەوڵەکانی نەیارانی ئەسەد
لەم نێوەدا هاوپەیمانی سعودیە،تورکیە، قەتەروئۆردۆن بە پاڵپشتیی ئەمریکا،فەڕەنسە و بەریتانیا چانسی خۆی تاقی دەکردەوە.ئەوان لە چوارلاوەی سوریە دەستیان دایەئۆپەراسیۆنی گەورەی سەربازی و ئومیدیان دەکرد کە سەرکەوتن بە دەست بێنن، لە رێگەی ئەم سەرکەوتنشەوە سوریە و ئێران بخەنە ژێر گوشار، تا ئیمتیازی سیاسیان لێ وەرگرن و لە هەڵویستەکانیان پاشەکشەیان پێبکەن. بەڵام حەوتەمین جارهەوڵەکانیان لە باشووری سوریە شکستی هێناودوابەدوای ئەم شکستەش،ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوسراو بە”الموک”لە ئۆردۆن داخرا.لە بەرامبەردا سوریە توانی لە ناحیەی رۆژهەڵاتی هێڵی دیمشق تا حمص پێش بە پێشرەویەکانی داعش بگرێ.لە هەموو حاڵەتەکاندا،مێحوەری تیرۆریزم سەرئێشەی سیاسی بە دواوە بوو،تەنانەت کار گەیشتە جێگایەک کە ئەمریکیەکان رایانگەیاند، ئیدی ناتوانن سەرکەوتنی گەورە بە دەست بێنن.
ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن
ئیستا لەدواین هەوڵەکانی روسیا ژووری ئۆپەراسیۆنی نوێ پێکهاتووە کە تیایدا ئێران،روسیە،سوریە،عیراق وحیزبوڵای لوبنان ئەندامن.بەڵام ئەم جارە داوا لە ئیران کراوە دەستوەردانێکی تەواو جیاوازی لە سوریە هەبێ و یارمەتی و هاوکاری حیزبوڵای لوبنان بکات، بۆ ناردنی هێزی سەربازی تازەنەفەس تا پێش بە هەرجۆرە مەترسی و هەرەشەیەکی جیدی بۆ سەر سوریە بگرن.
لە عێراق دۆخەکە بەو شێوەی کە لە سوریەدا هەیە،ئاڵۆز نییە.واقعە سیاسی ومەیدانیەکانی عێراق،ئاسانکاری بۆ دۆخەکە کردووە.لە عیراق هیچ پلانێک بۆ دوورەپەرێزخستنی حکومەتی مەرکەزی لە ئارادا نییە و ئەمریکیەکان حزوری سیاسی،ئەمنی و سەربازییان هەیە.ئێرانیش حزورێکی جیدی وئاشکرای هەیە و ئەم دواییانەش بە پاڵپشتیی حەشدی شەعبی بەهێزتریش بووە.لیرەدا روسیە پێویستی بەوە نییە کە وەک سوریە بە شێوەیەکی تایبەتی و راستەوخۆ دەستوەرانی هەبێ.بەڵام هێزە عێراقیەکانیش لە پشتیوانی سەربازی ئەم وڵاتە بەهرەمەندیش بوونەوتەنانەت دەستیان بە جۆرە چەکێک راگەیشتووە کە لە سوریەش بوونی نییە، هەم لە چەک و هێزیئاسمانی وهەم لە ئاستی هەندێک چەکی مەیدانی پێشکەوتوو.
لێرەدا خاڵیک هەیە کە بووەتە هۆی ئەوەی، روسیە حەساسیەتێکی تایبەتی لە سەر عێراق هەبێ،ئەویش ئە وگرووپە تەکفیریە رێکخراوانەن کە لە رووی جوگرافی،ئەمنی،سیاسی،مرۆیی و عەقیدەییەوە پەیوەندییەکی بەربڵاویان لە گەل میلیشکانی ناوگۆڕەپانی سوریە هەیە. خاڵیکی دیکە،ئەزموونی سەربازی عێراقە دژ بە داعش، کە دەکرێ لە سوریە کەڵکی لێ وەربگیردرێ.
کۆتایی پرسەکە
روسەکان ئەم جارە بە نیسبەت کێشە ئاڵۆزەکانەوە،هەڵوێستی جیدییان گرتۆتە بەر. لەگەڵ ئێران لێک تێگەیشتوون و لەگەڵ سوریە وعێراق رێکەوتوون کە هاوپەیمانییەک پێک بێنن و بە شێوەی مەیدانی رۆڵی هەبێ.بە پێی ئەم رێکەوتنە،لە رووی سیاسیەوە جەخت لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریە دەکریتەوە وهەوڵ دەدرێ کە دامودەزگا سەربازی، ئەمنی وحکومیەکان بەهێزتر بکرێن.هەروەها بۆ هەتاهەتایە کەیسی (چارەنووسی داهاتوو)ی بەشارئەسەد دابخرێت. ئێران وسوریەش رێکەوتوون کە بەرژەوەندی و قازانجی هاوبەشی عێراق وسوریە لە بەرچاو بگیرێ و رێزی بۆ دابنرێ.
بەشێوەیەکی گشتی، ئامادەیی روسیە لەسوریەو چۆنیەتی خۆ رێکخستنی لەو وڵاتە بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان بەم شێوەیە دەبێت :
– پۆتین فەرمانی ئامادەباشیی بۆ سەرجەم هێزە سەربازیەکانی روسیە دەرکرد.
– بە خێرایی مەشق و راهێنانی تایبەت بە هێزەکانی ئاسمانیی روسیە بکرێ.لەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا کەڵک لە ٩٦هەزار کەس لە هێزی ئاسمانی، زیاتر لە ٧هەزار چەکی قورس و کەرەسەی سەربازی و ١٧٠ فڕۆکە وەردەگیرێ.
– ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ئەمنی لە پایتەختی هەموو لایەنەکانی هاوپەیمانیەکە پێکهاتوون کە ئەفسەرانی روسی،ئێرانی،عێراقی، سوری وحیزبوڵای لوبنان تیایدا بەشدارن.
– پردێکی ئاسمانی لە روسیە تا کەنارەکانی سوریە لێدرا، بۆ گواستنەوەی هەمووپێویستییە سەربازییەکان و زیاتر لە هەزار ئەفسەری روسی رەوانەی سوریە کران بە مەبەستی هاوکاریکردنی سەدان ئەفەسەری دیکەی روسی کە پێشتر چووبوونە ئەم وڵاتە.هەروەها چەندین بنکەی ئاسمانی لە ناوچە کەناریەکان دامەزران.
– روسەکان نایشارنەوە کە سەرنجێکی تایبەتیان بۆ سەر ناوجەکانی باکووری لازقیە هەیە،چون لەم ناوچانەدا هێزە چەکدارەکانی چیچان بوونیان هەیە،هەروەها ئەو هێزانەی کە لە کۆماریەکانی پێشووی سەر بە یەکیەتیی سۆڤیەت چوونەتە ناو خاکی سوریە.هێزە ئەمنیەکانی روسی بە وردی کاروچالاکی ئەم هێزانەیان خستۆتە ژێر چاودێریەوە.
– سەربازە روسەکان لە ناوچەکانی لازقیە جێگیر کراون کە بە باشی شارەزای زمانی عەرەبیشن.
هەروەها سەرچاوەکانی روسیە باس لەوە دەکەن، کەئۆپەراسیۆنی هەماهەنگییان لە گەڵ هێزە کوردیەکان دەست پێکردووە.ئەم دواییانەش لیژنەیەکی روسی بە نهێنی سەردانی حەسەکەیان کردووەولەگەڵ فەرماندە سەربازیەکان کۆبوونەتەوە.
ئێستا ئیدی روسیە رۆڵێکی چالاکی لە سوریە هەیە و بە چەکی پێشکەوتوو چووەتە مەیدانی شەڕەکەوە. بڕیاریش وایە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان بە دەستەوە بگرن و شانبەشانی هێزەکانی ئەسەد و حیزبوڵای لوبنان بجەنگن.