You are at:Home»بیروڕا»عه‌داله‌ت عومه‌ر:به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له گه‌ڵ سیسته‌می كۆتادا نییم
عه‌داله‌ت عومه‌ر:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له گه‌ڵ سیسته‌می كۆتادا نییم
تائێستا وابووه له كۆتادا كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێردرێت كه واسته و پشتێكی به‌قوه‌تیان هه‌بووبێت
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌ناو پارتیدا زۆر ماندوبوون له كۆنگره دژی سیسته‌می كۆتا بوون
به‌همه‌ن عومه‌ر
عه‌داله‌ت عومه‌ر، چالاكوانی بواری ئافره‌تان، لەم دیمانەیەی میدیادا باس له لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی چه‌مكی كۆتا ده‌كات بۆ ئافره‌تان كه له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی فراوان له هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌كانی حیزبه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌دیاری كراوی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی 13 پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌مكی كۆتا له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌وه‌ستێت كه خۆی ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه‌یه.
بەهمەن عومەر: له دوای روخانی رژێمی ئێراق به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سیسته‌می كۆتا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بوونی ئه‌و سیسته‌مه تاچه‌نده به پێویست ده‌زانی؟
عه‌داله‌ت عومه‌ر: هه‌ندێك پێوه‌ر هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵ به كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌نێت كه سیسته‌می كۆتا به‌كار بهێنێت، له‌و وڵاتانه‌ی كه له سیسته‌مێكی دیكتاتۆرییه و به‌ره‌و سیسته‌مێكی دیموكراتی هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زییه‌وه مافیان پێشێلكراوه به‌شێوه‌ی سیسته‌می كۆتا ئه‌و مافانه‌یان جێگیر بكرێت. من وه‌ك خۆم به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ سیسته‌می كۆتادا نیم، به‌ڵام بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی وه‌ك ئێمه ئه‌و سیسته‌مه پێویسته، سیسته‌می كۆتا له ساڵی 2001 له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به پڕۆگرامێكی پێشكه‌وتوو له ژێر ناونیشانی پڕۆگرامی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتن دارێژرا كه به‌تایبه‌تی جه‌خت له ئافره‌تان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان كراوه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌یانه له ماوه‌ی ئه‌و نۆ ساڵه‌دا له ئاسیا و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سیسته‌می كۆتا له بواری سیاسه‌تدا ته‌نیا 2% سه‌ركه‌وتوو بووه، مومكینه له ئاسته‌كانی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتنی زیاتری به‌ده‌ستهێنابێت، به‌ڵام له بواری سیاسی‌دا سه‌ركه‌وتنێكی زۆر كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه پێویسته زیاتر كار له سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه بكرێت.
بەهمەن عومەر: لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی سیسته‌می كۆتا له چیدا ده‌بینی؟
عه‌داله‌ت عومه‌ر: لایه‌نی سلبی كۆتا ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا له كوردستاندا خه‌ڵكی پێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، زیاتر لایه‌نی خێڵه‌كی و عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌ییه، یان ئه‌وه‌تا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه پێشوتر باوكی یان برای یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی یان عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كه له پشتیه‌تی چ پله و پایه‌یه‌كی هه‌بووه، به‌و هۆیه‌وه دێته پێشه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه من له‌گه‌ڵ سیسته‌می كۆتادا نیم و راموایه هه‌ركه‌سێك له ئاستی خۆیدا ئه‌گه‌ر بتوانێت خۆی پێ بگه‌یه‌نێت و بگاته پله به‌رزی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وه كارێكی زۆر گونجاوه، به‌ڵام كاتێك كه سیسته‌مێكی ستاندارد له ناو وڵاتادا بوونی نه‌بوو، تۆ مه‌جبووری كۆمه‌ڵێك شتی تر هه‌ڵبژێریت هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش من دژی كۆتام. چونكه كۆتا تائێستا وابووه عاده‌ته‌ن كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه واسته و پشتێكی به‌قوه‌تیان هه‌بووبێت. بۆ نموونه كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك من ئاگادارم له دوای مناقه‌شه‌یه‌كی دوور و درێژ له ناو لیژنه‌ی ناوخۆیی په‌یڕه‌ودا سیسته‌می كۆتا بۆ ژنان ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام كاتێك هاته ناو قاعه‌ی گشتی له‌سه‌ر داواكاری جه‌نابی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تیش ئه‌و هه‌قه‌ی هه‌بێت بگاته سه‌ركردایه‌تی پشتگیری له كۆتا كرد، بۆیه به‌كۆی گشتی ده‌نگ، 10% سه‌ركردایه‌تی بۆ ئافره‌تان بڕیاری له‌سه‌ر درا، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زۆر له پله‌كانی خواره‌وه ده‌ستیان پێكردووه به پله‌كانی خواره‌وه هاتوون له رێكخراو ناوچه‌و لق و هه‌تا ئاستی سه‌روتر كاریانكردوه وایان ده‌زانی كه به‌و شێوه‌یه، مافه‌كانی ئه‌وان پێشێل ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه كه سیسته‌می كۆتایان ده‌ویست پێیانوابوو كه پیاو كورسی بۆ پیاو به‌جێ ناهێڵێت جا چۆن كورسی بۆ ژن به‌جێ ده‌هێڵێت، هه‌ر ئه‌وه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می كۆتا په‌یڕه‌و كرا، منیش پێموایه كه له ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بتوانێت بگاته شوێنی بڕیاردان پێویستی به سیسته‌می كۆتا هه‌یه .
بەهمەن عومەر: بۆچی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه به شێویه‌ك كاربكه‌ن كه ئافره‌تان له ناو حزبه‌كانی خۆیاندا له پێگه‌ی خۆیان دڵنیا بن؟
عه‌داله‌ت عومه‌ر: ئه‌و سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌ی كه پیش‌تر له كوردستان و ئێراقدا حكومڕان بووه، پێموایه ئه‌وه وایكردووه كه پێویست بێت له ئێستادا سیسته‌می كۆتا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری توركیا بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌موو كێشه‌ی كه ئه‌و وڵاته هه‌یه‌تی، به‌ڵام هه‌ر ئافره‌تێك بێته ناو ساحه ده‌بینی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه به نێر و مێ دوای ده‌كه‌ون، ئه‌وه ده‌گه‌رَێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان تێكه‌ڵن به سیسته‌می ئه‌وروپی، له هه‌مانكاتدا هه‌رچه‌نده من له زۆرێك له بیر‌و باوه‌ڕه‌كانیدا له گه‌ڵیدا نیم، به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه عه‌تا تورك هه‌یبوو بۆ مه‌سه‌له‌ی پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و بایه‌خدان به مه‌سه‌له‌ی مێینه، ئه‌وه بنه‌مایه‌كی دروستكردووه كه ئافره‌ت له زۆر شت‌دا له پێشه‌وه بن. به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه نییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستاش كه‌لتووری كه‌مه‌ڵگای عه‌ره‌بی به‌سه‌رماندا زاڵه و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌هۆی بوونی دابونه‌ریتێكی چه‌ق به‌ستووی باوكسالارییه‌وه، رێگری كراوه له هاتنه پێشه‌وه ئافره‌ت، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له دوای راپه‌ڕینه‌وه ئافره‌ت خۆی نه‌یتوانیوه ببێت به ئه‌و نمووزه‌جه‌ی كه باوه‌ڕپێ كراوبێت، له‌و ڵاتی ئێمه به توانای خۆی ئافره‌ت ته‌نیا ده‌توانێت تا پله‌كانی ناوه‌ڕاست پێش بكه‌وێت.
بەهمەن عومەر: رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت بوونی سیته‌می كۆتا ده‌بێته هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تی بێ‌توانا؟
عه‌داله‌ت عومه‌ر: منیش رام وایه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كۆتا به مه‌رج هه‌بێت، بۆ نموونه له 10 ساڵ كه‌متر خزمه‌تی نه‌بێت، ئه‌ندامی حزب بووبێت، یان به‌لای كه‌مه‌وه به سێ قۆناغی حزبیدا تێپه‌ڕیبێت، یان ته‌مه‌نی له ئه‌وه‌نده تێپه‌ڕنه‌كات و له ئه‌وه‌نده‌ی كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له كۆنگره‌ی پارتی ته‌سبیت كرا هه‌ر 10% بوو، ئه‌وه‌ش گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لێكه‌وته‌وه كه ماندوو بوون و به‌و قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕیون و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو كار و چالاكیه‌كانی حزبی، ئه‌وانه‌ی كه له ئاستی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراون، هه‌موویان كه‌سی به‌توانان و پڕۆفیشناڵن له‌و بواره‌دا كه تێدیا خوێندوویانه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێموایه هه‌ریه‌ك له‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه باسم كرد له پشتیان نه‌بوایه حاڵیان له حاڵی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دیكه باشتر نه‌ده‌بوو كه ده‌رنه‌چوون
About Author
Related Posts
-
-
-