نوچەنێت
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی”العرب”چاپی لەندەن،لە بەرامبەر جموجوڵی خێرای روسیە،وڵاتانی رۆژئاوایی لە پەیوەندی لە گەڵ شەپۆلی ئاوارەکان وپەنابەرانی سوری بێ تواناییان پێوەدیارە و لە دەستپێکی قەیرانی سوریەوە تائێستا، نەیوانتوانیوە چارەسەرێک رابگەیەنن.
ئەم رۆژانە لەبەرانبەر جموجوڵەکانی روسییە، جۆرێک لە بێ دەنگی باڵی بەسەر هەڵویستی وڵاتانی عەرەبیدا کێشاوە، بەڕای چاودێرانیش ئەم بێ دەنگیە بە مانای پشتیوانی یان قبوڵکردنی جوڵەکانی روسیە دێت. رەنگە هۆکارئ ئەوەش چاوەڕوانیان بێ بۆ ئەنجامێکی دڵخواز، کە بەڕای ئەوان کەمکردنەوەی نفووز و دسەڵاتی ئێرانە لە سوریە، کە دوژمنی ناوچەیی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبییە.
جمیل الذیایی،شرۆڤەکاری سعودیی لەبارەی بێ دەنگی وڵاتانی عەرەبی دەڵێ:وڵاتانی عەرەبی،لە گرینگی رۆڵی روسیە تێدەگەن.سعودیە ووڵاتانی عەرەبی کەنداو هەوڵ دەدەن لە رێگەی هاوکاری لە گەڵ روسیە،پەیوەندیەکانیان لە حاڵەتی دوژمنکارانە بگۆڕن بۆ حاڵەتیکی نێوانگری بنیاتنەر، تا بتوانن رێگاچارەیەک بۆ وەلانانی ئەسەد لە بازنەی پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە ببیننەوە، وهاوکاتیش رۆڵ و نفوزی ئێران لە ناوچەکە کەم بکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدا کە رۆژئاواییەکان، ئەو جموجوڵانەی روسیە وەک هەوڵی ئەم وڵاتە، بۆ دەربازبوون و رزگاربوونی لە دۆخی تایبەت بە خۆی لێک دەدەنەوە.هەر بۆیە گۆڕانکاریش لە هەڵوێستی پێشووی وڵاتانی رۆژئاوایی لە پەیوەندی لە گەڵ لادانی ئەسەد لە دەسەڵات دەبینرێت.
فیلیپ هامۆند، وەزیری دەرەوی بەریتانیا لەو بارەیەوە پێی وایە”پێویست دەکات لە ئەگەری رێکەوتنمان لە سەر حکومەتێکی ئینتقالی، لە گەڵ ئەسەد، وەک لایەنێک لە پرۆسەی ئێستای سوریە بکەوینە دانوستانەوە، ئەسەد دەتوانێ بەشێک بێت لە قۆناغی ئینتقالی”.
الذیایی لەم بارەوە وای دەبینێت کە”بێ دەنگی وڵاتانی عەرەبی مانای وا نییە کە لە گەڵ ئەم گۆڕانکاریانەدان، بەڵکو لەڕێی ترەوە بە دوای دۆزینەوەی چارەسەرێکن بۆ سوریە، بە هاوکاری لە گەڵ روسیە و لایەنە نێودەوڵەتیەکان.
پێش ووڵاتانی رۆژئاوایی گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستی ئەردۆگان سەرۆکۆماری تورکیادا هات دژ بەئەسەد، ئەو بەتوندی پێداگریی لە سەر لێدان و لادانی بەشارئەسەد دەکردەوە، بەڵام ئێشتا دەڵێت، بەشارئەسەد دەتوانێ لە دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئینتقالی داهاتووی سوریە بەشداری هەبێ. ئەردۆگان جیاواز لەهەڵوێستە توندەکانی دژ بە ئەسەد لەدواین هەڵوێستی خۆیدا دەڵێت”رەنگە پرۆسەی حکومەتی ئینتقالی سوریە، بە بێ ئەسەد بەئەنجام بگات،بەڵام دەشکرێ ئەم پرۆسەیە بە بوونی ئەسەدیشەوە بگاتە ئەنجام”.
لەلایەکی ترەوە شەپۆلی گەورەی پەنابەران وڵاتانی ئەورپای ناچارکردووە، لەبارەی سوریەوە گۆڕانکاری بێت بەسەر هەڵوێست و تێڕوانینیان بۆ چارەسەری پرسی سوریە، ئەلمانیا کەگەورەترین هێزی ئابووری و سیاسی ئەوروپایە، بە هەزاران پەنابەری لە دڵی خۆیدا جێ کردۆتەوە، بەڵام وەک دەبینرێت، ئەو شەپۆلە زۆرەی پەنابەران گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستی ئەو وڵاتەدا هێناوە، دژ بەئەسەد، بۆیە ئەنگێلامێرکلڕاوێژکارىئەڵمانیا دەڵێت، دەبێ لە هەر جۆرە دانوستان و وتووێژێکدا کە بۆ کۆتایی بە قەیرانی سوریە ئەنجام دەدرێ،بەشداری بە ئەسەد بکرێ و جێگایەکی بۆ بکرێتەوە. مێرکل لەم بارەوە دەڵێت”ئێمە دەبی لە گەڵ زۆر کەس ولایەن بکەوینە وتووێژەوە، بۆ نموونە لە گەڵ ئەسەد کە وەک لایەنێک لە قەیرانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار”. ئەو هەڵوێستانەی ئەروپاش بەشێوەیەک لەدوو فاقی دێتە هەژمار.
لە کاتێکدا کە ئەوروپا نوقمی سیاسەتکردنی دوو فاقی خۆی بەرامبەر بە قەیرانی سوریە بووە، مۆسکۆ بە خیراییەکی زۆرەوە،پەرەی بە ئامادەیی و حزوری سەربازی خۆی لەو وڵاتە داوە و بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتگیری سەربازی لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکات.
لە لایەکی دیکەوە حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران هەینی رابروو رایگەیاند”ڤیلادمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە گوتی کە وڵاتەکەی دەیەوێ رۆڵێکی گرنگ و جیدیتری لە روبەرووبوونەوەی دژ بە داعش وگرووپە توندرەوەکانی دیکەی ناوچەکە هەبێ” لە هەمانکاتدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە ئیران لەم بوارەدا هاوپەیمانێتی روسیە ناکات.
هەندێ لە شارەزایانی سیاسی لە سەر ئەو باوەڕەن، کە لەسەر جێکردنەوەی نفوزی خۆیان لە سوریە، رکەبەرایەتییەکی گەرم کەوتۆتە نیوان ئێران و روسیە. گومان روسیە هەوڵ بدات ئێران لە قەیرای سوریە دوور بخاتەوە. ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت”ئەمریکا وروسیە دەتوانن لە کاروباری سوریە، زەمینەی کاری هاوبەش بۆ هاوکاریکردنی یەکتر ببیننەوە”.
هاتنە مەیدانی روسییە بۆ پشتیوانی سورییە، لەکاتێکدا بوو کە وڵاتانی ناوچە بە وڵاتانی عەرەبیشەوە،لە هەوڵی پڕ کردنەوەی ئەبۆشاییەدابوون کە ئەنجامی ناهەماهەنگی کۆمەڵگای رۆژئاوا لە چارەسەرکردنی قەیرای سوریە دروستیکردبوو، دەیانوسیت خێرایی بە بە کەوتنی بەشار ئەسەد ببەخشن، بەڵام بێ توانایی ئەوان لەو بارەوە ورێکەوتنی رۆژئاواییەکان لە گەڵ ئێران لە کەیسی ئەتۆمی،دوو هۆکاری سەرەکیی بوون تا سەرنجی کۆمەڵگای جیهانی بەرەو لای ئێران بکێشرێت و ئێرانیش کاریگەری زیاتر بکات لەهێشتنەوەی ئەسەد.
مریم بن رعد،لێکۆڵەر لە سەنتەری دراسات و لێکۆڵینەوەی نێوەدەوڵەتی لەو بارەیەوە دەڵێت”رۆژئاوا لە قەیرانی سوریە دا ماوەتەوە و دەیەوێ رێگایەکی دەربازبوون بۆ ئەم قەیرانە بدۆزێتەوە،هەر بۆیە باس لە بەشداریکردنی دووبارەی ئەسەد دەکەن لە پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتەدا”.