فینلەندا بڕیاری دا پەنابەرانی عێراقی سنوورداش بکاتەوە

0
نوچە.نێت.کوردسات

فینلەندا بڕیاری دا ئەو ھاووڵاتییە عێراقییانە سنوورداش بکاتەوە کە پێشتر داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرییان لەو وڵاتەدا رەتکراوەتەوە.تیمو سوینی وەزیری دەرەوەی فینلەندا رایگەیاند بەمنزیکانە لەگەڵ ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراقدا کۆدەبێتەوە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی سنوورداشکردنەوەی ئەو عێراقییانەی داواکانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی رەتکراوەتەوە.روونیشیکردەوە کە ھەر بۆ ھەمان مەبەست دیدار لەگەڵ ھاوتا سویدییەکەشیدا ئەنجام دەدات، چونکە پەنابەرە عێراقییەکان لەرێی سویدەوە سنوورداش دەکرێنەوە.سوینی ئەوەشی ختەڕوو کە بەمدواییە ٩ ھەزار ھاووڵاتی عێراقی داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرییان پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەوە نەخستەڕوو کە چەندیان رەتکراونەتەوە.وەزیری دەرەوەی فینلەندا راشیگەیاند بەھۆی ئەو سیاسەتەی بۆ وەرگرتنی پەنابەران پەیڕەوی دەکەن، لەلایەن توندڕەوەکانی وڵاتەکەیەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
finlanda

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com