خامنەیی: پێویستە سعودیە داوای لێبوردن لە موسڵمانان و کەسوکاری قوربانییان بکات

0
نوچە.نێت.كوردسات

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند بەرپرسیارێتی رووداوەکەی مینا دەکەوێتە ئەستۆی کاربەدەستانی سعودییەو پێویستە داوای لێبوردنیش لە موسڵمانان و کەسوکاری قوربانییان بکەن.خامنەیی ئاماژەشیدا بەوەی سعودییە دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیارێتی روواوەکە بدزێتەوەو لایەنی دیکە تۆمەتبار بکات و وتیشی، ئەو شێوازە کارێکی نادروست و بێسوودەو ناشتوانرێت ئەو رووداوە لەبیر بکرێت.لەبەرامبەریشدا حکومەتی ریاز رەخنەکانی تارانی رەتکردەوەو (عادل جوبێر) وەزیری دەرەوەی سعودییە رایگەیاند (شا سەلمان) پادشای سعودییە فەرمانیداوە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکرێت و ئەگەر دەرکەوت رووداوەکە بەھۆی ھەڵە یاخود کەمتەرخەمییەوە روویداوە، ئەوا لێپێچینەوە لەگەڵ لایەنی بەرپرس دەکرێت.وەزیری دەرەوەی سعودییە داواشی لە ئێران کرد کە رووداوەکەی مینا بۆ دەستخستنی ئامانجی سیاسیی نەقۆزێتەوە.

جێی ئاماژەیە لە یەکەم رۆژی جەژندا نزیکەی ٧٧٠ حاجی بەھۆی پاڵەپەستۆوە لە مینا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٩٠٠ دیکەش بریندار بوون، پێشتریش کەوتنی بەرزکەرەوەیەکی بیناسازیی لە ناو حەرمی مەککە گیان لەدەستدانی ١٠٧ کەسی لێکەوتەوە کە بۆبەجێگەیاندنی فەریزەی حەج روویان لە شارەکە کردبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com