نوچه‌نێت: تایبه‌ت
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان به نوچه‌نێتی رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی بۆ گۆڕانكاری له فراكسیۆنی پارتیدا نه‌دراوه و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆندا ناكرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی یاسین وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردنه‌وه، كه باس له گۆڕانكاری له فراكسیۆنه‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن، به وته‌ی ئه‌و: “فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان 38 ئه‌ندامی هه‌یه‌و هه‌ر 38 ئه‌ندامه‌كه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه”.
له باره‌ی گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆنیشهوه وتی: “تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه، بۆیه هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكرێت و ئومێد خۆشناو هه‌ر به‌سه‌رۆكی فراكسیۆن ده‌مێنێته‌وه”.
وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندی فراكسیۆنی پارتی به بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه كرده‌وه، وتیشی: “ئه‌گه‌ر هات و له پێناو باشتركردنی فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌ر بڕیارێك بۆ گۆڕانكاری بدرێت، ئێمه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین”.