نوچه‌نێت: ئه‌سعه‌د عه‌زیز
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ده‌ستبه‌ركاربوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ئه‌و شاره چڕكردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان، پێویستی به سازانی لایه‌نه‌كان هه‌یه، چونكه هه‌ر یه‌كه له پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌ر پۆستی قائیمقامی شاره‌كه له كێبڕكێیه‌كی سه‌ختدان.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، كاوه شێخ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، وتی: “له هه‌وڵداین بۆده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بكرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی”.
كاوه شێخ عه‌لی ئاماژه‌ی به‌و پاكێجه‌یش دا، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به گوێره‌ی ئه‌و پاكێجه‌یش بێت، كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یش به‌وشێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێن، شه‌ش ئه‌ندام بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پێنج ئه‌ندام بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چوار ئه‌ندام بۆ یه‌كگرتوو و سێ ئه‌ندام بۆ كۆمه‌ڵ و سێ ئه‌ندام بۆ پارتی و دوو ئه‌ندام بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌ك ئه‌ندامیش بۆ حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی: “رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی حزبه‌كان له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌و پاكێجه ئاماده‌كراوه، هه‌روه‌ها داوامان له حزبه‌كان كردووه، كه كانیداكانیان دیاریبكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوون”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌نده ئاسان نین، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر یه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر پۆستی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگاكه، له كێبڕكێیه‌كی سه‌ختدان و پارتی دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكی به‌ستۆته‌وه به یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌وه، چونكه پێشتر فازل به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان پۆستی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه به پارتی نه‌ده‌ن، نابێت چاوه‌ڕێی پۆسته‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك بن”.
هه‌ر له‌باره‌ی پۆستی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌وه، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی: “هه‌رچه‌نده پێمانوایه، یه‌كێتی كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكردووه، به‌ڵام تائێستا به‌هۆی داواكه‌ی پارتییه‌وه به فه‌رمی راینه‌گه‌یاندووه، چونكه پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن”.