سەركردەیەكی مەسیحییەكان: گۆڕان و یەكێتی و ئیسلامییەكان دژی مافە دەستوورییەكانمانن

0

نوچەنێت: تایبەت

رۆمیۆ هەكاری سكرتێری حیزبی بێت نەهرەین بە نوچەنێتی راگەیاند، ئەگەر حیزبەكان لەو تۆمەتانەی دەیدەنە پاڵیان پاشگەز نەبووە، هەڵوێست وەردەگرن و لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێم دەكشێنەوە، وتیشی: “گۆڕان و یەكێتی و حیزبە ئیسلامییەكان، لە نووسینەوەی دەستووردا ژی مافەكانمانن، بەو هۆیەشەوە لە لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆ راپری كشاوینەتەوە”.

هەكاری وتیشی: “لە رەشنووسی پێشووی دەستووری هەرێمدا، مافی پێكهێنانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بە ئێمە دراوە، كەچی ئێستا ئەو لایەنانە دژینی، ئێمە داوامان كردووە لە ئەنجومەنی وەزیراندا نوێنەرمان هەبێت، بەڵام ئێستا ئەو مافەمان پێرەوا نابینن، لە كاتێكدا پێشتر لە كابینەكانی حكومەتدا، دوو پۆستی وەزریشمان هەبووە، ئێمە ئێمە داوای دەستوورێكی عەلمانی دەكەین، كە بڕوای بە دیموكراسی هەبێت و مافی هەموو تاك و پێكهاتەكانی تێدا پارێزراو بێت، بەڵام ئەو داوایەش رەت دەكەنەوە”.

ئەو سەركردەیەی كلدوئاشوورییەكان، ئەوەیشی خستەڕوو، كە ئەندامانی گۆڕان و یەكێتی و ئیسلامییەكان لە لیژنەی ئامادەكردنەوەی دەستوور بۆ راپرسی، دژی مافەكانی ئەوانن، لە بارەی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە وتی: “ئەوانیش لە هەندێك بابەتدا، لەگەڵ لایەنەكانی تر تەبا دەبنەوە و دژمان دەوەستن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com