نوچەنێت: تایبەت
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لایەنە ئەمنییەكان بوونەتە هۆی تێكچوونی پەیوەندی نێوان حیزبەكەی و پارتی دیموكراتی كوردستان، وتیشی: “ئەوان خەڵكی بێتاوان و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامییان گرتووە و مەلەفیان بۆ درووستكردوون، ئەمەیش ساردی لە نێوان دوو لایەندا درووست دەكات، كە پێكەوە لە یەك حكومەت بن بەڵام لایەنێكیان بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ لایەنگرانی لایەنەكەی تریان بكات”.
مەروان گەڵاڵی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، لایەنە ئەمنییەكان بوونەتە هۆی تێكچوونی پەیوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی، چونكە وەك ئەو وتی: ” بەشێك لە تێكدانی ئەو دۆخە و پەیوەندییەكانمان، دەكەوێتە ئەستۆی لایەنە ئەمنییەكان، چونكە لایەنە ئەمنییەكان بوونەتە هۆی شێواندنی پەیوەندی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان”، وتیشی: “ئەو لایەنانەیش كاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان هەبووە، چونكە ئەوان خەڵكی بێتاوان و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامییان گرتووە و مەلەفیان بۆ درووستكردوون، ئەمەیش ساردی لە نێوان دوو لایەندا درووست دەكات، كە پێكەوە لە یەك حكومەت بن بەڵام لایەنێكیان بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ لایەنگرانی لایەنەكەی تریان بكات”.
مەروان گەڵاڵی رەتی كردەوە كە هیچ حیزبێ: بتوانێـ ئەجێندای خۆی بەسەر كۆمەڵی ئیسلامیدا بسەپێنێـ، بەڵام گلەیی ئەوەیشی لە پارتی كرد كە نەیتوانیوە دڵی دۆستەكانی خۆی راگرێت، گەڵاڵی لەو بارەوە وتی: “لە سیاسەتدا جاری وا هەیە گەرموگوڕی درووست دەبێت و جاری وایش هەیە سارد و سڕی درووست دەبێت، ئەمەیش شتێ:ی سرووشتییە، بەڵام بە بڕوای من پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانیووە ئیحتیفاز بە دۆستەكانی خۆیەوە بكات، لە كاتێكدا دۆستەكانی پارتی هەمیشە بە ئاگری ئەوەوە سوتاون”.