پارتی متمانه‌ی به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌ماوه‌ و له‌ حكومه‌تی بنكه‌ فراوان سارد بۆته‌وه‌

0

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

 ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، زیاتر له‌ دوو مانگه‌ حكومه‌ت كۆنه‌بۆته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌و دۆخه‌ سیاسییه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ كوردستاندا هه‌یه‌، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش رایگه‌یاند: “پارتی له‌ حكومه‌تی بنكه‌ فراوان په‌شیمانه‌”.

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێریشه‌، رایگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ حكومه‌ت كۆنه‌بۆته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان درووست بووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نازم كه‌بیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌ حكومه‌تی بنكه‌ فراوان په‌شیمانن” چونكه‌ وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌زمونی حكوومه‌تی بنكه‌ فراون له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌و حكوومه‌ته‌ پڕكراوه‌ له‌ ململانێی سیاسی”.

ئه‌م لێدوانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌،كه‌ پێشتر به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌و حیزبه‌، له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا باسیان له‌ تێكچوونی ئه‌و ته‌وافوقه‌ كردووه‌، كه‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ دوای دانیشتنی (23ی حوزه‌یران)ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و بنه‌مایه‌ تێكچووه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر ته‌وافوق كۆكردۆته‌وه‌.

نازم هه‌ركی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وتیشی: “له‌ درووشمه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ حكوومه‌تدا 4 ساڵی ئارام ده‌به‌ن به‌رێوه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ بوون و 2 ساڵیان له‌و ئارامیه‌ ته‌واو نه‌كرد كه‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن و گۆران گرفتێكی گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌م حكوومه‌تدا”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه‌ پشكی زۆری ئه‌و پشێوییه‌ سیاسییه‌ی كه‌ له‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌، به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێت، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و وتی:”پارتی له‌ كابینه‌ی بنكه‌ فراوان په‌شیمانه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی پارتی چاوه‌ورانی ده‌كرد له‌ ئارامی و پێكه‌وه‌ كاركردن نه‌هاتۆته‌دی، گۆران نا سه‌قامگیری سیاسیان دروست كردوه‌ و خه‌ڵكیش ئه‌و راستیه‌ باش ده‌زانن”.


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com