نوچه‌نێت: سلێمانی
راوێژكارێكی نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك ئاراسته‌ی حیزبه‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بكشێنه‌وه، ده‌یشڵێت: “پاش ئه‌وه‌ی كه پارتی هه‌ر سور ئه‌بێت له‌سه‌ر داوا ناڕاوه‌كه‌ی خۆی، هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش بكشێنه‌وه و دۆخه‌كه به‌رن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت”.
رێبین هه‌ردی راوێژكاری نه‌وشیروان مسته‌فا، له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی حیزبه‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه، داوای كشانه‌وه له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان ده‌كات، ئه‌و راوێژكاره له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت”باشترین هه‌ڵوێست به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه چ كۆمه‌ڵ و چ یه‌كێتی و چ گۆڕان له كۆبونه‌وه‌ی پێنچ قوڵی بكشێنه‌وه و به‌ردوامی به‌م گه‌مه‌یه نه‌ده‌ن كه له ئێستاوه و له‌ده‌می برایانی پارتیه‌وه دیاره كه ئه‌نجامه‌كه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه”.
ئه‌و راوێژكاره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ره‌خنه له هه‌ڵوێستی پارتی ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌و بواره‌ی نه‌هێشتۆته‌وه، كه ده‌رفه‌ت به سه‌رۆكه‌كه‌ی بدرێت، تا جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت: “بۆچونی من ئه‌وه‌یه پاش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش، پاش ئه‌وه‌ی كه پارتی هه‌ر سور ئه‌بێت له‌سه‌ر داوا ناڕاوه‌كه‌ی خۆی، هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه له حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش بكشێنه‌وه و دۆخه‌كه به‌رن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت”.