نوچه‌نێت-فۆرین پۆلیسی
باڵیۆزی عێراق له واشنتن كه كوردێكی فه‌یلییه، سه‌ركۆنه‌ی جه‌نه‌راڵ رای ئۆدێرنۆ ده‌كات كه وتبووی عێراق دابه‌شده‌بێت و ده‌ڵێت عێراق یه‌كپارچه‌یه و یه‌كپارچه ده‌مێنێته‌وه.
لوقمان فه‌یلی له وتارێكدا كه له گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی فۆرین پۆلیسی (سیاسه‌تی ده‌ره‌كی) بڵاوبۆته‌وه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند هه‌ر پشتیوانییه‌كی سه‌ربازی كه له رێگه‌ی حكومه‌تی به‌غداوه نه‌بێت ، ده‌بێته هۆی دابه‌شبوون و لاوازبوونی عێراق. ئه‌وه‌شی وت كه هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی ئازا و به‌جه‌رگن به‌ڵام كاری ئه‌وان ته‌نها پارێزگاری كردنی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك رزگار كردنی پارێزگای ئه‌نبار و هیچ شوێنیكی تری عێراق.
فه‌یلی هه‌روه‌ها وتی : رزگار كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژیر ده‌سه‌ڵاتی داعش ته‌نها كاری هێزه عێراقییه‌كانه نه‌ك هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوكارییه‌كی سه‌ربازی بیانی كه ده‌گاته به‌غدا راسته‌وخۆ به‌شی بڕیارلێدراوی هه‌ولێری لێده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌بێ دواكه‌وتن.
ده‌شڵێت عیراق به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان له دژی عێراق ده‌جه‌نگێت، عێراقیش به‌بێ پشتیوانی نێوده‌وله‌تی ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاته دراوسێكان كرد كه تۆڕه‌كانی پشتیوانی كردنی دارایی و سه‌ربازی داعش لێكهه‌ڵبوه‌شێنن.
وته‌كانی به‌وه كۆتایی پێهێنا كه گه‌لی عێراق به‌رده‌وام سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له پێناو سه‌ربه‌خۆیی عێراق و رۆڵه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ رزگار كردنی مرۆڤایه‌تی له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی به هۆی رێكخراوی داعشه‌وه تووشی هاتوه. هه‌روه‌ها وتی جگه له به‌هێز كردنی یه‌كپارچه‌یی عێراق هیچ چاره‌سه‌رێكی نر نیه بۆ ئه‌م پرسه .