نوچه: تایبه‌ت
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا له رووی یاساییه‌وه كه‌یسی بڕینی بودجه‌یان نه‌جوڵاندووه، وتیشی: “ئه‌و بابه‌ته سیاسییه و له‌سه‌ره‌تاوه ویستوومانه به گفتوگۆ چاره‌ی بكه‌ین”.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه وتی: “هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی سیاسیی بوو، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه ویستوومانه به گفوگۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
سه‌فین دزه‌یی وتیشی: “ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم تا ئێستا له رووی یاساییه‌وه ئه‌و بابه‌ته نه‌جوڵێنراوه، بۆ داهاتوویش پێویسته كه‌یسه‌كه بخه‌ینه به‌رده‌م شاره‌زایانی یاسایی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند له باره تا له رووی یاساییه‌وه ئه‌و كه‌یسته بجوڵنرێت”.