ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێم سه‌یره‌ حكومه‌تی هه‌رێم شكاتی له‌ مالیكی نه‌كردووه‌

0

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌قه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت، كه‌ بۆچی له‌ ئاست بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگه‌، وتیشی: “پێم سه‌یره‌ تا ئێستا داوای یاساییان تۆمار نه‌كردووه‌ و شكاتی له‌ مالیكی نه‌كردووه‌”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كه‌ یه‌كێكه‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانیكدا بۆ نوچه‌ رایگه‌یاند، ده‌بوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌یسی بڕینی بودجه‌ی له‌ دادگاكانی عێراق جوڵاندبا، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و وتی: “به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و یاساكانی عێراقی فیدڕاڵ، نابێت بودجه‌ و قوتی خه‌ڵك، تێكه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت بكرێن و له‌ ململانێ سیاسییه‌كاندا وه‌ك كارت به‌كاربهێنرێن، ئه‌وه‌ هێڵی سووره‌”.
شاخه‌وان وتیشی: “بودجه‌ وه‌ك كارتێك له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنراوه‌، بۆیه‌ پێم سه‌یره‌ حكومه‌تی هه‌رێم شكاتی له‌ مالیكی و حكومه‌تی عێراقی نه‌كردووه‌ و ئه‌و كه‌یسه‌ی له‌ دادگاكان نه‌جوڵاندووه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com