دیندار نەجمان دۆسكی: پارتی هەڕەشەی نەكردووە

0

نوچەنێت: هەولێر

دیندار نەجمان دۆسكی رایگەیاند، پارتی هەڕەشەی لە یەكگرتووەكانی دهۆك نەكردووە، بەڵكو ئەندام پەرلەمانەكانی یەكگرتوو خۆیان بە باشیان زانیوە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەكەن، وتیشی: “پارتی مافی خۆیەتی پرسێكی وەها گرنگ بۆ خەڵك روون بكاتەوە و قەناعەت بە پەرلەمانتاران بهێنێت”.
دۆسكی كە ئەندامی دەست لە كاركێشاوەی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامییە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ هەڕەشە و فشارێكی نەكردووەتە سەر پەرلەمانتارەكانی یەكگرتووی ئیسلامی لە بادینان”.
وتیشی: “پارتی دیموكراتی كوردستان، مافی خۆیەتی قەناعەت بە پەرلەمانتاران بهێنێت و بۆچوونی خۆیانی بۆ روونبكاتەوە لەبارەی پرسێكی واگرنگ، بەڵام بەهیچ شێوەیەك هەڕەشە و فشاری نەكردووەتە سەر پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە بادینان، بەڵكو ٤ پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو لە بادینان و پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو لە هەولێر خۆیان پێیان باش بووە بەشداری لە دانیشتنە نەكەن، ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان، فشار و هەڕەشەی كردبایە، ئەوا چۆن لە دانیشتنی ٢٣ حوزەیرانی پەرلەمانی كوردستان، دوو پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە بادینان بەشداریان لە دانیشتنەكە دەكرد؟”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com