پێدەچێت كۆبوونەوەكە وا بخرێت، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە كۆبوونەوەدان

0

نوچە: تایبەت

سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدان، كە ێدەچێت بۆ باس كردن بێت لە دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان، سەرچاوەیەكیش دەڵێت: “سەرۆكی پەرلەمان لە بەرانبەر بەڵێنەكانی پێشووی خۆی تووشی ئیحراجی بووە”.
بە گوێژرەی زانیارییەكانی نوچەنێت، سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبوونەوەدان، كۆبوونەوەكەیش بۆ دواخساتنی كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی كوردستانە، كە پێدەچێت دوابخرێـ، بەڵام تا ئێستا فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ دواخستنی كبوونەوەكە نیە و داوای ئەنجامدانی دەكات.
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی كوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەرانبەر بەڵێنەكانی خۆی، تووشی ئیحراجی بووە، ئەو سەرچاوەیە وتی: “پێشتر سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندبوو، كە قبوڵ ناكەن هیچ ئیرادەیەك لە دەرەوەی پەرلەمانەوە خۆی فەرز بكات، بەڵام ئێستا ئیرادەی لایەنە سیاسییەكان فەرزكراوە و دەبێت كۆبوونەوەكە دوا بخات، ئەمەیش سەرۆكی پەرلەمانی تووشی ئیحراجییەكی زۆر كردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com