دەقی فەرمانی سەرۆكی پەرلەمان، كەدەسەڵات بەجێگرەكەی دەدات، پرسیار ئاراستەی دەرەوەی پەرلەمان بكات

0

نوچە: هەولێر33

بەگوێرەی بەڵگەیەك كە دەست نوچە كەوتووە، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دەسەڵاتی بە جێگری سەرۆكی پەرلەمان داوە، كە پرسیار و نووسراو ئاراستەی دامودەزگەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان بكات.
بە گوێرەی بەڵگە نامەكە كە دەقی فەرمانێكی سەرۆكی پەرلەمانە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەو دەسەڵاتەی هەیە، كە پرسیار و نووسراو ئاراستەی دامودەزگەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان بكات و داوای وەڵامیشیان لێ بكات.
نووسراوەكە بە ژمارە (2/3/1200) لە رێكەوتی (9/3/2015) دەرچووە و واژۆی یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی بەسەرەوەیە، دەسەڵات بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەدات، كە پرسیار ئاراستەی دامودەزگەكانی دەرەوەی پەرلەمان بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com