ئه‌و حزبه‌ى له36 ته‌مه‌نى دا نه‌یتوانى خۆى له‌سه‌ر لیستى تیرۆر ده‌ربكات
نوچه نێت، شیكارى تایبه‌ت
ئه‌و پرسیاره‌ى كردوومانه‌ته ناونیشان ره‌نگه پرسیارێكى ساده بێت. ره‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌دیوێك ئاسان بێت و به‌دیوێكى دیكه قورس بێت. كاتێك ده‌ڵێن ئاسان مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه واقیعه‌كه زۆر رۆشنه په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع هیچ شتێكى بۆ كورد به‌ده‌ست نه‌هێناوه ببینرێت. به‌دیوێكیش زه‌حمه‌ت ئه‌وه‌یه كه مێژووى په‌كه‌كه بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانى بگه‌ین. ئه‌مه هه‌م وه‌ك به‌رگرییه‌كه له حزبێكى كوردى. هه‌م خاڵێكه له‌وه به‌دوورمان ده‌گرێت حوكمى پێشینه به‌سه‌ر خه‌باتى حزبێك بده‌ین كه ته‌مه‌نى ده‌گاته 36 ساڵ. ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌ى دووه‌میش هه‌ڵده‌بژێرین و هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه وه‌ڵامى كۆتاییشمان ده‌ستنه‌كه‌وێت. به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین گرنگه مێژووى په‌كه‌كه و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و حزبه بزانین بۆ ئه‌وه‌ى له‌تێگه‌یشتن و پێشبینیمان بۆ هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌بێت. ئه‌وه‌ى لێره‌دا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ین ته‌نها چه‌ند تێبینیه‌كى كورت نییه، به‌ڵكو چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكه له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كى وردى په‌كه‌كه به‌ده‌ست هاتووه، عه‌رزكردنیشى به‌شێویه‌كى كورت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رگا له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و به‌دواداچوون دانه‌خرێت.
له‌دایكبوونى په‌كه‌كه له‌ناو چه‌پى توركى
ئه‌مه یه‌كه‌م خاڵى گرنگه كه ده‌بێت له‌مێژووى دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانى په‌كه‌كه له‌هه‌موو كاته‌كدا له‌به‌رچاوى بگرین. ئه‌وانه‌ى په‌كه‌كه‌یان دامه‌زراندووه و ئێستاش له‌سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و حزبه‌ن ئه‌وا له‌ناو چه‌پى توركى گه‌وره په‌روه‌رده‌بوون. ره‌نگه خۆمان لێره‌دا بپرسین ” ئایا ته‌نها په‌كه‌كه وابووه؟ ئه‌ى چى له‌باره‌ى حزبه‌كانى دیكه‌وه؟” له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره رسته‌یه‌كى ده‌ڵێن كه ره‌نگه قبوڵكردنى به‌لاى هه‌موومانه‌وه ئاسان نه‌بێت. ئه‌و رسته‌یه ئه‌وه‌یه” ناسیۆلیزمى كورد له‌بزووتنه‌وه‌ى چه‌پڕه‌وى دا له‌دایكبووه” ئێمه باس له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م و به‌ر له‌سه‌ده‌ى بیسته‌م ناكه‌ین. به‌ڵكو باس له‌سه‌روبه‌ندى جه‌نگى دووه‌مى جیهان ده‌كه‌ین، هه‌ر له‌وسه‌روبه‌نده‌ش دا رووداوه گه‌وره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردى رووده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر رسته‌كه‌مان خاوتر بكه‌ینه‌وه ده‌ڵێن” ناسیۆنالیزمى كوردى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى چه‌پ له‌دایكبووه”حزبى كوردى نییه بۆ قۆناغى چه‌پگه‌رى تێپه‌ڕنه‌بووبێت، به‌ڵام زۆربه‌یان ته‌جاوزیان كردووه. ئه‌گه‌ر نموونه‌ى دوو حزبه گه‌روه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرین ئه‌وا ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێـت. پارتى له‌چه‌ندین قۆناغدا چه‌په‌كانى له‌خۆیه‌وه گرتووه و ململانێى چه‌په‌كانى له كۆنگره‌كان سه‌ره‌تادا بینیوه. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌دامه‌رزێنه‌رانى پارتى هه‌مزه عه‌بدوڵڵا بوو ئاخیر قۆناغى سیاسى ئه‌و پیاوه دواجار له‌ناو حزبى شیوعى عێراقى بوو! ئه‌مه لێره‌دا باسه‌كه‌ى ئێمه نییه. سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ره‌تادا و له‌سه‌ره‌تاى كۆمه‌ڵه به‌دیاریكراوى ئه‌و مشتومڕه ماركسیانه هه‌بووه كه كامه ره‌وتى چه‌پ بن. هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه به‌ئاشكرا ماركسى لینینى بووه. جا كاتێك هه‌موو حزبه‌كانى كورد به‌و قۆناغه تێپه‌ڕبووبن” عه‌یب له‌وه‌چییه په‌كه‌كه و ده‌مه‌زرێنه‌رانى له‌ناوره‌وتى چه‌پ چه‌پى توركى گه‌وره‌بووبن؟” كێشه‌ى چه‌پى توركى ئه‌وه‌یه چه‌پێكى توندڕه‌وه وئێستاشى له‌گه‌ڵ دابێت له‌توركیا كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئایا هۆكارچییه چه‌پى توندڕه‌و له‌ناو توركه؟ ره‌نگه ئه‌مه توێژینه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى بوێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌مێژووى حزبى توركى شاره‌زابێت ئه‌مه‌ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت له‌رۆمانه‌كانى ئۆرهان پامۆكیش ئاماژه‌ى بۆ كراوه.
سوریا و فه‌ڵه‌ستنییه‌كان په‌كه‌كه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن
دواى دامه‌زراندن په‌كه‌كه و له‌سه‌ره‌تا هه‌شتاكان دا قۆناغێكى نوێى مێژووى په‌كه‌كه ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش قۆناغى جێهێشتنى وڵاته(توركیا). په‌كه‌كه له‌و قۆناغه‌دا چه‌ند خه‌سڵه‌تێكى وه‌رده‌گرێـت سه‌ره‌ڕاى خه‌سڵه‌ته كۆنه‌كه‌ى(كاریگه‌ربوون به چه‌پى توركى). له‌وقۆناغه‌دا سه‌ره‌را تێكه‌ڵبوونى به‌چه‌ند رێكخراوێكى دیكه‌ى به‌ره‌گه‌ز جیاواز و ئامانج جیاواز ده‌بێت واته سنور یه‌ك وڵاتى ده‌به‌زێنێت و له‌چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ش كارده‌كات. واته له‌فه‌ڵه‌ستین و سوریا ده‌بێت. له‌سوریا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌یایه دیفاع كه له‌لایه‌ن ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌ده‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا په‌یوه‌ندى په‌كه‌كه دروست بوو. سوریا له‌و كاته‌دا پێویستى به په‌كه‌كه بوو له‌لایه‌ك كورده‌كانى ناوخۆى پێ خه‌ریك ده‌كرد و دووه‌میش وه‌ك كارتێك له‌دژى وڵاتانى ده‌وه‌روبه‌ر به‌تایبه‌تى توركیا به‌كارى ده‌هێنا. په‌كه‌كه ئه‌و كاته ده‌بێته رێكخراوێكى هه‌رێمى و ده‌ست له‌گه‌ڵ موخابه‌راتى وڵاتان تێكه‌ڵ ده‌كات.
بوله‌ند ئه‌جه‌وید: نه‌مانتوانى سه‌رى ماره‌كه پان بكه‌ینه‌وه
سیاسه‌تمه‌دارى كۆچكردووى تورك بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید خاوه‌نى ئه‌و وته‌یه‌یه” نامانتوانى سه‌رى ماره‌كه پان بكه‌ینه‌وه” مه‌به‌ستى له ئۆجه‌لانه. ئه‌مه گوایه ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ لاوانى چه‌پى تورك له هه‌فته‌كان ده‌ستگیركراوه و دواتر ئازاد كراوه. گێڕانه‌وه‌ى زۆر جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیكردنه‌ى ئۆجه‌لان هه‌یه. ئێمه لێره‌دا باسیان ناكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگ بێت ئه‌وه‌یه ئێستا كه‌سه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراوه. به‌ڵام په‌كه‌كه‌ش به‌رێوه‌ده‌چێت. شێوازگرتنى ئۆجه‌لان و مانه‌وه‌ى به‌مشێوه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئۆجه‌لان و رێكخراوه‌كه‌ى ته‌نها ئه‌وه نییه به‌شێك بن له بزووتنه‌وه‌ى كوردى و ته‌نها له‌سه‌ر كورد هه‌ژمار بكرێن. به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك نهێنى له‌پشت بوونى ئه‌و رێكخراوه هه‌یه كه‌هه‌تا ئێستا په‌ی پێنابردرێت. بۆچى نزیكه‌ى شه‌ش وڵات له‌گرتنى ئۆجه‌لان به‌شدار ده‌بێت؟ ئه‌مه خۆى پرسیارێكه و ده‌بێت بكرێت؟
ترس له ئاشكراكردنى نهێنییه‌كان په‌كه‌كه
تا ئێستا له‌قۆناغه جیاجیاكان په‌كه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى گرنگ له‌ناو په‌كه‌كه جیابوونه‌ته‌وه و كه‌هه‌موویان كه‌سانى نزیك له ئۆجه‌لان و سه‌ركردایه‌تى بوون، كه‌چى سه‌یر له‌وه دایه هیچ نهێنییه‌كى شێوازى سیاسه‌تكردن و كارگێرى و دارایى ئه‌و حزبه ئاشكرا نابێت. هه‌ر بۆ نموونه كه‌سیره هاوسه‌ر ئۆجه‌لان و ئه‌كرم و ئه‌بوبه‌كر كه خزمى نزیكى ئه‌ون، شه‌مدین ساكیك و بۆتان و ته‌نانه‌ت براكه‌ى ئۆجه‌لانیش جیابۆته‌وه كه‌چى هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه نهێنى ئه‌و رێكخراوه ئاشكرا بكات. ئه‌ندامێكى نزیك له ئۆجه‌لان پێشتر له‌دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێ” په‌كه‌كه له‌نزیك 100 وڵاتى جیهان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌هێزتره” باشه ئه‌و حزبه چ سیسته‌مێكى كارگێرى هه‌یه و چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟
ئۆجه‌ڵان: په‌كه‌كه بێ من وه‌ك یارییه‌كى بێ پیل ده‌بێت
چه‌ندین جار ئۆجه‌ڵان له‌دیمانه‌كانى وتویه‌تى” په‌كه‌كه بێ من یارییه‌كى بێ پیل ده‌بێت و كار ناكات. هه‌رده‌م گله‌ییم له‌وه كردووه كه نه‌متوانیوه هه‌ڤاڵێك له‌شوێنى خۆم وه‌ك خۆم دروست بكه‌م” كه‌چى ئه‌و رێكخراوه‌ى كه له 100 وڵات به‌هێزتره و له‌دواى ئۆجه‌لانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كار ناكه‌وێت. ئایا ئه‌مه‌ش پرسیارێكى دیكه نییه كه ده‌بێت له‌مێژووى په‌كه‌كه و شوناسى ئه‌و حزبه بكرێت”.
په‌كه‌كه و هه‌رێمى كوردستان
جیا له‌وه‌ى په‌كه‌كه باره‌گاكانى له‌سنوورى هه‌رێمى كوردستان داناوه، به‌ڵام به‌زه‌قى دووجار له بابه‌ته سیاسیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه قوت بۆته‌وه. جارێك له‌نۆهه‌ده‌كان و جارێكى دیكه‌ش له‌دواى رووداوه‌كانى سوریایه په‌كه‌كه به‌ماناى وشه‌كه” كه‌وتۆته هه‌ڕه‌شه‌كردن” له‌هه‌رێمى كوردستان. زۆرجاریش چاودێران له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا گومانیان له‌هه‌ڵسوكه‌وتى په‌كه‌كه كردووه. به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌مه ئیقلیمییه‌كان بێـت!
شوناسى په‌كه‌كه چییه؟
چه‌ند خاڵێك هه‌یه له‌و تێبینیانه‌ى سه‌ره‌وه به‌ده‌ستمان ده‌گات: په‌كه‌كه رێكخراوێكى گه‌وره‌ى ئیقلیمیه له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعى كورد له‌باكوورى كوردستان هیچى به‌ده‌ستنه‌هێناوه. به‌درێژایى ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى خۆى باوه‌ڕى به‌دانوستاندن نه‌بوو له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌ى. ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ى كوردستانى رۆژهه‌ڵات و باشوور كه هێزه كوردییه‌كانى ئه‌م ناوچانه به‌دواى بچووكترین هه‌لى مفاوه‌زات گه‌ڕاون. كارگێرى و به‌ڕێوه‌بردنى په‌كه‌كه پریه‌تى له‌نهێنى. په‌كه‌كه له‌دوو سیفه‌ت ناتوانێت ده‌ربازى بێت یه‌كه‌میان بیرۆكه‌ى چه‌پى توندڕه‌و و دووه‌میان تێكه‌ڵبوونه له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئیقلیمیه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت له‌ودیوى سنووره‌كانى خۆى.