هادى عومه‌ر
ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك لێره‌دا خه‌ریكه تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریكه به‌زه‌حمه‌ت راستییه‌كه ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌وه‌ى له‌و وه‌زعه‌ش به‌رپرسه به‌پله یه‌كه سیاسییه‌كان و به‌پله‌ى دووه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان به‌رۆشنبیر و ده‌مڕاستى ئه‌و میلله‌ته ده‌زانن. ئه‌وانیش یان ئه‌و شڕه رۆژنامه‌نووسانه‌ن كه به‌خواستى حزب ده‌نووسن یان كۆمه‌ڵێك كه‌مینچین. كه ئه‌وه‌نده‌ى بۆ دره‌خستنى خۆیان عه‌وداڵن به‌دواى ئه‌وه هیلاك نییه بچووكترین رێژه‌ى هه‌قیقه‌ت بدۆزنه‌وه.
ئه‌وه چه‌ندین جاره له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانى ناوه‌وه‌ى توركیا و له‌به‌رامبه‌ر توركیا ده‌كرێت. وه‌ك پاڵپشتى هه‌ده‌په و هه‌ڵمه‌تى ئازادكردنى ئۆجه‌لان و ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سوروچ و چه‌ندین كێشه‌ى دیكه. من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان شایه‌نى هه‌ڵوێست وه‌رگرت نیین. به‌ڵكو ئاسایییه هه‌ر رووداوێكى سیاسى نه‌یار و لایه‌نگرى خۆى هه‌بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كیش بیت ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى دان و ئه‌وانه‌ى له‌دژى دان به‌شێوازى جیاجیاى دیموكراسیانه ته‌عبیر له بۆچوونى خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى له‌هه‌ولێر ده‌كرێت، مه‌به‌ست ئه‌وانه‌یانه كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى په‌كه‌كه یه‌كده‌گرێته‌وه، زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له ناو پارتى چاره‌سه‌رى یان له‌كه‌مپى مه‌خمورن.
هه‌موومان ده‌زانین كه‌مپى مه‌خمور له‌سه‌ره‌تا له‌موسڵه‌وه بوو دواتر له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌وێ كران. بۆ ئه‌وه‌ى له‌رۆژگارێك وه‌ك موجاهیدینى خه‌ڵق به‌كاریان بهێنێ. كاتێكیش هاتن به‌تۆڕه‌بوون و جیابوونه‌وه له‌په‌كه‌كه هاتن. من خۆم دیمه‌نه‌ى چه‌ند سه‌ركرده‌ى ئه‌و گروپه‌م كردووه كه‌له دواى 2000 وه ئینشقاقیان له‌په‌كه‌كه كرد. یه‌كێك له‌وان ده‌یگوت جه‌میل بایك به ئێمه‌ى وتووه” ئێوه به‌دواى ریفۆرم ناگه‌ڕێن. به‌ڵكو ریفۆرمى كۆمه‌ڵایه‌تیتان ده‌وێ حه‌زتان له‌ژنهێنانه” ئه‌وانه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه وه‌ها وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه له‌وێ دانراون كه‌چى ئه‌مڕۆ موزایه‌ده‌ى كوردایه‌تى و په‌كه‌كه‌یى ده‌كه‌ن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌قیقه‌تانه‌ى كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستان ون بووه و كه‌سیش باسى ناكات.
“كه‌مپی مه‌خموور له په‌كه‌كه توڕه‌بوون و سه‌دام داینا كه‌چى ئێستا موزایه‌ده‌ى كوردایه‌تى و په‌كه‌كه‌یى ده‌كه‌ن”
0
Share.