نوچه نێت
ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
عه‌بدولبارى عه‌توان سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى و نوسه‌رى دیارى عه‌ره‌ب، وتارێكى له‌باره‌ى توركیاوه بڵاوكردۆته‌وه سه‌ره‌تاى وتاره‌كه به‌قه‌ناعه‌تێكه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێ” توركیا زۆر به‌هێز بۆ جه‌نگى دژه داعش ده‌چێت، پاداشته ئه‌مریكییه‌كه‌ش بۆ تورکیا ناوچه‌یه‌كى دابڕاو و ئارامه كه رووبه‌ره‌كه‌ى نیوه‌ى لوبنان ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه سه‌ركێشییەی تورکیا قومارێكى پڕ له‌مه‌ترسییه، له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كه‌ى پێچه‌وانه بێت. به‌ڵام پاساوى بێده‌نگى سوریا چییه؟ چ پاداشتێك وایكرد توركیا هه‌ڵوێستى بگۆڕێت”.
ناوەڕۆکی وتارەکەی عه‌بدولبارى بریتیه له‌شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له‌هه‌ڵوێستى توركیا رووده‌ده‌ن. سه‌ره‌تا عه‌توان ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه هه‌ڵوێستى توركیا به‌و شێوه تونده‌ى كه دوێنێ به‌ده‌ركه‌وت. دواى چوار رۆژ له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سوروچ هاتووه. كه زیاتر له 30 كه‌س بوونه قوربانى و هه‌مووشیان كورد بوون. ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌نها چوار رۆژ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى ئه‌و رووداوه فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى توركیا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌داعشیان دا. ئه‌مه‌ش واده‌كات نووسه‌ر بپرسێت: ئایا چ وای له‌توركیا كرد، له‌ئێستادا سیاسه‌تى له‌به‌رامبه‌ر سوریا بگۆڕێت، كه پێشتر نیمچه سڵكردنه‌وه‌یه‌كى هه‌بوو؟
ده‌قى رێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان توركیا و ئه‌مریكا
عه‌بدولبارى له‌به‌شێكى دیكه وتاره‌كه‌ىدا باس له رێكه‌وتنێك ده‌كات، كه نێوان توركیا و ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه. ئه‌و به‌ر له‌وه‌ى باس له‌ناوه‌ڕۆكى رێكه‌وتنه‌كه بكات. باس له‌چۆنیه‌تى ئه‌نجام دانى رێكه‌وتنه‌كه ده‌كات. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌ره‌تا جۆن ئه‌لن نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورك كۆبۆته‌وه و دواتریش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك ئۆباما په‌یوه‌ندى به ئه‌ردۆگانه‌وه كردووه. دیارترین بڕگه‌ى ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش ئه‌وه‌یه توركیا ده‌چێته ئه‌و به‌ره‌یه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا 60 وڵات له‌دژى داعشى لەخۆ دەگرێت.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و رێكه‌وتنه وه‌ك عه‌بدولبارى عه‌توان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات. فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا رێگه‌یان پێدراوه بنكه‌ى ئه‌نجیرلیك به‌كاربهێنن له‌دژى داعش و له‌وانه‌شه دواتر له‌دژى دیمه‌شقیش به‌كاریبهێنن. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا ناوچه‌یه‌كى دابڕاو به‌درێژایى 90 كلم له‌نێوان شارى مارع و جرابلسى سووری نزیك به سنوورى توركیا، بۆ توركیا دابین ده‌كات و به‌قوڵایى 50 كلم، واته به رووبه‌رى 4500 كلم چوارگۆشه. كه به‌پێى مه‌زنده‌ى عه‌توان ده‌كاته نێوى رووبه‌رى لوبنان.
لایەنی ترسناكى رێكه‌وتنه‌كه‌ى توركیا
بەڵام لەو سەروبەندەدا پرسیارێک دێتە ئارا، ئەویش ئەوەیە ئاخۆ ئه‌و رێكه‌وتنه ته‌نها به‌رژوه‌ندى و سوودی توركیا دەبێت یان زیان و لایەنی ترسناكیشى هه‌یه؟ عه‌بدولبارى عه‌توان ده‌ڵێت” ئه‌م رێكه‌وتن و پابه‌ندبوونه‌ی توركییه له‌وانه‌یه مه‌ترسیدارترین هەنگاو بێت له‌مێژووى توركیادا، هه‌ر له‌سه‌رده‌مى هەڵوەشاندنەوەی خه‌لافه‌تى عوسمانى تاكو ئێستا”. دواتر عه‌بدولبارى عه‌توان له‌رووى ئه‌منى و سیاسیه‌وه باس له ترسناكى رێكه‌وتنه‌كه‌ى توركیا و ئه‌مریكا ده‌كات. به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌ڵێ” ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى نێوان توركیا و ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه توركیا له‌سه‌ر لێوارى ئاژاوه‌ى تایه‌فى و نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ره‌به‌ره‌ش حكومه‌تى ئاكپارتى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست نه‌هێناوه. جیا له‌مه‌ش حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان له‌چوارى ساڵى رابردوو نه‌رمى له‌گه‌ڵ داعش نواندووه و به‌ناراسته‌وخۆ پاڵپشتى كردووه، وه‌ك ئاسانكارى بۆ تێپه‌ڕاندنى چه‌ك و خۆبه‌خشه‌كانى بۆناو خاكى سوریا و كڕینى نه‌وت له‌و هێزه و تێوه‌نه‌گلان له‌هیچ شه‌ڕێكى دژ به‌داعش”.
داود ئۆغلۆ به “ئیجابى”وه‌سفى داعشى ده‌كرد
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانى، عه‌توان نموونه‌ى وته‌كانى ئه‌حمه‌د داودئۆغڵۆ ده‌هێنێته‌وه، و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات قسه‌كانى داود ئۆغڵۆ له 7ى ئابى 2014 له‌میانه‌ى دیمانه‌یه‌ك كردوویه‌تى و ئه‌و ته‌رجه‌مه‌ى بۆ ده‌كات كه ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وتوویه‌تى” ئه‌و نه‌رمى نواندنه‌ى توركیا كارێكى ئیجابییه، چونكه داعش كۆمه‌ڵێك سوننه‌ى توڕه و چه‌وساوه‌ن” هه‌روه‌ها داود ئۆغڵو ره‌تى كرده‌وه داعش به تیرۆر ناوبه‌رێت و به‌ڵكو ئۆباڵى دروستبوونى داعشى گه‌ڕانده‌وه ئه‌ستۆى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
توركیا چى شتێك بۆ هاوپه‌یمانى شه‌ڕى دژ به‌داعش زیاد ده‌كات؟
عه‌توان پێیوایه كاتێك رووسیا ده‌چێته ریزى هاوپه‌یمانانى دژ به‌داعش، ئه‌وە گۆڕانكارییه‌كى ستراتژیى له جه‌نگه‌كه رووده‌دات. به‌ر له‌هه‌موویان جه‌نگێك له 900 كم له‌سنوورى توركیا ده‌كرێت و زۆربه‌ى ئه‌و سنووره‌ش له‌گه‌ڵ شاره گرنگه‌كانى به‌رده‌ستى داعش هاوته‌ریبه، وه‌ك شارى رقه‌ى پایته‌ختى داعش و شارى موسڵ. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش توركیا 30 ئه‌زمونى له‌جه‌نگ هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتیزانان، كه عه‌توان” به‌جه‌نگى عه‌سابه‌ى” ناوده‌بات. ئه‌مه‌ش وایكردووه سوپاى توركیا ئه‌زمونێكى هه‌بێت كه له‌زۆربه‌ى سوپاكانى ناوچه‌كه‌دا نییه. ئه‌مه‌ش هۆی ئەوەشە کەئه‌مریكا فشار له ئه‌ردۆگان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ریزى هاوپه‌یمانانه‌وه.
توركیا دژایه‌تى داعشیشى كردووه
عه‌بدولبارى عه‌توان پێیوایه، توركیا وێراى نه‌رمى نواندن له‌گه‌ڵ داعش، ئەوەشی لەبیر نەکردووە کە داعش جێی مەترسییە. ئه‌و ده‌ڵێ” راسته لێدوانه‌كه‌ى داود ئۆغلو له‌كاتێكدا بوو كه توركیا 49 دیبلۆماسى له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیرابوو. به‌ڵام دواتر له‌داعشى توند كرد. رێگه‌ى به‌پێشمه‌رگه دا به‌خاكى ئه‌ودا بۆ كۆبانى تێپه‌ڕێت”. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش توركیا ترسێكى گه‌وره‌ى له‌داعش هه‌یه به‌تایبه‌تى ده‌زانرێت، 3000 چه‌كدارى داعش توركن و توركیاش له ئایدیۆلۆژیاى داعشدا ” كافره”.
ئه‌ردۆگان وه‌ك سوننه‌یه‌ك بیر ده‌كاته‌وه
سه‌رۆك ئه‌ردۆگان وه‌ك سوننه‌یه‌ك بیر ده‌كاته‌وه. ئه‌مه باوه‌ڕى عه‌توانه. ئه‌و نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ى ده‌هێنێته‌وه. ئه‌ویش ئه‌و لێدوانانه‌یه كه ئه‌ردۆگان داویه‌تى. كاتێك له شارى ریحانى توركى نزیك به سنوورى سوریا ئۆتۆمبێلێكى چێنراو ته‌قییه‌وه له‌ئایارى 2013 و بووه هۆى كوشتنى 52 كه‌س، ئه‌ردۆگان وتى” ئه‌وانه سوننه‌ن و له‌ئێمه‌ن” عه‌توان وێراى هێنانه‌وه‌ى ئه‌و نموونه‌یه، ده‌شڵێ” چاودێران پێیانوایه ته‌ده‌خولكردنى ئه‌ردۆگان له‌سوریا هه‌ر به‌هۆى ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌وه‌یه”.
عه‌توان زیاتریش ده‌ڵێت” له‌وانه‌یە چوونه ناو هاوپه‌یمانی دژ بەداعش لەتورکیا كورده‌كان ئارام بكاته‌وه و هه‌ندێك له هێرشه خوێناوییه‌كان بوه‌ستێنن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێته‌هۆى هه‌ڵچوونى سوننه‌ى توركیا…. جیاله‌مانه‌ش لایەنی گه‌شتیارىی توركى كه 30 ملیار دۆلار قازانجیه‌تى، ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌وه” عه‌بدولبارى عه‌توان نموونه‌ى هێرشەکەی ناوچه‌ى گه‌شتیارى سوسه‌ى تونس ده‌هێنێته‌وه، كه داعش ئه‌نجامى دا، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامێكى داعش ده‌زانێت بۆ ئه‌ردۆگان.
بێده‌نگى سوریا له‌به‌رامبه‌ر ناوچه‌ى ئارامى توركى
خاڵێكى گرنگ له رێكه‌وتنه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به سوریاوه هه‌یه. کەدروستكردنى ناوچه‌یه‌كى دابڕاو یان ناوچه‌یه‌كى ئارامه كه توركیا ده‌یخوازێ و ده‌كه‌وێته ناو خاكى سووریاوه. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه عه‌بدولبارى عه‌توان ئاماژه‌ى بۆ كرد، بێده‌نگى ده‌وڵه‌تى سوریاییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وخاڵه‌دا كه پێشتر زۆر به‌توندى ره‌تى ده‌كرده‌وه.
عه‌بدولبارى عه‌توان ده‌ڵێ” له‌وانه‌یه ئه‌و بێده‌نگییه، په‌یوه‌ندى به دڵنیاكردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌وروپى و ئه‌مریكییه‌وه هه‌بێت بۆ سوریا، كه واز له‌ئامانجى خستنى به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ى ده‌هێنن کە له لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاش ده‌ركه‌وتووه، كه وتبووی ئامانجى سه‌ره‌كى رۆژئاوا خستنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌بێت” ئه‌مه‌ش له‌هه‌مان پێشنیارى پۆتین هاتووه، كه پێشنیارى بۆ چوار وڵات، سوریا و سعودیا و توركیا و ئه‌رده‌ن کردووە کەهاوپه‌یمانێتىپێك بهێنرێت، بۆ له‌ناو بردنى داعش، كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك.
دواى رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران هه‌موو شتێك شیاوه
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن، ناتوانرێت بێ قسه‌كردن بێت، له‌سه‌ر رێكه‌وتنى ئێران. عه‌بدولبارى عه‌توانیش له كۆتایى وتاره شیكارییه‌كه‌ى دا هاتۆته‌وه سه‌ر ئه‌وخاڵه و ده‌ڵێ” هه‌موو شتێك شیاوه دواى ئیمزاكردنى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران، هاوكێشه سیاسى و سه‌ربازییه‌كان گۆڕانكاری زۆریان به‌سه‌ر دادێت و خێرا رووده‌ده‌ن. رێساى یارییه‌كه ده‌گۆڕێت و رۆڵى یاریزانه‌كان ده‌گۆڕێت و ره‌نگى درێسه‌كانیش ده‌گۆڕێت و توركیاش له‌و نێوه‌ندەدایه”.
ده‌شڵێ” سعودیه له‌یه‌مه‌ن تێوه‌گلاوه، سوریا له جه‌نگى ناوخۆ نقوم بووه، عێراق له‌رووى تایفى و جوگرافى دابه‌شبووه. میسر جه‌نگێكى خوێناوى ناوخۆ، له‌سینا و شه‌قامه‌كانى قاهیره به‌ڕێوه ده‌بات و لیبیا ده‌وڵه‌تێكى فاشیله ئەی بۆچى توركیا سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندووه؟” ئه‌و پییوایه حكومه‌تى توركى سه‌ركێشیه‌كى كردووه خۆشى به‌رپرسیارێتى هه‌ڵده‌گرێت، و ده‌ڵێت” حكومه‌تى توركیا سه‌ركێشیه‌كى ترسناكى كردووه و چه‌ندین جاریش هه‌وڵى دا خۆى دووره په‌رێز بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانیش خوازراو نه‌بن ویانیش كاره‌سات بن. ئه‌وا حكومه‌ت خاوه‌ن بریارى یه‌كه‌م بووه. چونكه ئه‌وانیش پلانى ئه‌مریكیان له‌ناوچه‌كه به‌وردى نه‌خوێندۆته‌وه”.
هه‌روه‌ها عه‌بدولبارى عه‌توان دواجار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه توركیا به‌چاوى كراوه به‌ره‌و چاڵێك ده‌ڕوات. ده‌شڵێ” ئه‌مه پیلانى رۆژئاوایه توركیا گرنگترین بیست وڵاتى جیهانه له رووى ئابوورییه‌وه رێگه‌ى پێنه‌دراوه بچێته یه‌كێتى ئه‌وروپاوه، كه‌چى دراوسێیه‌كه‌ى یونان مایه‌پوچه و ئه‌ندامى یه‌كێتییه‌كه‌یه!؟”.