نوچه نێت . زەمانى توركى
دواجار ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى ئێران ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له‌باره‌ى كه‌یسى ئه‌تۆمه‌وه ئه‌نجام درا، كه‌چه‌ندین ساڵه دانوستاندنى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت. به‌مه‌ش ئێران ده‌توانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى خۆى به‌هێزتر بكات. كه له‌م ساڵانه‌ى داواییدا له وڵاتانى عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و وڵاتانى كه‌نداو به‌هێزى كردووه. بۆئه‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌په‌یوه‌ندى نێو ده‌وڵه‌تى ده‌كاته‌وه‌و بۆ رێگاكردنه‌وه‌ى قۆناغێكى نوێ.
ئه‌و پرسیاره‌ى ئێستا به‌هێزه‌وه خۆى ته‌رح ده‌كات ئه‌وه‌یه: كاتێك ئێران ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌ناوچه‌كه فراوانتر ده‌كات، ئایا بارودۆخى توركیاچى ده‌بێت، كه له‌دوو ساڵى رابردوودا یاریزانێكى به‌هێزى ناوچه‌كه بوو؟
بۆ ئه‌وه‌ى جارێ خۆمان له‌و پرسیاره به‌دوور بگرین ده‌ڵێین: بارودۆخى ئێستا توركیا له‌دۆخێكدایه كه به‌زه‌ییمان پێیدا دێته‌وه وه له نزمترین ئاست دایه ئه‌مه‌ش له‌نێو ئه‌و ئاپورایه‌ى كه سه‌رۆك ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ پێشتر بره‌ویان پێده‌دا. ئێستا له‌و دابڕانێكى تۆكمە دایه. به‌واتایه‌كى دیكه توركیا ئه‌و دابڕانه بۆ خۆى له مه‌سه‌له‌كان و لەناوچه‌كه دروستیكردووه، به‌پێچه‌وانه‌ى واقیعه‌كه‌وه.
به‌ڵام چۆن بۆمان ده‌لوێ كه له‌وه تێبگه‌ین؟ ئه‌و بابه‌ته‌ى ئێستا لێره‌دا جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه: توركیا به‌ر له‌دوو ساڵ كۆنگره‌ى ئاشتبوونه‌وه‌ى نێوان ئێران و رۆژئاواى ئه‌نجام ده‌دا، به‌ئاستێك ئه‌و میواندارى به‌شێك له‌و كۆنگرانه‌ى ده‌كرد. كه‌چى ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و مێزه ئاماده نییه كه رێكه‌وتنه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام درا. ته‌نانه‌ت زیاتر له‌مه قسه‌نه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و كۆششانه‌ى توركیا كه‌له‌رابروودا له‌پێناو ئاشتاوایى و رێكه‌وتنه‌ى داویه‌تى.
له‌ساڵى 2010 توركیا دیارترین ده‌وڵه‌ت بوو، له دانستاندنى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ت بكه‌ین به‌رازیلیشى له‌گه‌ڵدابوو. حكومه‌تى ئێران له‌و ساڵه‌دا سه‌ودایه‌كى ئه‌تۆمى كرد و ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و رێكارییانه بوو كه له‌دواى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك ئۆباماوه هات.
سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى توركیا له‌و بارەوە ناویه‌تى، كه‌چى جیهانى رۆژئاوا له‌كۆتایىدا پشتى له توركیا كرد. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌مریكا بێت بۆ ئێران.
ئێران و وڵاتانى رۆژئاوا هه‌نگاوى گرنگیان له دانوستانى كه‌یسى ئه‌تۆم بڕیوه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ى كه له ساڵى 2013 له توركیا ئه‌نجامدراوه. ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو توركیا ئه‌و وڵاته بێت، وڵاتان نه‌توانن له لوتكه‌كانى ئه‌تۆم ده‌ستبه‌ردارى بن. ئه‌وه‌شیان ده‌زانى كه له‌و قۆناغه‌دا توركیا وایه، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى ئه‌تۆم و له‌ئاستى ئه‌ڵمانیاش نییه.
كه‌چى دواتر له‌و دوو ساڵه‌ى رابردوودا توركیا به‌ره‌و دابڕاوى رۆیشت و ده‌رگاى له‌سه‌رخۆ داخست، به‌مه‌ش له دانوستاندنه‌كانى تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى دوورخرایه‌وه. ئێران كه له سه‌رده‌مى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد وه‌ك ده‌وڵه‌تى شه‌یتان سه‌یر ده‌كرا، ئێستا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك حه‌سه‌ن روحانى، توانى پردى په‌یوه‌ندى نوێ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بونیاد بنێ.
ئێستا ده‌توانین بڵێن، سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان شوێنى دوو سه‌رۆكى گرتۆته‌وه، ئه‌وانیش سه‌رۆكى كۆچكردووى فه‌نزویلا هۆگۆ شاڤیز و سه‌رۆكى ئێرانى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاده. كه له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان هاتو هاواریان ده‌كرد و ته‌حه‌داى رۆژئاوایان ده‌كرد، كه‌چى هه‌موو رقیان لێیان ده‌بووه‌وه و گاڵه‌تیان پێده‌كردن.
ئێمه له‌سه‌رده‌می رژێمى ئه‌ردۆگان رووبه‌رووی ئه‌و دروشمه ده‌بینه‌وه” جیهانى گه‌وره له پێنج ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه” له‌و ماوه‌یه‌دا كه ته‌نانه‌ت كوباش رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد و ئێرانیش بێگومان دواى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتى له‌ناوچه‌كه‌دا فراوانتر بكات، توركیاش كه‌س سودى لێ نابینى و ته‌نانه‌ت قه‌ته‌ریشى له‌گه‌ڵ نه‌ماوه.