فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌راق نه‌مێنن، سه‌ره‌تا نوكته‌كه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، دواتر سه‌رنجى خۆم له‌باره‌ى نوكته‌كه ده‌ده‌م، پێموایه نوكته‌كه پڕ مانایه. یه‌كێك له به‌رپرسانى ئۆتۆزسیۆنى عێراقى دواى دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆى گێڕامه‌وه. گوتى له‌و كاته‌ى موعاره‌زه‌ى عێراقى بووین له‌توركیا به فڕۆكه بۆ شوێنێك ده‌چووین(من ئه‌و وڵاته‌م بیر نه‌ماوه) بۆ ئه‌وه‌ى كۆنگره بكه‌ین. به‌رپرسانى هه‌موو حزبه‌كانى موعاره‌زه له‌ناو فرۆكه‌كه بوون. به‌كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شیعه‌و سوننه و سریانه‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى موعاره‌زه وتى” مام جه‌لال له‌ناكاو پێكه‌نى ئێمه‌ش وتمان مام جه‌لال به‌چى پێده‌كه‌نێ. وتى حه‌زم ده‌كرد فرۆكه‌وان بومایه. له‌شوێنى ئه‌وانه. ئێمه‌ش وتمان بۆ له‌و ده‌مه ئاره‌زووى فرۆكه‌وانیت هه‌یه. وتى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌كه‌م به‌ره‌و به‌غدا ده‌برده‌وه. هه‌مووتانم ته‌سلیمى سه‌دام ده‌كرد ئه‌وكاتیش میلله‌تانى عێراقیش ئاسووده ده‌بوون” .
به‌شێكى زۆر هه‌قیقه‌ت له‌ناو قسه‌كانى مام جه‌لال هه‌یه. ئه‌ى ده‌بێ ئێستا چى بڵێت كه هه‌ر ئه‌وانه‌ى ئه‌و كات له‌ناو فڕۆكه‌كه بوون ئێستا خه‌ڵك به‌دوایانه‌وه‌ن و له‌ماڵى خه‌ڵكیش ده‌خۆن. له‌عێراق به‌ناوى جیاجیاوه رۆژانه كێشه‌ى سیاسى و شه‌ڕ به‌یه‌كتر ده‌فرۆشن و خه‌ڵكیش ده‌كه‌نه سوته‌مه‌نى شه‌ڕه‌كانیان. ئه‌مه به‌ناوى دیموكراسیه‌وه له‌عێراق سه‌رى هه‌ڵدا. هه‌ر ئه‌وانه‌ى دوێنێ موعاره‌ز بوو، ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان سوپاییه‌ك منداڵى هه‌رزه‌یان هه‌یه له سایته‌كان و له تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان، شه‌ڕێك ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تیش تێكده‌ده‌ن. من دوژمنى دیموكراسى نییم. به‌ڵام پێشموایه دیموكراسیش ئه‌مڕۆ له عێراق به‌مشێوه‌یه نایه‌ته‌دى. دیموكراسى پابه‌نده به كۆمه‌ڵێك به‌هاى دیكه‌ى مه‌عریفى و ئه‌خڵاقییه‌وه نه‌وه‌ك به‌زێده‌كردنى حزبى كارتۆنى و حزبى دوكان. دیموكراسى ئه‌وه نییه تۆ ته‌نها شكله‌كان بگۆڕیت و ژماره‌ى سه‌ركرده و به‌رپرسه‌كانت زیاد بكه‌یت. دیموكراسى ئه‌وه نییه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵك بكه‌یته سیاسى و شه‌ڕه جنێوى پێ بكه‌ى. من پێموایه ئه‌و جۆره سیاسه‌تكردنى له‌كوردستان و له‌ته‌واوى عێراقیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت ئه‌وا مه‌ترسیه‌كه‌ى گه‌یشتۆته لایه‌نى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى هاوڵاتیان. به‌شێوه‌یه‌ك پیاو تۆزێك به‌جددى فیكرى لێ بكاته‌وه حه‌له‌كه‌ى مام جه‌لال به دروست بزانێت و بڵێت تا حزبمان زۆرتر بێت به‌دبه‌ختر ده‌بین.
نوكته‌یه‌كى مام جه‌لال
0
Share.