نوچەنێت
ئاژانسى سەما بەغداد، لەسایتی بەناوبانگی ویکیلیکسەوە بەڵگە نامەیەکی موخابەراتیی عەرەبستانی سعودییەی بڵاوکردۆتەوە، کەتێیدا ئاماژە بەپێگەی بارزانی دەکات و ئاشکرای دەکات، ئەو وڵاتە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی پێشوازی لەبارزانی بکات و پشتیوانی بکات وەک سەرکردەیەک کەدەتوانێ بەر بەسیاسەتە نادروستەکانی مالیکی بگرێت.
بەڵگە نامەکە ئەوە ئاشکرا دەکات، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودییە کە یەکێکە لەبنەماڵەی شاهانەی ئەو وڵاتە، پێشنیاری ئەوەی کردووە، بانگهێشتنامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەوەی سەردانی شانشینی سعودییە بکات، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای موخابەرات، یان یان لەگەڵ میرنایف عەبدولعەزیزی جێنشینی ئەوکات، یان سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە دیدار بکات.
سعود فەیسەڵ کە بەگەورەترین دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە دەناسرێت و دەیان ساڵ وەزیری دەرەوە بووە، لەنامەیەکدا کە تێیدا وەڵامی پێشنیارێکی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری وڵەتەکەی دەداتەوە، و ویکیلیکس وەک بەڵگەنامە بڵاویکردۆتەوە، نوسیویەتی، مالیکی داوای پوچەڵکردنەوەی دەستوری عێراق دەکات، ئەگەر ئەمەش روو بدات کەس لەعێراق نامێنێتەوە مالیکی بۆخۆی نەبێت.
بۆیە پێشنیارەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بۆ ناردنی بانگهیێشت نامە بۆ بارزانی، بەداوایەکی”بەسود” وەسف دەکات، بەڕێزەوە ناوی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەهێنێت و دەڵێت”جهنابى شكۆمهندى شاهانه سهرۆكى ههواڵگرى پێشنیارى كردبو، بانگهێشتێك ئاراستهى بهرێز مهسعود بارزانى بكرێت، بۆئهوهى سهردانى شانشین بكات، تا دیدارى بهرێزتان یان خاوهن شكۆ میر نایف عهبدلوعهزیز جێنشین و سهرۆك وهزیران و وزیرى دهرهوه بکات. پێشنیارى بهڕێزیان ئهوهى لهخۆی گرتووه، كه من بیخهمه بهردیدى بهرێزتان، لهوهى، بهسووده بارزانى لهو رێزەدا بمێنێتهوه كه لەهاوكارانى سهرۆك وهزیران مالیكى نییه”، کەهەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەستوری عێراق دەدات.
ئەو بەڵگەنامەیە کە بریتییە لەراگۆڕینەوەی گەورە بەرپرسانی عەرەبستانی سعودییە لەنێوان خۆیاندا، چەند ساڵێک لەمەوبەر بووە، و بەڕێزەوە باسی بارزانی دەکات، ئەوە دەسەلمێنێت کەلەسیاسەتی سعودییەدا عێراق بایەخێکی گەورەی هەیەو هەوڵ دەدەن جێ دەستیان بەسیاسەت و ئاراستەی سیاستەی عێراقەوە دیاربێت، بۆ ئەمەبەستەش چاویان لەپێگەی بارزانییەو مەبەستیانە پەیوەندیی و نزیکایەتیان لەگەڵی هەبێت.
زیاتر لەو بەڵگەنامەیەش ئەوەی پێمان دەڵێت، شانشینی سعودییە تائێستاش بەبایەخەوە لەپێگەی کوردستان دەڕوانێت، ئەوەیە کە ئەنوەر عەشقی، ئەو پیاوەی کە پێشتر بەرپرسی باڵای سەربازیی سعودیەو، راوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە و راوێژکاری بەندەر بن سوڵتان باڵیۆزی پێشووی عەرەبستانی سعودییە بووە، لەناوەراستی مانگی رابردوودا، داوایەکی ئاراستەی ئامادەبووانی کۆنفرانسێک کرد، کە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی گۆنگرێسی ئەمریکای لەواشنتن سازی کردبوو و لێی خواستن، کەبەرێگای ئاشتیانە کار بۆ بەدروستکردنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە بکرێت.
عەشقی لەو کۆنفرانسەدا کە یەکێک لەو کەسانەبوو بایەخ بەراکانی درا، وتی” ئێران لەهەوڵی ژیاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی فارسی و تورکیاش لەهەوڵی دروستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە، یەکێک لەو رێگایانەی، کەبەهۆیەوە رێگا لەو خەونەی ئێران و تورکیا دەگیرێت، دروستکردنی دەوڵەتی کوردستانی گەورەیە، بەو رێگایە دەتوانین تەماحی ئێران و تورکیا و عێراق نەهێڵین، چونکە دەوڵەتی کوردستانی گەورە سێیەکی خاکی ئێران و تورکیا و عێراق دادەببڕێت”.