ئیسلامى سیاسى له‌به‌رده‌م چه‌ند ئیشكالییه‌تێكى كوشنده
نوچه نێت ، شیكارى تایبه‌ت فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
ئایا ئیسلامییه‌كان له‌كوردستان بۆمبى چێنراون؟ ره‌نگه ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌تا ئه‌م پرسیاره بخوێننه‌وه، به‌ر له‌وه‌ڵامدانه‌وه خودى ته‌رحكردنى پرسیاره‌كه به زوڵمێك بزانن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌ى له‌كوردستان هه‌یه. بۆیه به‌ر له‌هه‌موو شتێك له‌وانه وه‌ڵامیان ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه بێت: ئه‌و ئیسلامییانه‌ى كوردستان خه‌باتى كورداییه‌تیان كردووه. میناڕه‌ون. یه‌كێك له‌وان یه‌كگرتووه ده‌ستى بۆ چه‌ك نه‌بردووه. ره‌نگه ده‌یان پاساوى دیكه وا بكات ئه‌و كه‌سه ئیحراج بكات كه ئه‌مجۆره پرسیارانه ده‌كات و گومان له ئایینده‌ى ئیسلامییه‌كانى كوردستان ده‌كات. به‌ڵام به‌دیوێكى دیكه ئایا ئیسلامى سیاسى له‌وانه‌ش بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌ر ئه‌و حزبه نه‌بوو له شه‌ڕى ناوخۆ به‌شدار بوو. دواتریش هه‌ر ئه‌و نه‌بوو بووه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵێك تیرۆریست كه دواتر پشتیوانانى ئیسلام و جوند ئیسلام و دواتریش ئه‌نساڕ ئیسلامى عێراقى لێكه‌وتووه. ئه‌ى ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى گه‌وره‌تیرۆریستى ئه‌رده‌نى له‌عێراق هه‌ر ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ناو ئه‌و گروپه تیرۆریستیانه داڵده نه‌درابوو. ئه‌ى ئه‌بو عه‌لاى عه‌فرى كه‌دووه‌م كه‌سایه‌تى داعشه له‌ناوچه‌ى هه‌ورامان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه كارى نه‌كردووه؟ ئه‌مه‌و ده‌یان ناوى دیكه. كه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و جۆره حزبانه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش نه‌بن. ئه‌وا ناراسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ پێگه‌یاندنى توندڕه‌وى ئیسلامى. ئێمه لێره‌ده خۆمان له‌وه به‌دوور ده‌گرین خودى نموونه كوردییه‌كان وه‌ربگرین. چونكه ده‌كه‌وینه مشت‌ومڕێك ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه به‌شێكى كه‌مه له‌و مشتومڕه. به‌شێوه‌یه‌كى دیكه كار له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى حزبى ئیسلامى ده‌كه‌ن وه‌ك بنه‌ڕه‌ت.
سێ تایبه‌تمه‌ندییه كوشنده‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى
له‌هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى هه‌بێت. ئه‌وا ناتوانێت خۆى له سێ خه‌سڵه‌ت به‌دوور بگرێت. ئه‌ویش توندڕه‌وى و تایفى و ره‌فكردنه‌وه‌ى ئه‌وی دیكه. توندڕه‌وییه‌كه جارێ قسه‌ى له‌سه‌ر ناكه‌ى دێینه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى تایفى. ئه‌وه‌ى ئێستا به‌خێرا سه‌یرى ئه‌و ئه‌زمونه سیاسیانه بكات كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه و یان بوونیان هه‌بووه. بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچیان نه‌یانتوانیوه له تایفه‌گه‌رى رزگاریان بێت. زۆر به كورتى : یان سوننه‌یه یان شیعه‌یه. هیچ كامێكیشیان ئه‌وی دیكه‌ى قبوڵ نییه. نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى ئێستا ئه‌و دوولایه‌نه به‌یه‌كترى ده‌كه‌ن كورد. نموونه‌یه‌كى قێزه‌وه‌نه. ره‌نگه پێویست بكات لێره باس له‌و تاوانانه بكه‌ین : ئه‌وان یه‌كتر ده‌كوژن له‌سه‌ر ناو. ئابڕووى یه‌كتر ده‌به‌ن. یه‌كتر ته‌كفیر ده‌كه‌ن. ده‌یان تاوانى دیكه ره‌نگه هه‌موومان شاهێدى ئه‌وه بین ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى دوایى كێشه‌ى نێوان سوننه و شیعه له‌رووى مرۆییه‌وه گه‌یشتۆته چ ئاستێكى قێزه‌وه‌ن! ئه‌مه خاڵێكى كوشنده‌ى ئیسلامییه‌كانه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن. خاڵه‌كه‌ى دیكه ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌ویتر.مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ شونناسى ئیسلام ناگونجێن بۆ نموونه چ ئه‌وانه بێت له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌لاده‌ر ده‌زانرێت یانیش ئه‌وانه بێت له‌رووى دیینه‌وه به غه‌یره دیین داده‌نرێن. كه ئه‌مڕۆ له‌كۆمه‌ڵگاى به‌شه‌رى نموونه‌یان زۆره و به‌شێكى زۆرى كۆمه‌ڵگا له‌و جۆره كه‌سانه‌ن. با روونتر بدوێین: ئیسلامى سیاسى بۆ نموونه له‌عێراق ناتوانێ مه‌سیحى و جوله‌كه و ئێزدى و سابئه و كاكه‌كه‌یى قبوڵ بكات. ره‌نگه یه‌كێك هه‌بێت بڵێت له ئێران جوله‌كه ماون. راسته ئه‌گه‌ر له‌زۆر ئه‌زمونى ئیسلامى شتى وه‌ها هه‌بێت. به‌ڵام له‌راستیدا وه‌ك خۆیان ناژیین. ئه‌وه جیا له‌وكه‌سانه‌ى وه‌ك عاره‌قخۆر و سفور و جگه‌ره‌كێش و …. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى باسى عه‌لمانى ده‌كه‌ن. جا ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى ناتوانێت ئه‌مانه قبوڵ بكات. وه‌ك بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات میكانیزمى كاركردنى ئیسلامى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى سیاسى مه‌نعكردنه. له‌باره‌ى توندڕه‌ویشه‌وه ئه‌و هێزانه كێشه‌ى گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه وه‌ك نوێنه‌رى ئایین سه‌یرى خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى توندڕه‌وى ئه‌وانه.
كێشه‌ییه‌كى دیكه‌ى گروپه ئیسلامییه‌كان
له‌دواى پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كانى راشدین كێشه‌یه‌ك له مێژووى ئیسلام دروست بووه. ئێستاشى له‌گه‌ڵ دابێت چاره‌سه‌رى نییه. هه‌ندێك له‌بیرمه‌ندان دروستبوونى ئه‌م كێشه‌یه به ئاسایى ده‌زانن. ئه‌ویش كێشه گه‌ڕانه به‌دواى ئه‌سڵ. هه‌ر گروپێكى ئیسلامى ده‌گریت خۆى به ئه‌سڵ ده‌زانێت و ئه‌ویتر به هه‌ڵه ده‌زانێت. له‌هه‌ر قۆناغێكى ئیسلامى بگره ئه‌م كێشه‌یه به‌زه‌قى هه‌یه. ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ى ئه‌و كێشه‌یه به سروشتى ده‌زانن، له‌و دیدگاییه‌وه بۆى ده‌ڕوانن گوایه هه‌ر ئایین و ئایدۆلۆژییایه‌ك به‌پێى قۆناغه‌كانى مێژوو جیاوازى بۆ دروست ده‌بێت له‌تێڕوانین. به‌و مانایه‌ى بۆ نموونه ئێستا نه‌وه‌ك ئایینى ئیسلام به‌ڵكو ماركسییه‌تیش ئه‌مڕۆ ده‌یان جۆرى تێڕوانینى له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى له مێژووى ئیسلام ده‌بێته گله‌یى ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌كانى تێڕوانین به شمشێر و خوێن هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى دراوه و چاره‌سه‌ریش نه‌كراوه. نموونه مانه‌وه‌ى شیعه و سوننه‌ش یه‌كێكه له‌به‌ڵگه‌كان. ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن جنێو به‌معاویه و عومه‌ر ده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریش دا ئێستا كه‌سانێك هه‌ن جنێو به‌عه‌لى و حوسه‌ینى كوڕى ده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌كۆندا له‌ئێستاشدا كۆمه‌ڵێك گروپى ئیسلامى دژ به‌یه‌ك هه‌ن له‌سوریا و له‌عێراق و ته‌نانه‌ت له‌كوردستانیش چه‌ندین گروپى ئیسلامى هه‌یه. هه‌ر یه‌كه‌یه به‌شێوازێكى جیاواز له‌وه‌ى دیكه كار ده‌كات. كێشه گه‌ڕان به‌دواى ئه‌سڵ و خۆ به ئه‌سڵ زانین یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى ئه‌مڕۆى ئیسلامى سیاسى كه خوێنى زۆرى بۆ رێژراوه و ئه‌مه‌ش واده‌كات خاڵێكى دیكه‌ى نێگه‌تیڤ بۆ ئه‌و هێزه ئیسلامییانه زیاد بكه‌ین كه له‌كۆمه‌ڵگا دروست ده‌بن.
میكانیزمى كاركردنى ئیسلامى سیاسى
میكانیزمى كاركردنى ئیسلامى سیاسى، خه‌له‌له‌كه‌ى ئه‌وه‌یه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ى ئایینه و سیاسه‌تى پێ ده‌كرێت.ئیسلامى سیاسى كه‌ده‌ست پێده‌كات خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه له‌حه‌لال و حه‌رامه‌وه ده‌ست پێده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ست پێده‌كات كۆمه‌ڵگا به‌لاده‌ر ده‌زانێ له ئایین و گوایه هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ده‌دات بۆ سه‌ر رێڕه‌وى خۆى. بۆیه ئه‌و هێزانه له‌رووى تێگه‌یشتنى فیكرى سیاسسه‌وه كامڵ نیین. كاركردنیان سیاسى نییه به‌ڵكو تێكه‌ڵ به ئایینه.
چۆن چاره‌سه‌رى ئیسلامى سیاسى ده‌كرێت؟
یه‌كێك له‌دیارده‌كانى ئایین و فیكر ئه‌وه‌یه هه‌ر گروپێك موماره‌سه‌ى تایبه‌تى خۆى ده‌كات. بۆئه‌وه‌ى زیاتر له‌م رسته‌یه بگه‌ین دێین ئه‌م نموونه‌یه ده‌هێنینه‌وه: تۆ بیرۆكه‌یه‌ك بخه‌یته سێ شاره‌وه به‌دوورى مه‌زانه سێ نموونه‌ى پراكتیزه‌كردنى جیاوازت هه‌بێت. بۆیه ئایینى ئیسلامیش به‌مشێوه‌یه كه‌سانێك له‌رووى عه‌قڵییه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن. كه‌سانێك له‌رووى خورافییه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن. كه‌سانێك له‌رووى سیاسیه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن. بۆیه نابێت به‌لامانه‌وه نامۆبێت یه‌كێك پێیوابێت ئایین ته‌نها له‌دڵه‌وه‌یه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌تاكه‌كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ریش دا كه‌سانێك هه‌بن پێیانوابێت بڕوایان وابێت دیندارى كارى گروپ و دروستكردنى ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگایه‌كى ئایینى بێت. به‌ڵام ئایا ده‌كرێت خۆمان بخه‌ینه به‌رده‌ستى خواستى ئه‌و كه‌سانه‌وه؟ راسته كاتێك ئه‌و موماره‌سه‌ى ئایین به‌و شێوه‌یه ده‌كات ئه‌و مافى خۆیه‌تى به‌ڵام كه ده‌سه‌ڵات دروست ده‌كات. كێشه ده‌نێته‌وه. له‌سه‌ره‌وه باسى هه‌موو كێشه‌كانمان كرد. له‌هه‌مووشیان ترسناكتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كه ده‌ستى پێكردووه به‌جیاكردنه‌وه خۆى ده‌ستى پێكردووه و خۆى به‌ئه‌سڵه‌كه زانیوه. ئه‌گینا چۆن له كۆمه‌ڵگایه‌كى ئیسلامى دووباره كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ى جۆرێك له ئیسلامى دیكه ده‌كات. ره‌نگه پێمان باشبێت ئیسلامى میانڕه‌و هه‌بێت به‌ڵام ئه‌مانیش جێگاى متمانه‌ى نین. بۆیه له‌رێگاى ده‌ستوور و كۆمه‌ڵێك یاساوه و سه‌ره‌راى به‌رزركردنه‌وه‌ى وشیارى سیاسى و یاسایى ده‌توانین رێگرى له‌وخه‌ته‌ره بكه‌ین. به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌ڵێن هێزى ئیسلامى له‌هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى هه‌یه. نه‌وه‌ك ته‌نها هێزه ئیسلامییه‌كانى كوردستان.