وهزیرى دارایى گلهیى لهلاى سهرۆكى حكومهت كردووه و داواى دهسهڵاتى زیاترى كردووه
بازرگانانى ههولێر بوونهته قوربانى بهناچارى دهچن له سلێمانى شت دهكڕن
پارێزگارى سلێمانى بێ منهته وهك ئهوهى لهوڵاتێكى دیكه بێت ههڵسوكهوت دهكات
له سوتهمهنى ههولێر بۆته قوربانى دهۆك وسلێمانى
نوچەنێت.تایبەت:
سهرۆكى فراكیۆنى پارتى لهلێداونێكى بۆ نوچه نێت باسى وردهكارى ململانێى نێوان دوو وهزیرى گۆڕان و پارێزگارى ههولێر دهكات و روونیشى دهكاتهوه كه خهڵكى ههولێر بوونهته قوربانى.
كهنعان خهیلانى سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى لهئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر لهلێدوانێكى تایبەت بۆ نوچه نێت وتى”ئەوەی وەزیری دارایی و بازرگانی كردویانە ئەوان بەحسابی خۆیان لەدەسەڵاتی خۆیانە ئەو كارانەی كەردویانە،بۆنموونە ساماڵ سەردار،وەزیری بازرگانی و پیشەسازی،بەڕێوەبەرێكی لە سایلۆی هەولێر گۆڕیوە بەحیسابی خۆی دەسەڵاتی خۆیەتی. هەروەها رێباز محەممەد حەملان وەزیری دارایی بەڕێوەبەری گومرکی حاجی ئۆمەران و بەڕێوەبەری گشتی بانکی کشتوکاڵی ھەولێر گۆڕیون. پێویستە ئەو كیشە یاسایانە چارەسەر بكرێن وهەر گۆڕانكارێكی كارگێڕی و ئیداری كە لەسنوری حكومەتى خۆجێ دەكرێت ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاكان”
سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى زیاتر روونى كردهوه و وتى” دانان و لادانی بەڕێوەبەری گشتی و پارێزگار و جێگرەكانی و قائیمقام و مودیر ناحیەكان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پاریزگاكانە ئەوە بەپێ یاسا یەكلا بوەتەوە”.
ئهو نهیشاردهوه وهك فراكسۆنى پارتى یاداشتیان بۆ ئهمه نووسیوه و نارهزاییان دهربڕیوه ووتیشی”ئەوانە هەمووی بوونەتە گرفت و دەبێت یەكلای بكرێنەوە وەكو فراكسیۆنی زەرد یاداشتێكمان بۆ ئەو مەبەستە نوسیوەو زۆرێكیش لە فراكسیۆنەكان هاوڕامانن ئایا ئەوە سەڵاحیەتی ئەنجومەنە یان وەزیرە ئەگەر هەردوكیانە دەبێت هەماهەنگی بكرێت ئەگەر تاك لایەنەشە با لەیاسای ئێمە ئیشارەتێكی زەقی پێبدەن كە ئەنجوومەن دەسەڵاتی نییە“.
پارێزگاى سولهیمانى بێ منهته
كهنعان خهیلانى بهراوردى نێوان پارێزگاى سولهیمانى و ههولێرى كرد و وتى”جیاوازی نێوان هەولێر و سلێمانی گەلێك زۆرە. لەسلێمانی نوسراوی پارێزگار لە سنورەكانیش وەردەگیرێت. لیژنەیەك هەیە لە ناو پارێزگا بۆ پێداویستی شار مانگانە چەند تەن ئەشیایان پێدەوێت و ئەشیاكان چین پارێزگار دەزانێت و ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات.ئێستا زەحمەتێكیان دروست كردووە پارێزگای سلێمانی بەبێ منەتانە دەسەڵاتی خۆی بەكاردەهێنێت و ئیشی خۆشی دەكات كە ئەنەما لەوڵاتێكی ترە و هەموو شتەكانی خۆی دەكات و نوسراو بۆ گومرگی باشماخ دەكات هەرچی پێدویستیان پێدەوێت دابینی دەكەن و نوسراوەكەشی دەڕوات و دەسەڵاتی سەرفكرنی پارەشی هەیە” ئهمه ئهگهر بارودۆخى سلێمانى بێت ئهى لهههولێر چۆنه؟ كهنعان دهڵێ” لەهەولیر ئێستا نوسراوی پارێزگار كاری پێناكرێت، بۆ نموونە دەتەوێت موادێك بێنیت لە سنوری پارێزگای هەولێر عەریزەێكت دەدات بۆنموونە گەر هێلكەت هێنابا نوسراوەكەت دەدایە بەڕێوەبەرایەتی پەلەوەری هەولێر.ئەو نوسراوی بۆ دەكردرێ بۆ پارێزگا دەیوت پارێزگای هەولیر فڵان كەس یان كۆمپانیا داوا دەكات ئەم بڕە لە هێلكە بێنیت ئەوە نمونەیەكە باسی دەكەم پارێزگار نوسراوی دەكرد بۆ گومرگ و ئەویش نوسراوەكەی تەسدیق دەكرد و دەچووە حاجی ئۆمەران و كابرا شتەكەی دەهێنا بەڵام ئیستا ئەوە هەمووی گۆڕاوە كابرای هاوڵاتی دەچیتە بەڕێوەبەرایەتی پەلەوەڕی هەولێر لەوێوە دەڕواتە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی هەولێر. لەبازرگانی هەولێر دەچێتە كشتوكاڵی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ دەباتە وەزارەتی مالیە،لەوەزارەتی دارایش دەچێتە پیش وەزیر و ئەویش واژوی دەكات ئەوجا دەچێتە حاجی ئۆمەران كەواتە تا ئەو نوسراوە هەمووی یەكلای دەبێتەوە نزیكەی 20 رۆژی پێدەچێت مەوقیعی پارێزگار لێرە نەماوە. كۆبونەوەشم لەگەڵ كاك نەوزاد كردوەو كە ئەو گۆڕانكاریی و زەحمەتیە چیدە دەیدەنە خەڵكی،لە سلێمانی پرسیارم كرد وانیە هەر وەكو خۆیەتی،دەبێت ئێمە و حكومەت و هەموو لایەك بچینە سەر خەت و ئەو بابەتە یەكلای بكەینەوە و دەبێت حەل بكرێت“.
تهنها كێشهكان لهههولێره
لەبارەی ئەوەی ئەو وەزیرانە لە دهۆكیش هەمان كار دەكەن. كهنعان خهیلانى وتی”لە دهۆكیش كاری خۆیان دەكەن تەنها ئەوەی گرفتی بۆ دروست بووە هەولێرە، دوو ملیۆن و 100 هەزار لیتر بەنزین هەیە لە پارێزگای هەولێر لە زمنی ئەوە 700 لیتر دەدرایە سلێمانی و 400 هەزار لیتریش دەدرایە دهۆك. كەچی یەك ملیۆن بۆ هەلێر دەمایەوە لە كاتێكدا ژمارەی ئۆتۆمبێلی دهۆك و سلێمانی بە هەردووكیان ئەوەندەی هەولێر ئۆتۆمبیلیان نییە هەر لەبەر خاتری ئەوەی زرۆوفەكە باش نییە هیچ نەكراوە. بەكاك نەوزادم وت وەكو ئەنجوومەنی پارێزگا نابێت گرفت لەهەولێر دروست بێت و چۆن چارەسەری دەكەن ئەوە كیشەی خۆتانە“.
نهوزاد هادى لهگهڵ وهزیرهكان كۆبۆتهوه و كێشه لهنێوانیان دروست بووه
كهنعان خهیلانى سهرۆكى فراكسۆنى پارتى لهئهنجومهنى پارێزگاى ههولێر ئاشكراى دهكات كه نهوزاد هادى پارێزگارى ههولێر ههوڵى داوه بهدواداچوون بۆ كێشهكان بكات. كهنعان وتى” جەنابی پارێزگار داوای كردووە ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت و كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرەكان كردووە و چەند جار كێشە دروست بووە ئێمە نەمان ویستوە بیخەینە سەر راگەیاندنەكان ئەگینا كێشەش دروست بوەو موناقەشاتیش كراوە و وەزیری دارایی لەلای سەرۆكی حكومەت باسی كردوەو دەڵێت دەبێت من دەسەڵاتم زیاتر بێت. ئەوان ئیستیغلالی هەندێك زۆرفیان كردوە“.
بازرگانانى ههولێر بهناچارى دهچنه سلێمانى
لهكۆتایى لێدوانهكهى دا بۆ نوچه نێت كهنعان خهیلانى ئاشكراى كرد كه لهو ململانێیهدا بازرگانانى ههولێریش بوونهته قوربانى. ئهو وتى “بازرگانانی هەولێر بۆ ئەوەی زۆر هیلاك و ماندوو نەبن دەچنە سلێمانی و لەوێ كەل و پەل و شت دەكرن و دەهێننە هەولێر بۆ ئەوەی هەموو ئەو عەمەلیە نەبین و قازانجەكەی خۆشیان دەخەنە سەر شتەكە. كابرا تاقەتی نیە 20 رۆژی چاوەڕی نوسراوێك بكات كاتی خۆی وانبوو خەڵك دەهات لەهەولێر شتیان دەكری،ئەم كێشە چارەسەریشی دەكەین و یەقینیشم هەیە“.