نوچه نێت
شاره‌زاییه‌ك له كاروبارى داعش، ئاشكراى ده‌كات كه داعش پێنج شه‌ممه به‌نیاز بوو كورد ئابڵۆقه بدات و هه‌ڵه‌ش له‌كورده‌كان بووه.
هیشام هاشمى شاره‌زا له‌كاروبارى داعش له وتارێكى دا باس له هێرشه‌كه‌ى داعش ده‌كات بۆ سه‌ر كۆبانى. ئه‌و پێیوایه دزه‌كردنى داعش بۆ ناو كۆبانى به‌شێك بووه له‌پلانێكى گه‌وره‌ى داعش كه ئامانجه‌كه‌ى ئابڵۆقه‌دانى هێزه كوردییه‌كان بووه. هیشام هاشمى ده‌ڵێ” هێزه كوردییه‌كان له كۆبانى و گرێسپى و باره‌گاى لیواى 93 و عه‌ین عیسا له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا سه‌ركه‌وتن. ئه‌وكاته داعش تواناى خه‌نده‌ق له‌ده‌وروبه‌رى رقه لێ بدات و كورده‌كان له‌وێ ده‌ربكات و داواى هاریكاریشى له(له‌ویلایه‌تى خه‌یر) كرد كه مه‌به‌ست دیرزۆره. هه‌ر له‌وێوه كه‌تیبه تایبه‌ته‌كانیان توانیان هێرش بكه‌نه سه‌ر باشوورى حه‌سه‌كه و 70 داعش‌یش به جلى په‌كه‌كه توانیان به‌ره‌به‌یان بچه‌نه ناو كۆبانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى كرده‌ى خۆكوژى و بۆمبارانكردن”
هیشام ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك له هێزه كوردییه‌كان روویداوه. ئه‌و ده‌ڵێ” هێزه كوردییه‌كان به‌خۆیانه‌وه سه‌رسام بوون كاتێك مه‌رجیان بۆ به‌شداریكردن له رزگاركردنى رقه دانا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیكه. به‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى له‌ده‌ست ئه‌وان قه‌تیس بكرێت. كاتێك ئه‌وانیش خه‌ریكى مشتومڕى سه‌رۆكایه‌تى بوون داعش توانى هێزه‌كانى خۆى كۆبكانه‌وه و له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه هێرش بكات” ئامانجه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه ” پچرانى په‌یوه‌ندى نێوان حه‌سه‌كه وكۆبانى بوو له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى دیكه په‌یوه‌ندى نێوان كۆبانى و ریفى رقه له‌باكوره‌وه به گرێسپى بپچڕێنێ. به‌مه‌ش ده‌توان هێزه‌كوردییه‌كان بخاته ئابڵۆته‌وه چونكه له‌حاڵه‌تێكى وه‌هادا فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانانیش ناتوانێ له‌ناو ئه‌و پێكدادانانه‌ى نێو شه‌قامه‌كان هاوكارى كورده‌كان بكات كه هه‌زاره دانیشتوانى لێییه”.
پيلانه‌كه‌ى داعش له كۆبانى چى بوو؟
0
Share.