نوچه نێت تایبه‌ت
به‌بڕواى چاودێرانى سیاسى لێكچوونێكى زۆر له‌نێوان هه‌ڵوێستى عارف روشدى و دیندار دۆسكى هه‌یه. و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستى جیابوونه‌وه‌ى دیندار دۆسكى له‌گه‌ڵ عارف روشدى ئه‌وه‌ى دیندار هه‌مان هه‌ڵوێستى عارف روشدى دووباره كردۆته‌وه. ئه‌و بۆچوونه هی كه‌سانێكه كه ده‌یانه‌وێ پارتى تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ى گوایه فشار بۆ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كانى دیكه دروست ده‌كات. به‌ڵام له‌راستى دا هه‌ندێك جیاوازیان له‌نێوان دا هه‌یه. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى باسى جیاوازی و لێكچوونه‌كان بكه‌ین ده‌بێت بڵێین گۆڕینى ئینتیماى سیاسى و حزبی كارێكى ئاساییه، ته‌نها په‌یوه‌ندى به خودى شه‌خسه‌كه‌وه هه‌یه. خۆى هه‌ڵسانگاندن بۆخۆى و بۆ رابردووى خۆى ده‌كات. جا له‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى كردووه و یان دروست بووه.
یه‌كه‌م: خاڵى لێكچوونى نێوان دیندار و عارف ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له‌ده‌ڤه‌رى بادینان كرایان كردووه.
دووه‌م: خاڵى لێكچوونى ئه‌وان ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى حزبه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیان بوون و هه‌ردووكیشیان ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى دامه‌زرانه‌ریش نه‌بن ئه‌وا هاوكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى حزبه‌كانیان كارى سیاسیان كردووه.
سێیه‌م: جیاوازى نێوان دیندار دۆسكى و عارف روشدى ئه‌وه‌یه عارف له‌ناو هه‌ڵبژاردن حزبه‌كه‌ى جێهێشتووه و دیندار هه‌ڵوێستێكى سیاسى له‌به‌رامبه‌ر حزبه‌كه‌ى نواندووه و له هه‌ڵوێستێكى حزبه‌كه‌ى نارازیى بووه.
چواره‌م : ئه‌وه‌ى عارف له‌ناكاو بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ى دیندار پێشینه‌ى هه‌بوو. دیندار خۆشه‌ویستى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌یه و زیاتر له‌چوار مانگێش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى خۆى ئاشكرا كردووه. دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى گوڵان كردووه و وتویه‌تى” من ئاگادارم بارزانى له‌میحوه‌رى شه‌نگاڵ شه‌و له‌ناو كابینه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ماوه‌ته‌وه” ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى بارزانى وایكردووه دیندار سه‌رسام بێت به بارزانى. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو یان هەرهێزێک باسى فشار بكات لەسەر دۆسکی ده‌بێت سه‌ره‌تا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و دیمانه‌یه‌ى دیندار دۆسكى لەگوڵان، تا روونتر تێبگات هەڵویستەکان چۆن سەرچاوەی گرتووە و پێشینەی چییە.
پێنجه‌م: كادیرانى یه‌كێتى كه‌م تا زۆر له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى عارف روشدى هێرشیان كرده سه‌رى و به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه كه‌سێكى به‌ناز بووه له‌لاى مام جه‌لال و بۆیه‌ش ئه‌و پۆستانه‌ى كه وه‌ریگرتووه زیاتر له تواناى خۆى بووه. ئه‌مه دروست یان نادروست گوترا. به‌ڵام دیندار دۆسكى تا ئه‌و ساته‌ى وازى هێنا له‌وپه‌ڕى تواناى كاركردنى خۆى بوو و پێگه‌ى سیاسى خۆى له‌ناو یه‌كگرتوو به‌هێز بوو.
شه‌شه‌م: كاك عارف له‌حزبێك بووه له‌گه‌ڵ پارتى چه‌ندین جار له‌شه‌ڕى ناوخۆدا بووه. و له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانیش دژایه‌تیه‌كى سه‌رسه‌ختى یه‌كتریان كردووه. به‌ڵام دیندار دۆسكى له‌حزبێك بووه به‌مشێوه‌یه نه‌بووه ته‌نها مونافه‌سه‌ى سیاسیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ پارتى.
حەوتەم : ئەوەی زۆر لەهەردوکیاندا لەیەک دەچێ حساب نەکردنی سەرکردایەتی ئەو حزبانەیە کەکاریان تێیدا کردووە، بۆ قوربانی و قورسیەت و کار و پێگەی کادرو سەرکردەکانیان لەبادیناندا و بەپاشکۆ سەیرکردنیانە.