پەیوەندییەکانی یەکێتی بەدوفاقی ناو دەبرێت، و یەکێتی رەتیدەکاتەوە
نوچەنێت.تایبەت
چاودێرێكى سیاسى پێیوایه یه‌كێتى له‌هه‌موو كاتێك زیاتر تووشى دووفاقى بووه و ده‌ڵێ” ئه‌وكاته‌ى یه‌كێتى پشتگیرى له‌هه‌ده‌په و یه‌په‌گه ده‌كات. له‌گه‌ڵ سوریا و توركیا په‌یوه‌ندى نه‌پچڕاوى هه‌یه و گرنگی گەورە بەو پەیوەندییە دەدات. ته‌نانه‌ت نووسینگه‌ى ئه‌نكه‌ره‌ى یه‌كێتى له‌لایه‌ن سندوقه تایبه‌ته‌كه‌ى تاڵه‌بانى به‌ڕێوه ده‌برێت”.
چاودێرێكى نزیك له‌یه‌كێتى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا ده‌ڵێ” یه‌كێتى له‌هه‌موو كاتێك زیاتر تووشى موزایه‌ده و دووفاقى بۆته‌وه. هه‌ندێك جار زۆربه‌ى كادیرانیشى نازانن. چ ده‌گوزه‌رێ”. ئه‌و چاودێره نموونه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ” له‌راگه‌یاندن یه‌كێتى زۆر پشتگیرى له هه‌ده‌په ده‌كات و پێشتریش پشتگیرى له یه‌په‌گه ده‌كرد و لەو رێیەوە باسی مافی کوردی دەکرد لەو وڵاتەدا ئه‌مه ته‌نها موزایه‌ده بوو. چونكه مێژووى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د دیاره و تائێستاش نووسینگه‌ى یه‌كێتى له سوریا ماوه” له‌باره‌ى هه‌ده‌په‌ش ده‌ڵێ” یه‌كێتى لایه‌نه‌كانى دیكه تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، كه‌چی خۆى به‌هێزترین نووسینگه‌ى هه‌یه و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه له‌ناو یه‌كێتى پێى ده‌ڵێن سندوقه تایبه‌ته‌كه‌ى تاڵه‌بانى و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش پێى ده‌ڵێن سندوقه ره‌شه‌كه‌ى تاڵه‌بانى، كه به‌هرۆز گه‌لاڵییه و نهێنى زۆرى تاڵه‌بانى له‌لایه و له تاڵه‌بانى نزیكه”.
ئه‌و چاودێره پێیوایه، بوونى به‌هرۆز گه‌لاڵى له نووسینگه‌ى توركیا ماناى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نووسینگه‌یه بۆیه‌كێتى گرنگه و پڕ نهێنییه، ده‌شڵێ” به‌هرۆز له‌لایه‌ن یه‌كێته‌وه هێنده خۆشه‌ویست نییه. ته‌نها له‌مام جه‌لال نزیكه” بۆ قسه‌كانیشى نموونه‌ى وتەیه‌كى ئاڵا تاڵه‌بانى ده‌هێنێته‌وه، كه له‌ساڵى 2013 هێرشى كردبووه سه‌ر گه‌ڵاڵى به‌وه تۆمه‌تباركردبوو، كه‌هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ خه‌مى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى نییه.
لەوبارەیەوە خەلەف ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، نكۆڵى له‌وه نه‌كرد كه یه‌كێتى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سووریا مابێت و وتی”نەخێر بۆ دوو فاقیەیە، سوریا تا ئێستا دەوڵەتە و بەرەسمی ئاڵای نەتەوە یەكگرتوەكان هەیە. لەتوركیاش حیزبی داد‌و گەشەپێدان كە لەسەر حوكمە، لەسایەی ئەو ئەو كرانەوەیە كراوە و پڕۆسەی چارەسەری هاتوەتە كایەوە و كورد توانیویەتی 81 كورسی پەرلەمانی بەدەست بێنێت، بۆیە ئەوە عیلاقاتە. راستە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا و سوریا هەیە و نوسینگەمان لەو دوو دوڵاتە هەیە، بەڵام پشتیوانیمان بۆ هەدەپە و یەپەگە و یەپەژە، خەڵك هەموو زانیویەتی كە پشتیواتنی یەكێتی لەچ ئاستێكدایە. ئێمە لە هەموو پرسە نەتەوەیەكان كە پەیوەندی بەكوردەوە هەبوبێت، پشتیوانی خۆمان دوپات كردوتەوە“.
هه‌ر له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ىدا خه‌له‌ف وتیشی”ئەمەی پەیوەندێكی ئاسایە وەكو چۆن ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریكا باشە، لەگەڵ ئێرانیش باشە، كە دوو جەمسەری دژ بەیك بوون لە رابردوو، راستە ئیستا كرانەوە هەیە، لەیەك كاتدا مام جەلال ئێران و ئەمریكای بنیوە. ئەوە ئیدارەدانی پەیوەندیەكان و سیاسەتكردنە پەیوەندی بەوە نیە. هیچ كاتێك تەئسیراتی سیاسەتی توركیا وای لە ئێمە نەكردوە دوو دڵ بین لە پشتیوانی كردنی كوردەكان. هیچ كاتێك عیلاقاتمان لەگەڵ سوریا نەبوەتە هۆی ئەوەی ئێمە نەتوانین پەیوەندیمان لەگەڵ یەپەگە و پەپەژە هەبێت وپشتیوانیمان نەبێت، ئەوە ئیدارەدانی سیاسەت و پەیوەندی و دبلۆماسیەتە“.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، گه‌شه دارا ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى له لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتى”بوونی پەیوەندی سیاسی لەنێوان هەرێم وڵاتێك یان حیزبێك و وڵاتێك، ئەو پەیوەندیە سیاسییە زۆر زۆر ئاسایە. لەهەمان كاتیش تۆ پشتیوانی لایەنیك دەكەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بێت پێموانیە هیچ دوفاقیەێكی تێدابێت، بەپێچەوانەوە ئەوەی ئەو قسەیەی كردووە زۆر بەسادەیی ئەو قسەیەی كردووە، بەڵام یەكێتی بەفعل سەلماندویەتی كە پشتیوانی لە هەدەپە كردووە”