نوچەنێت-عەرەبی جەدید
ناوبەناو نیشانەكانی جەنگی راگەیاندن و دەروونی كە لەلایەن ناوەندەكانی سەر بە حكومەتی ئێران دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان دەردەكەون ، كە لە رێگەی دەزگاكانی راگەیەندن و فەرمانگەكانی سەر بە ئەو ئەنجام دەدرێن ، ئەو پێوەرەش كە كۆنترۆڵی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئێران دەكات ، سروشتی پەیوەندی هەرێمی كوردستانە بە حكومەتی فیدرالەوە. هەركاتێك پەیوەندییەكان بەرەو خراپی چوون بەهۆی كێشە كەڵەكە بووەكانی وەك سیاسی و ئابووری ، ئەوا دیسان جەنگی پڕوپاگەندە و راگەیاندنی ئێران لە دژی هەرێمی كوردستان سەرهەڵدەداتەوە.
پێش چەند رۆژیك ، پێگەكانی راگەیاندن و ئەكاونتەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە ئێران هەواڵی خراپ بونی باری تەندروستی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان بڵاو كردەوە ، هەروەك چۆن ماڵپەڕە هەواڵییە عێراقییەكانی پاشكۆی ئێران بڵاویان كردەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان توشی جەڵتەی مێشك بوە لە پاشانیشدا هەواڵی مردنییان بڵاو كردەوە، لەگەڵ كاردانەوەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بە تایبەتی تویتەر و هەواڵی دووپاتكردنەوەی مردنی لەلایەك و رەتكردنەوەی لە لایەكی ترەوە ، مالپەڕی “سكای پرێس” ی عێراقی بڵاوی كردەوە كە ” بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردوەتەوە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان توشی جەڵتەی مێشك بوە بە پەلە لە بارودۆخێكی نهێنی و شاراوەدا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دڵی توركی بۆ چارەسەر”.
لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵەكە و باسكردنی بەشێوەیەكی بەرفراوان ، بەتایبەتی لەناو ئێران، بوو بەهۆی ئەوەی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بێتە دەنگ و لێدوان بدات بۆ ماڵپەڕی “كورد پرێس” هەواڵیی ئێرانی كە بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی بڵاو دەبێتەوە و هەواڵی مردنی بارزانی بەدرۆ خستەوە.
هەروەها دەباغ ئاماژەی بەوە كرد كە ژمارەیەك میدیای عەرەبی لەوانە سكای پرێس و تۆڕی هەواڵی عێراق و هەندێك لە میدیا ئێرانیەكان ئەم هەواڵانەیان بڵاو كردوەتەوە ، هەروەها وتی ئەو هەواڵە درۆ و دوور لە راستیانە هیچ نین جگە لە هەوڵێكی شكستخواردووی دوژمنانی كورد ، تەندروستی بارزانی زۆر باشە.
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو هەواڵانەی لەبارەی بارزانیەوە بڵاو كرانەوە ، یەكێك لە میدیا كوردییەكان هەواڵی مردنی رابەری شۆڕشی ئێران عەلی خامنەیی بڵاو كردەوە ، بەڵام هەواڵەكە هیچ دەنگانەوەیەكی لەناو میدیا ئێرانی و جیهانییەكان نەبوو ، چونكە وەك هەوڵێك بۆ كاردانەوەی ئەو هەواڵە سەیر كرا كە لەبارەی تەندروستی بارزانییەوە بلاو كرابوونەوە.
لە پێشوودا لە گۆڕەپانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستاندا لەو جۆرە رووبەڕوو بوونەوەی نێوان پارتە سیاسییەكانی بەخۆیەوە بێنێوە ، بەتایبەتی دوای اگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لە ساڵی 2003 ، دوای هەموو جارێكیش پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان هەریم و بەغدا بەرەو دواوە دەگەڕایەوە، هەڵمەتی راگەیاندنیان لەبەرامبەر یەكتر دەست پێدەكرد ، بەڵام هاتنە ناوەوەی هەڵمەتی راگەیاندنی ئێران لە بەرامبەر هەرێمی كوردستان بە شتێكی نوێی ئەم ساڵانەی دوایی دادەنرێت .
وا بڕوا دەكرێت كە ئەو هەڵمەتی راگەیاندنەی ئێران پەیوەندی بە ئاراستەی بۆچوونەكانی هەرێمە كوردستانەوە هەبێت بەتایبەتی هەڵوێستەكانی مەسعود بارزانی كە زۆر لەگەڵ خواستەكانی ئێران یەكناگرێتەوە ، پێیان وایە لە هەڵوێستەكانی توركیا و رۆژئاواوە نزیكە . بە پێچەوانەی سیاسییەكانی بەغدا، كاردانەوەكانی میدیای ئێرانی لەمدواییانەدا زیادی كردوە بۆ پێكانی بارزانی لەگەڵ سوربوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی خۆیان و دەرخستنی ئارەزووی كورد بۆ جیابوونەوە لە عێراق.
ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەوەیە كە راگەیاندنی فەرمی و تایبەتی عێراق خۆی لەو بابەتانە لادەدات كە رەخنە لە ئیران و سیاسەتە گشتییەكانی دەگرێت بەتایبەتی سیاسەتەكانی بەرامبەر عێراق. هەوەها وەك تێبینی دەكرێت هەموو ناوەندە میدیاییەكانی عیراق بە هەموو ئاراستەكانەوە هێڵی سورییان بۆ دانراوە و نابێت لێی لادەن، هەمووشیان پەیوەستن بە ئێرانەوە ئەو هیڵە وورانەوە.
لە بەرامبەردا میدیای عێراقی هەموو جۆرە بابەتێك بە ئازادی لە دژی دەوڵەتانی دراوسێ و رۆژئاوا بڵاو دەكەنەوە ، لەوانە ئەمریكا ، رۆژنامەنوس و نوسەرەكان سڵ دەكەنەوە لە لەوەی راستەوخۆ رەخنە لە ئێران بگرن لە ترسی ئەوەی لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە تۆڵەیان لێبكرێتەوە.
لە رابردوودا هێرشكراوەتە سەر رۆژنامەنوسان بەهۆی زۆری رەخنەكانیان لە ئێران لەوانە رۆژنامەنوس ئەتوار بەهجەت و كاریكاتێریست ئەحمەد روبێعی كە وینەیەكی خامنەیی كێشا و ساڵی پێشوو لە رۆژنامەدا بلاوی كردەوە ، ئەمەش ئاگری توڕەیی چەندین گروپی داگیرساند و چەندین خۆپیشاندان دروست بوو، چەند كەسێكیش هەڵیانكوتایە سەر بارەگای رۆژنامەكە و هەڕەشەیان لە روبێعی كرد بوە هۆی ئەوەی رابكات بۆ هەرێمی كوردستان و لە یەكیك لە نەخۆشخانەكانیدا گیان لەدەست بدات لە تەمەنی 46 ساڵیدا.