سایتێكى ئیسرائیلى: به‌شار ئه‌سه‌د په‌نابه‌رى سیاسى له‌رووسیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ
نوچه نێت
سایتى ” المصدر” ى ئیسرائیلى كه به‌زمانى عه‌ره‌بیه راپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوى ” ئه‌سه‌د له‌كامه وڵات په‌نابه‌رى سیاسى ده‌بێت؟”. سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه چۆن گروپه تیرۆریستیه‌كان به‌ره‌به‌ره له سوریا ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك وا ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و مردنێكى له‌سه‌رخۆ بڕوات. له‌و كاته‌شدا دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌سه‌د دایه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه په‌نابرێته به‌ر وڵاتێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌نابه‌رێتى سیاسى وه‌ربگیرێت. دووه‌میش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌ناوچه‌ى عه‌له‌وییه‌كان به‌هێز بكات و بۆ ئه‌و شوێنانه پاشه‌كشه بكات كه عه‌له‌وییه‌كانى لێیه.
سایته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌مه‌شیان ته‌نها به پاڵپشتى ئێران ده‌كرێت. ئێران له‌رێگاى داكۆكى كردن له ئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتى له‌لاى عه‌له‌وییه‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه دوو شارى گرنگیان له‌به‌رده‌ست دایه ئه‌ویش ته‌ڕتوس و لازقیه‌یه.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى یه‌كه‌میش كه په‌نابردنه به‌ر وڵاتانه. سایته‌كه له‌شیكارییه‌كه‌ى خۆى دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده كێشه‌كانى ناوخۆى سوریا دژوارتر بێت ئه‌وا مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌رى بۆ ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ى ئه‌سته‌متر ده‌بێت. سایته‌كه ئه‌وه به‌بیرخوێنه‌ران ده‌هێنێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانى سوریا كۆمه‌ڵێك وڵات هه‌بوو داكۆكیان ده‌كرد له‌وه‌ى ئه‌سه‌د وه‌ك په‌نابه‌رێكى سیاسى داڵده بده‌ن. له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه وڵاتى ئیسپانیا بوو. جگه له‌وه‌ش له‌دانیشتێكدا هیلارى كلنتۆن كه‌ئه‌و كات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو رایگه‌یاندبوو كۆمه‌ڵێك وڵاتى عه‌ره‌بى ئاماده‌ن په‌نابه‌رى سیاسى به به‌شار ئه‌سه‌د بده‌ن. به‌ڵام ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه و وڵاتى ئیسپبانیاش ئه‌وكاته مه‌رجیان ئه‌وه‌بوو به‌شار ئه‌سه‌د زوو ده‌سه‌ڵات به ئاشته‌وایى بۆلایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بگوازێته‌وه. به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه زۆر گۆڕاوه به‌ملیۆنان سورى له‌وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ئاواره‌ن و رۆژانه‌ش به‌هه‌زاران كه‌س له‌ململانێیه‌كانى ناوخۆى سوریا ده‌كوژرێن. ئایا ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆیان ماون. سایته‌كه به‌نه‌خێر وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” هه‌رچه‌نده بارودۆخى سوریا ئاڵۆزتر بێت بابه‌تى په‌نابه‌رى سیاسى بۆ به‌شار و خێزانه‌كه‌ى زه‌حمه‌تتر ده‌بێت”.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چه‌ند ئه‌گه‌رێكى دیكه هه‌یه. له‌وانه ئێران و رووسیا و وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتینه. سایته‌كه باس له‌وه ده‌كات تا ئێستا نه‌زانراوه ئێران پێشنیارێكى بۆ ئه‌سه‌د هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له‌ناوخۆى داڵده‌ى بدات. ئه‌وه‌ى روونه ئێران به‌و ئاراسته‌یه كارده‌كات به‌شار به‌هێز نیشان بدات و واى ده‌ربخات كه له‌جه‌نگه‌كان له‌سه‌ر پێى خۆى وه‌ستاوه بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش ئێران ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كات. له‌باره‌ى وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتینه‌وه، سایته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه لایه‌نه‌كانى ئۆپۆسیۆن پێشتر باسیان له‌وه كردووه به‌شار ئه‌سه‌د بیر له‌وڵاتانى وه‌ك فه‌نزویلا و ئه‌كوادۆر ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش نێردراوى تایبه‌تى خۆى ناردووه. به‌ڵام هێشتا له‌و بواره‌وه زانیارییه‌كى ورد نییه.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه رووسیایه. سایتى مه‌سده‌ڕ به‌دوورى نازانێ به‌شار ئه‌سه‌د روو له رووسیا بكات. بۆ ئه‌مه‌ش باس له‌چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌كات له‌وانه: پێشتر رووسیا پێشنیارێكى له‌مجۆره‌ى بۆ ئه‌سه‌د هه‌بووه و ئاماده‌یى نیشان داوه كه داڵده‌ى ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ى بدات. واته ئه‌سما ئه‌سه‌د و سێ منداڵه‌كه‌ى. دووه‌م ئاما ژه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت وڵاتانى رۆژئاوا و ئه‌مریكا له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه له‌و بارودۆخه تێده‌گه‌ن ده‌یانه‌وێ له‌رێگاى رووسیاوه به‌شێك له كێشه‌ى سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌ویش لادانى ئه‌سه‌ده. راسته وڵاته‌كه پارچه‌پارچه بووه، به‌ڵام به‌شێكى گرنگیش لادانى ئه‌سه‌د ده‌بێت. بۆیه به‌دوور نازانرێت ئه‌مریكا و رووسیا ناكۆكییه‌كانى خۆی له‌و رووه‌وه پشتگوێ بخه‌ن و له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د رێك بكه‌ون، به‌وه‌ى په‌نابه‌رێتى له‌رووسیا پێ بدرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سایته‌كه وه‌ڵامى كۆتایى بۆ رووداوه‌كانى رۆژانى داهاتوو جێده‌هێڵێ. به‌وه‌ى ئایا چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكى تونس ده‌بێت كه له‌وڵاتێكى وه‌ك سعودیا به‌سه‌لامه‌تى گیرسایه‌وه؟ یان چاره‌نووسه‌كه‌ى وه‌ك موعمه‌ر قه‌زافى ده‌بێت كه كه‌وته ده‌ست نه‌یاره‌كانییه‌وه؟.