سه‌ره‌تاى دروستبوونى په‌یوه‌ندى سیخورى له دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌ست پێده‌كات
مه‌لا كرێكار به ده‌ستى ئێۆان باڵى ئیسلاحى دروست كرد
زه‌رقاوى له 2005 له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئێران چاره‌سه‌ركراوه
نوچه نێت. تایبه‌ت:
1- په‌یوه‌ندى نێوان رێكخراوه تۆندره‌وه جیهادییه‌كانى عێراق و هه‌واڵگرى ئیقیلمى له ساڵى 1987وه له‌گه‌ڵ دروست بوونى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌كوردستانى عێراق دروست بوو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه توان ئیسلامییه‌كانى ئێران و توركه‌كان بۆ خۆى رابكێشێ. ئه‌مه‌ش بۆوه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ناوى خۆى بگۆڕێت بۆ یه‌كبوونى ئیسلامى دواى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى نه‌هزه‌ى ئیسلامى هاته‌ریزه‌كانییه‌وه و ئه‌مه‌ش تازه دامه‌زرابوو: ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌ناوچه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌وێڵه و بیاره له‌نزیك سنوره‌كانى ئێران جێگیر بوو. له ساڵى 1993 له‌نێوان بزووتنه‌وه و یه‌كێتى دروست بوو چونكه بزووتنه‌وه هه‌وڵى ده‌دا ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر هه‌رێم و خه‌ڵك بسه‌پێنێ. ئه‌وا ئێران به ئاشكرا هاوكارى بزووتنه‌وه‌ى ده‌كرد. پێشتر له ساڵى 1998 وه تا 1993 هاوكارى ئێران بۆ بزووتنه‌وه به‌نهێنى بوو. هاوكارییه‌كانیش له‌رێگاى مه‌لا عه‌لى عه‌بدولعه‌زیزى براى ئه‌میرى بزووتنه‌وه بوو.
2- له‌ساڵى 1995 جه‌ماعه‌تى ئیسلاح به نهێنى له‌ناو ریزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى دروست بوو، ئه‌میره‌كه‌یان مه‌لا كرێكار بوو. مه‌لا كرێكار په‌یوه‌ندییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى هه‌بوو كه كه‌سێك مێژووى ئه‌و بزووتنه‌وانه بنووسێته‌وه ناتوانێ نكۆڵى لێ بكات. جه‌ماعه‌تى ئیسلاح به پاره و هاوكارى ئێران دامه‌زرا. له‌ساڵى 2001 هه‌ر یه‌كه له مه‌ڵبه‌ندى ئیسلامى و جه‌ماعه‌تى ته‌وحید كه له‌لایه‌ن ئه‌بو عه‌بدوڵڵا شافیعى و ئاسۆ هه‌ولێرى رێبه‌رایه‌تى ده‌كات. ئه‌مانه هه‌موویان جوندى ئیسلامیان دروست كرد. دواتر هه‌مان ساڵ ناوى خۆیان گۆڕى بۆ ئه‌نساڕ ئیسلام به سه‌رۆكایه‌تى مه‌لا كرێكار ئه‌وان جه‌ماعه‌تێكى جیهادى لێكدراو بوو له‌نێوان” ته‌كفیرى جیهادى – ئیخوانى قوتبى” زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانیشى ئه‌وانه بوون كه له ئه‌فغانستان دژى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى شه‌ڕیان كردبوو له سه‌ربازگه‌كانى تاڵیبان و قاعیده مه‌شقیان كردبوو. جه‌ماعه‌تى ئه‌نساڕ ئیسلام له رێگاى ئێرانه‌وه بۆ هه‌موو شوێنه‌كانى دونیا ده‌رۆیشت به تایبه‌تى پاكستان و ئه‌فغانستان. له‌رێگاى ئه‌وانیشه‌وه بۆ سعودیا و خه‌لیج و ئه‌وروپا. سه‌ربازگه‌كانى جه‌ماعه‌تى ئه‌نسار بووه په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ مه‌شقكردن و فێركردنى شه‌رعى. دیارترین ئه‌و میوانانه‌ى له‌و ناوچانه ماونه‌وه له‌وانه ئه‌بو موسعه‌بى زه‌رقاوى و ته‌كفیرییه‌كان له فه‌له‌ستینیه‌كانى عێراق نموونه‌ى عه‌بدولناسر جایب و قه‌یس فه‌له‌ستینى و ئه‌بو ئه‌شره‌ف و محه‌مه‌د ساڵح و چه‌ندانى دیكه. سه‌ره‌ڕاى بوونى باڵى عه‌ره‌بى به سه‌ركردایه‌تى شیخ سه‌عدون قازى و ئه‌ندامێتى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى كه ئه‌وه‌یان بزانه‌ى په‌یوه‌ندى بوو له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى سه‌دام حوسێن.
3- له‌ساڵى 1997 باڵێك له‌بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئینشقاقى كرد ناوى له رێكخراوه‌كه نرا” حه‌ماس- ئیسلامى له‌كوردستانى عێراق” كه رێبه‌ره‌كه‌ى ناىو مه‌لا عومه‌رى بازیانى بوو. ئه‌و جماعه‌ته یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى توندرین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوو و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى له ئێران ژیابوون و له‌وێ ژنیان هێنا بوو دواتر له ساڵى 2003 عومه‌ر بازیانى له‌گه‌ڵ سه‌عد فه‌وزى جومه‌یلى و حه‌سه‌ن ئه‌زریج و محه‌مه‌د نورى عه‌بادى گروپێكى نوێیان دروست كرد به‌ناوى ” مله‌ى ئیبراهیم” ئه‌وان له‌ئێرانه‌وه هاتن. ئه‌و گروپه به خانه‌ى یه‌كه‌مى پێكهاتنى كه‌تائیبى ته‌وحید و جیهاد دێت كه له‌كۆتایى 2003 له‌لایه‌ن زه‌رقاوى رێبه‌رایه‌تى ده‌كرا. رێبازى زه‌رقاوى روون بوو نه‌یده‌ویست له ئامانجه‌كانى ئێران بدات. چیرۆكى رفاندنى كونسوڵى ئێران له باكورى بابل یه‌كێكه له‌و به‌ڵگانه. زه‌رقاوى ئه‌و كونسوڵه‌ى راده‌ستى ئێران كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئێران به‌ڵێنى دا خێزانى زه‌رقاوى به‌ربدات. به‌ڵام ئێران به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى نه‌برده سه‌ر
4- سه‌ره‌راى ئه‌وه رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانى عێراق گومان له‌و هه‌قیقه‌تانه ده‌كه‌ن و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنج نه‌خرێته سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌وان وئێران. به‌ڵام ئێران هه‌رده‌م ئارامگه‌یه‌ك بووه بۆ رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان جا به‌نهێنى و به‌ئاشكرا بێت. له‌وانه له‌ساڵى 2005 ئه‌بوموسعه‌بى زه‌رقاوى له ئێران چاره‌سه‌ر كراوه. ته‌نانه یه‌كێك له گرنگترین سه‌ركرده‌كانى قاعیده كه ناوى محارب جبورى بووه ئه‌ویش له ئێران چاره‌سه‌ر كراوه.
5- هه‌ندێك رێكخراوى دیكه سه‌له‌فى و ئیخوانى و به‌عسى هه‌یه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاواڵگرى سعودیه و قه‌ته‌ڕ و ئه‌رده‌ن و توركیا هه‌بووه. له‌وانه كه‌تائیبى شۆرشى بیست و سوپاى ئیسلامى و سوپاى موجاهیدن و حه‌ماسى عێراقى و جه‌یشى راشدین و سوپاى پیاوانى نه‌قشبه‌ندى. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش كاریگه‌رى به‌سه‌ر پلان و به‌رنامه و راگه‌یاندن و ئامانج و تێروانینى رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان هه‌بووه. بۆ نمونه بریارى دروستكردنى جه‌بهه‌ى جیهاد و ئیسلاح و بریارى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى سیاسى مقاوه‌مه‌ى عێراقى و بریارى چوونه ناو سه‌حوه‌كانى عێراق هه‌موو ئه‌وان به‌پێى ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌واڵگریانه بوو. له‌به‌رامبه‌ریش ئیقامه و شوێن و پاره و حه‌وانه‌وه‌ى خێزانه‌كانیان له وڵاتانه وه‌رده‌گرن و ئاسانكارى دارایى و راگه‌یاندنیان بۆ ده‌كرێت.
6- ده‌زگا هه‌واڵگرى وڵاتانى ئیقلیمى هه‌رده‌م بۆ به‌رژوه‌ندى وڵاته‌كانیان هاوكارى رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانیان كردووه بۆ به‌جێهێنانى به‌رژوه‌ندییه‌كانیان له‌عێراق و دروستكردنى هاوسه‌نگى هێز نموونه‌ى دیارى ئه‌مه‌ش رێكخراوى جه‌یشى ئیسلامییه.
7- له ئێستادا هیچ نیازێك له‌لاى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ناوچه‌كه نییه بۆ گه‌مارودانى رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ته‌نها داعش نه‌بێت. بۆیه رێگرى ناكه‌ن له‌وه‌ى له‌وڵاتانى ئه‌وان بمێننه‌وه و به رێكخراوى تیرۆریستیان نازانن.
د. هیشام هاشمی به زمانى عه‌ره‌بى نوسیویه‌تى