یعقوب كاكل
– تكایه با بنه‌بری ڕه‌خنه نه‌كه‌یین
– به خراپی بۆمان ته‌رجومه نه‌كه‌ن
– ڕه‌خنه‌ی بابه‌تی ئه‌وه‌یه كه له ناو خودی ناوه‌ندی ماده‌ی ڕه‌خنه‌كه‌دا بیت نه‌ك له دووره‌وه .
سه‌ره‌تا به‌ناوی خوای مه‌زن :
هه‌موان هیوای زۆر باشمان هه‌بوو به به‌ستنی كۆنگری سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئاواته‌خوازبووین كه زۆر بابه‌ت و كار و پلان له‌ناو كۆنگره‌دا بچێته به‌ر باس و خواس و كاری جدی بۆ بكرێت ، سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی و ئافه‌رین و خاڵی ئیجابی كۆنگره زۆر باس كراوه پێویست ناكات هه‌موومان هه‌ر ئه‌وه بڵێینه‌وه .
تێبینیه‌كان له چه‌ند خاڵێكدا :
- به گشتی كاری كۆنگره خۆی له تاوتوێكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی ناكۆكدا ده‌بینیه‌وه له‌نێو په‌یكه‌ری (هه‌یكه‌لی) كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه پێم وابێت كاتێكی زۆری ڕۆژه‌كانی كۆنگره‌ی به‌خۆیه‌وه برد ، خاڵه‌كانیش : زۆر له په‌راوێز و پله‌ی گرنگیان له ئاستی به‌رزدا نه‌بوون هه‌تا سه‌رنج و هه‌ست و كاتی ئاماده‌بوانی كۆنگره‌وه پێ سه‌رقاڵ بكرێت ، ده‌كرا بچوایه‌ته ڕینمایی و دواتر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلا بكردایه‌ته‌وه .
- ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی وه‌ك ڕه‌شنوس ئاماده كرابوو ده‌بوایه پێشتر زۆر بابه‌تی لابه‌لای تێدا نه‌بوایه و دواتریش ئاماده‌بوان و پسپۆرانی بواره‌جیاكان ته‌عنیان لێ نه‌ده‌دا و ئه‌ندامانی لیژه‌ی باڵایش توشی ده‌سه‌وه‌سانی نه‌ده‌بوون له ئاستیدا ، نه‌شده‌گه‌ڕان به‌داوی سیغه‌ی تر و داڕشتنه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا كه نزیكه‌ی 700 كه‌سی تێدابوو !
- خۆخه‌ریك كردن به دارشتنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه‌كانی هه‌یكه‌لی حزبه‌وه له‌ناو ئه‌و ئاماده‌بوانه زۆره‌دا زۆر كاری جدی تری خوارد و مه‌جالی نه‌دان ، وه‌ك : ده‌بوو له تاقی ئێواره‌ی كۆتا ڕۆژی كۆنگره‌دا نزیكه‌ی 2 كاژمێر دابنێن بۆ گفتۆگۆی ئازاد و كراوه بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی پلان و به‌رنامه‌ی نوێ بۆ كاری داهاتووی كۆمه‌ڵ هه‌ر كه‌س نه‌یزانی چی به‌سه‌رهات ..!! كه ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆنگره‌یه كه له ئه‌جێندادا بڕگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه باسی و خواسی ئازادانه‌ی ئه‌ندامانه حه‌زف كرا و یه‌ك حه‌رفیشی لێ نه‌خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه ، جگه له‌وه‌یش نه لیژنه‌ی باڵا‌و نه ئه‌ندامانی كه‌رتی پێشه‌وه واته كه‌رتی(1) هه‌ر باسیشیان نه‌كرد كه كوا ئه‌و بڕگه گرنگه‌ی كۆنگره ..!!.
- ڕێگه نه‌دان به قسه‌كردنی به‌شداربوان وه‌ك پێویست ، هه‌ركه‌سیش زۆر حه‌ریس بوایه له‌سه‌ر قسه‌كردن ئه‌وا ده‌بوو خۆی و ئه‌ندامانی ده‌وروبه‌ریشی ئیحراج بكردایه ئینجا مه‌جالی قسه‌كردنی ده‌درا ، (هه‌ر ئه‌مه‌یش وای لێ كردم كه پاش ده‌سهه‌ڵبڕینێكی زۆر دواجار نه‌بینرایین هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌م بۆ بوو به ڕاستی كه :
– خۆ ئیحراجكردن بۆ دوو كه‌لیمه قسه چ مانایه‌كی هه‌یه ، بۆیه له نیوه‌ی دووه‌می ڕۆژی دووه‌مه‌وه بڕیارم وابوو كه هه‌ر وه‌ك چاودێرێك بمێنم و ته‌نها ده‌نگ له‌سه‌ر بڕگه‌كان بده‌م ئه‌ویش به ده‌ست به‌رز كردنه‌وه.
– ناكرێت تۆ هه‌ر ئیلحاح له‌سه‌ر شتێك بكه‌ییت ئینجا مه‌جالت پێ بده‌ن له كاتێكدا له كۆنگره‌دا كه پێویسته ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی باڵا و ئاماده‌كاری فرسه‌تی ته‌رحكردنی بیر و بۆچون و به‌رنامه‌ت بۆ بره‌خسێنن نه‌ك له پاش هه‌ڵاهه‌لایه‌كی زۆر ئینجا به كۆمه‌ڵێك ته‌وانجه‌وه ڕێگات پێ بده‌ن (ئیتر به چ ئاله‌تێك ئه‌وه‌یان نازانم به‌ڵام ده‌بوایه میكانزمێكی شیاو دابنرایه بۆ نیقاش و ده‌رفه‌تی یه‌كسان .
– ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره مافی یاسایی و صه‌لاحیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه دادگه‌ری له نێوان كه‌رته‌كاندا بكه‌ن و له هه‌ركه‌رتێك ده‌بوایه چه‌ند كه‌سێك قسه‌ی گشتی بۆچوونی كه‌رته‌كه‌یان بكردایه نه‌ك خودی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رته‌كان له‌سه‌ر ئاستی پیشه و چینی تایبه‌ته‌وه دانرابوو ، هه‌ر به نمونه كه‌رتی 10 كه له ئه‌ندامانی ناوچه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵدا بوو كه زۆرترین ته‌واجودیان له نێو جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو ئه‌وان ده‌زانن موعاناتی خه‌ڵك و ئه‌ندامانی خواره‌وه چیه … ئه‌وان ده‌زانن به‌ربه‌سته‌كان و چاره‌سه‌ری گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ چیه … وه‌ك كورد ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی به فه‌لاح ببڕێ ، دانه‌وێڵه‌یه بۆیه ئێمه‌یش له ناو مه‌عاناتی خه‌ڵكی ناو خه‌ڵكه هاتینه كۆنگره … نه‌ك جگه له‌م كه‌رته (وه‌ك باسم كرد له نێو خه‌ڵكدان ) ئه‌وانی تر له گه‌ڵ ڕێزم بۆیان هه‌موویان له نێو چواردیواری بینا و ئۆرگانه‌كادان و ئاگایان له مه‌حمووی بێ زه‌وا نیه ..!! ، هه‌ر دووباره بۆ نمونه له‌و كه‌رتی منی تیابووم كه كه‌رتی 10 بوو كه به پێی حساباتێكم بۆی 130 ئه‌ندام ئاماده‌یی هه‌بوو له كۆی گشتی ئاماده‌بواندا نزیكه‌ی به ڕێژه‌ی %20 ی ئه‌ندامانی به‌شداری كۆنگره‌ی پێك ده‌هێنا(نه‌ك ئه‌و 776ی نوسرابوو چونكه مه‌علومه نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامێك به هۆكاره جیاجیاكانه‌وه نه‌هاتبوون ) و كه‌مترین( قسه‌كردن و سه‌رنج و دژ و له‌گه‌ڵبوو ) لێره‌دا بوو .
- دوای ئه‌وه‌ی قسه‌كردن و قورس و ئیحراجبوونی له‌دوا بوو نوسین و ناردنی كاغه‌ز بۆلای ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا قه‌ده‌غه‌بوو … چونكه به‌ڕێز : به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره هه‌موو ڕۆژه‌كان ته‌ئكیدی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر نامه و نوسراویش بنێرن ئه‌وا نایخوێنینه‌وه و مه‌جالمان نیه ..! .
- هیچ كات و باسێك بۆ مه‌سه‌له‌ی مارشی كۆمه‌ڵ ته‌رخان نه‌كرا …! ئه‌وه‌یش كه‌خاڵێكی سلبی گه‌وره‌یه كه چۆن ده‌بێت لۆگۆ بگۆِردرێت و مارشیش كه كۆده‌نگی پێشتری له‌سه‌ر بێت به گۆڕین ، هیچ باسێكی لێوه نه‌كرێت ، له‌كاتێكدا مارشی حزب یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی حزب و پێناسه‌یه‌كی هونه‌ری هه‌ر حزبێكه .
- یه‌كێكی تر له ناته‌واویه‌كانی گۆنگره‌ی سییه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی زۆرینه‌ی ئاماده‌بوان بوو ووتووێژ و بابه‌تی پلانی داهاتوی كۆمه‌ڵ و ستراتیژ و كارنامه‌ی داهاتوی حزب بوو كه ئه‌ویش هه‌ر ووجودی نه‌بوو ، به‌درێژایی ئه‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ زۆرێك له ئه‌ندامانی كۆنگره باسی چۆنێتی كۆنگره‌مان ده‌كرد زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ده‌خرێته ده‌نگ و به‌رباس و خواسه‌وه هیچی گرنگ نین و كاری داهاتووی كۆمه‌ڵ و به جه‌ماوه‌ری بوون و به‌هێزبوونی لێ ناكه‌وێته‌وه ، ته‌نها كۆمه‌ڵێك بڕگه و هه‌یكه‌لێتێكی مردووه و هیچی تر، بۆیه پێشتر ووتمان یان ووتیان با كۆنگره له پێناوی كۆنگره‌دا نه‌به‌سترێت ، واته هه‌ر نه‌ڵێن ئه‌وا فڵان حزب كۆنگره‌یان به‌ست ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكی جدی لێ نه‌كه‌وێته‌وه وه‌ك پێشینان ده‌ڵێن : بم نوینن به جلی گایه ، به‌ڵام پێم بڵێن كوڕی ئاغایه ..!.
- ئه‌وه‌ی ئاماده‌گی نه‌بوو له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌وه بوو كه كه‌س یان هیچ ده‌زگا و ده‌مه‌زراوه و ئۆرگانێك باسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی نه‌كرد له‌ماوه‌ی ڕابووردودا كه ئه‌مه‌یش زۆر جێگه‌ی سه‌رنج بوو هه‌ر هیچ نه‌بوایه دان نان به شكست …یان باسێك …یان ووته‌یه‌ك له‌و باره‌وه هه‌بوایه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بیخوێننه‌وه ئینجا بڵێن وایه : ئه‌م كۆنگره‌ی سێیه‌مه له‌دوای ساڵی 2010 وه تا ئێستا 5 ساڵه و كۆنگره نه‌كراوه ،وه چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك له‌نێوان ئه‌م 2 كۆنگره‌یه‌دا كراوه وه‌ك هه‌ڵبژاردنی بارله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و دوو جار هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق كه هه‌موویان به ڕێژه‌ی جیاواز ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێیایدا هاتۆته خواره‌وه …!.
- مه‌سه‌له‌ی بیروبۆچون و وه‌حده‌ی فكری كۆمه‌ڵیش هه‌ر بواری بۆ نه‌ڕه‌خسا ..، یه‌كێك له دیارده‌كانی نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه جیا له تصه‌ورێك و بابه‌تی خلافی له‌نێو زهنی ئه‌ندامانیداهه‌یه و هه‌ندێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ كێشه‌ی دروست كردووه وه‌ك : هه‌ستانه‌وه بۆ مارشی ئه‌ی ره‌قیب و هاوشێوه‌كانی ، كه پێویست بوو ئه‌و بابه‌ته به لیژنه‌یه‌ك یان كه‌سانێك تایبه‌تمه‌ند بسپێردرایه .
- مه‌سه‌له‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ باس نه‌كرا …؟ له‌كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كێكه له بابه‌ت و بڕگه و قۆناغه گرنگه‌كانی هه‌ر حزبێك ، وه هه‌َلبژاردنی بونه ئۆپۆزسیۆن بوون له نێوان ئه‌م 2 كۆنگره‌یه‌دا بوو ، ده‌بوایه ئاماژه به لایه‌نه ئیجابی و سلبیه‌كانی بكرایه ئه‌گه‌ر له به‌لاغی كۆتایش دا بوایه .
- زۆرینه‌ی كاتی كۆنگره به هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕۆی ، ئه‌مه له كاتێكدایه ئێمه‌ی ئیسلامی كێشه‌ی كه‌سان و ئه‌شخاخصمان نیه كه فڵان كه‌س لا ببرێت و فڵان كه‌س بخرێته جێگه‌ی كه ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگره هه‌ر ئه‌وه بوو ، بۆنمونه : كه‌سێك له سه‌ركردایه‌تی نیه و ئێستا هاتۆته ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌ته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه كه‌ی گرنگه وه‌ك باسم كرد ئێمه‌ی ئیسلامی هه‌موو ئه‌ندامانمان (ئه‌وانه‌ی كۆنگره ) جێگا و ئه‌هلی ئه‌وه‌ن كه ببنه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و نیه‌تی باشیان و رابوردویان بۆ ئێمه شاهیده به‌ڵام گۆرینی كه‌سه‌كان لای ئیمه‌ی ئیسلامی كه وه‌ك یه‌ك وایین له ئاستی گشتیدا چ بایه‌خێكی هه‌یه كه زۆرترین كاتی كۆنگره‌ی پێوه خه‌ریك بكه‌یین و بكوژین له‌كاتێكدا ئێمه پێویستمان به صلاحیات و به‌رنامه و كار و پرۆژه‌یه بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی كۆنگره .
- ده‌بوایه ده‌زگا گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵ ڕاپۆتی خۆیان بخوێندایه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ك راپۆرتی دارایی خوێندرایه‌وه ، وه‌ك : مه‌ڵبه‌نده‌كان و زانایان و بانگخوازان و قوتابیان مامۆستایان ..هتد .
- دروستكردن و دانانی ده‌زگا و دامه‌زراوه و ئۆرگانی دیكه له‌سه‌ر ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند و دراسه‌یه‌كی وورد و بابه‌تی ده‌بێت ، نه‌ك بخرێته ده‌نگه‌وه : دامه‌زراوه‌یه‌ك تایبه‌ت به پۆلیسه‌كان و پزیشكه‌كان و ..هتد ..هه‌بێـت ..؟ ئه‌گه‌ر وا بێت هه‌رچی بڵێییت هه‌موان ده‌ڵێن باشه با هه‌بێت ..! بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر بوونی چه‌ندین دامه‌زراوه و ئۆرگانی جیا جیا بخرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌وا هه‌موان ده‌ستی بۆ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێن باشه … خۆ له خودی خۆیشیدا هه‌ر باشه به‌ڵام ئایا ئه‌مه هه‌روا به بێ دراسه‌یه‌كی وورد چۆن دێنیت له كۆنگره‌دا ته‌رحی ده‌كه‌ییت ..؟؟!.
له كۆتاییدا هیواخوازم ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌ستخۆشی و ئافه‌رین ده‌كه‌ن كه‌مێكیش ڕه‌خنه‌یان هه‌بێت چونكه دڵنیا بن هیچ كه‌س و حزب و دامه‌زراوه‌یه‌ك به ڕه‌خنه و وه‌ده‌رخستنی كه‌م و كورتی دواناكه‌وێت …دوباره تكایه با نه‌ریتی خراپی پیاهه‌َلدان و خۆنزیكردنه‌وه و بردنه پێشه‌وه كه هی كه‌سان و حزبانی ترن پێیانه‌وه بارگاوی نه‌بین و نه‌چینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وانی تره‌وه ، چونكه به‌و نه‌ریته خراپه چاكان و باشان له خراپان وته‌مه‌ڵه‌كان جیاناكرێته و ئاوێكی خراپیش ده‌ڕێژین …