نوچه نێت/ شیكارى تایبه‌ت
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى، هه‌واڵێك له زۆرینه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به بایه‌خ و زێده‌ڕۆییه‌وه بڵاوكرایه‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه به‌رهه‌م ساڵح وتارى دامه‌زراندنى یه‌كێتى ده‌خوێنێته‌وه. یه‌كێتى به‌ر له‌هه‌موو لایه‌ك ته‌رویجى به‌و هه‌واڵه ده‌دات. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكارێكى زۆر ساده کەئه‌وه‌یه” وانیشان بدات، ئێمه یه‌كگرتووین”.
ئەنجام چۆن وترا، بەو شێوەیە وتارەکە خوێندرایه‌وه، ره‌نگه به‌لاى چاودێرانى سیاسییه‌وه ده‌قى قسه‌كانى به‌رهه‌م ساڵح چاوه‌ڕوانكرابوو و ئاسایى بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ى به‌بایه‌خه‌وه چاوه‌ڕوانى وتاره‌كه‌یان ده‌کرد، رەنگە زیاتر جێگاى نائومێدى بێت کە زیاتر نەبوو لەقسەدووبارەکان، نەگەشتە ئەوەی ئەوان چاوەڕوانیان دەکرد.
به‌رهه‌م ساڵح و وتاره ئیحتیفالییه‌كه‌ى
ئه‌وه‌ى به‌هونه‌رى وتاردان تۆزێك شاره‌زا بێت. ده‌زانێت تایبه‌تمه‌ندى وتارى ئیحتیفالى و ئاهه‌نگه‌ئامێز چییه؟ پڕه له‌حه‌ماس و جۆش و خڕۆش و پڕ له ستایشكردن و پێهه‌ڵدان به خود و كه‌سانى دیكه‌ی هاوڕێباز و به‌حزب هتد.. پڕه له ئومێد و هیوابه‌خشى و گه‌شبینى. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندى هه‌موو وتارێكى ئیحتیفالییه، له‌هه‌ر كوێیه‌كى دونیا بێت. هیچ وتارێكى ئیحتفالى نایه‌ت باسى شكسته‌كان بكات. به‌ڵكو باسى ده‌ستكه‌وته‌كانى رابردوو ده‌كات. هیچ وتارێك نایه‌ت ره‌خنه له‌سه‌رۆك بگرێت. به‌ڵكو ستایشى سه‌رۆك ده‌كات. وتارى موناسه‌بات هه‌رهیچ نه‌بێت وه‌ك مۆڕالێك خۆشى جه‌ماعه‌ت ده‌پارێزێت و له ته‌شه‌نج و گرژى دوور ده‌بێت. نایه‌ت ره‌خنه بگرێت و نایه‌ت په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێنت. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بكه‌ین و به‌دواى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه بگه‌ڕێین، له‌وتاره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵحدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و وتاره هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و حه‌ماسه‌دایه كه ساڵانه یه‌كێتى له‌و بۆنه‌ى یادكردنه‌وه‌ى یه‌كێتى هه‌یه‌تى و هیچى نوێتر نییه، هیچ كاتیش زامنى ئه‌وه نییه كه یه‌كێتى كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئێمه بۆدڵنیابوون له‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه سه‌یرى ده‌ستپێكى ئه‌و وتاره ده‌كه‌ین كه‌له‌كوردستانى نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێ” گه‌وره‌و مام و تاجی سه‌ر و نووری چاومان، جه‌نابی مام جه‌لال، لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ رێزی پێشمه‌رگه‌و له‌به‌ر رێز‌و حورمه‌تی شه‌هیدان‌و رێبوارانی كاروانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ رێزی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی یه‌كێتی، بۆ رێزی مامی گه‌وره‌و رابه‌رمان مام جه‌لال، بۆ رێزگرتن‌و به‌رزڕاگرتنی كاروانی پڕ سه‌روه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، مامه گیان ئێوه‌و هاوڕێكانتان پرسیارێكی ساده، به‌ڵام پڕ ماناتان وروژاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟ به‌په‌یام و به‌رنامه‌یه‌كی كورت‌و پوخت، وه راستگۆیانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان راگه‌یاندو به‌تێكۆشان‌و خۆبه‌ختكردن له‌پێناوی گه‌ل‌و نیشتمان، به‌داهێنان‌و نوێبوونه‌وه، به په‌روه‌رده‌كردن‌و گۆشكردنی لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كاروانی كوردایه‌تییان به‌ره‌و ئاسۆی هه‌ڵسانه‌وه‌و بوژانه‌وه برد‌و دووباره‌ش ده‌ڵێمه‌وه، نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن”.
به‌رهه‌م ساڵح پرسیاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى دووباره ده‌كاته‌وه
به‌رهه‌م ساڵح له‌و ده‌قه‌ى سه‌ره‌وه‌ى پرسیارێك دووباره ده‌كاته‌وه، گوایه یه‌كێتى له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنىییه‌وه كردوویه‌تى. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، یه‌كێتى بۆچى؟ به‌رهه‌م ساڵح دووباره باس ده‌كاته‌وه. به‌ر له‌وه‌ى قسه له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌وساى دامه‌زراندنى یه‌كێتى وئێستاى بكه‌ین. قسه له‌سه‌ر خودى پرسیاره‌كه ده‌كه‌ین. پرسیارى بۆچى و چى بكه‌ین؟ ئه‌و شێوه پرسیارانه بوو كه ماركسیه‌كان ده‌یانكرد و ته‌نانه‌ت كتێبێكى لینین به‌ناوى چى بكه‌ین. مام جه‌لالیش له‌سه‌ره‌تاكانى خه‌باتى سیاسى خۆیدا به ئه‌ده‌بیاتى ماركسى- لینینى- ماوى كاریگه‌ر بووه.
به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ى پرسیارى بۆچى ؟ خۆى لێره‌دا جێگاى پرسیاره. بۆ؟ چونكه یه‌كێتى ئه‌مڕۆ سه‌دان پرسیارى دیكه‌ى رووبه‌روو ده‌بێته‌وه. ئه‌و حزبه رۆژانه‌ى راپۆرت و هه‌واڵى له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێتى له‌حه‌فته‌كان تواناى هه‌موو له نائومێدى دواى نسكۆ وه‌ڵامى خه‌ڵك پرسیارى خه‌ڵك بداته‌وه و ئومێد دروست بكات. ئێستا خۆى له كۆمه‌ڵێك قه‌یران دایه و وه‌ڵامى ده‌ست ناكه‌وێت. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ده‌یان كێشه‌یان هه‌یه. خاڵێكى گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و رابردووه‌ى یه‌كێتى له‌سه‌ر دروست بووه. ئه‌و ئێستایه نییه. ئه‌وه‌یان له‌و په‌ره‌گرافه‌ى خواره‌وه دێینه‌وه سه‌یرى.
تێكه‌ڵكردنى رابردوو و ئێستاى یه‌كێتى
هه‌موو ساڵێك یه‌كێتى له‌یادى دامه‌زراندنى دا. گه‌رموگوڕییه‌كى كاتى به هه‌وادار و لایه‌نگر وئه‌ندامانى ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى تێبینى بێت، هه‌رهه‌مووى دروستكردنى سۆزێكه بۆ رابردوو و نه‌وه‌ك په‌یوه‌ندى به ئێستاوه بێت و میحوه‌ر سۆزه‌كه‌ش له‌جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌یه. ساڵێك به‌ر له‌نه‌خۆشكه‌وتنى تاڵه‌بانى. خودى تاڵه‌بانى له‌سلێمانى له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتبوو چڵه نێرگزى بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى فێرى ده‌دا. دواتر نه‌خۆش كه‌وت یاده‌كانى یه‌كێتى به‌مشێوه‌یه بوو: مام سڵاوى هه‌یه بۆتان. هه‌موو له‌سه‌ر رێبازى مامین . ئێستاش د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵى مام نورى چاوه و هه‌موومان له‌یاخسه‌مه‌رین. به‌ست ئه‌وه‌نییه لێره‌دا بچووكترین سوكایه‌تى به مێژووى مام جه‌لال و یه‌كێتى بكرێت. مه‌به‌ست ئه‌و جۆره بیركردنه‌ویه‌یه كه رابردوو و ئێستا تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات. له‌مێژووى حزب و ئایدیۆلۆژیا و ئایین و هه‌موو بیروراكاندا كێشه‌یه‌ك هه‌یه، له زۆر شوێن دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌ویش تێكه‌ڵكردنى مێژوو و ئێستایه. به‌ماناى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر رابردوویان بژین، هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێ ئه‌و فاسیڵه زه‌مه‌نییه بسڕنه‌وه كه له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ هه‌یه. ئه‌وه‌ى یه‌كێتى چه‌ند ساڵێكه وا ده‌كات ئه‌مه‌یه کەده‌یه‌وێ له‌سه‌ر رابردوو بژیت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ى سه‌یرى پێكهاته‌ى سه‌ره‌تاى یه‌كێتى بكات و به‌ئێستاى به‌راورد بكات، ده‌زانێ ئه‌و تێكه‌ڵكردنى ئێستا و رابردوو له سۆزێكى كاتى زیاتر هیچ به‌رژوه‌ندى دیكه بۆ یه‌كێتى نابێت. بۆیه له‌باره‌ى وتاره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى، ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكرێت، ئه‌و وتاره‌ى به‌رهه‌م ساڵح، به‌لابردنى یه‌كێتییه‌كان و هێشتنه‌وه‌ى بارودۆخى یه‌كێتییه به‌مشێوه‌یه‌ى كه ئێستاى تێدایه.