نوچه نێت
دواى رووداوه‌كانى رومادى پاشه‌كشه‌ى هێزه‌كانى سوپاى عێراق له ده‌ره‌وه و له‌ناوخۆ رووبه‌رووى ره‌خنه‌ى گه‌وره ده‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س له‌ناو په‌رله‌مانى داواى سزادانى كه‌مته‌رخه‌مه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سوپایان كردووه.
ره‌خنه‌كان رووبه‌رووى سوپاى عێراق ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تى دواى پێشكه‌وتنى هێزه‌كانى داعش چه‌ندین پرسیار رووبه‌رووى هه‌قیقه‌تى هێزى سوپاى عێراق ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى. هه‌ندێك له‌چاودێران پێیانویه ئه‌و سوپایه داروخانێكى گشتى له‌به‌ر نه‌بوونى چه‌ك و مه‌شق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌مه‌كان سزا نه‌درێن ئه‌وا ده‌بێت سوپاكه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بچێت.
سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له دیمانه‌یه‌كى له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى وتویه‌تى” ئه‌گه‌ر حاڵى سوپا خراپتر بێت ئه‌وا هه‌ڵوه‌شانه‌وه ته‌نها چاره‌سه‌رێكه” ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه داعش له رێگاى چه‌كه‌كانى سوپاوه كۆمه‌ك ده‌كرێت. كاتێك چه‌كه‌كانیان جى ده‌هێڵن به‌مه‌ش جبورى وه‌ڵامى ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه ده‌ڵێن سوپاى عێراقى چه‌كى نییه. ئه‌و ده‌ڵێ چه‌ك هه‌یه به‌ڵام به‌مشێوه‌یه بۆ داعش جێده‌مێنێت. جبورى داواش ده‌كات كه په‌رله‌مان و حزبه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه بوه‌ستنه‌وه.
چه‌ندین هۆكار بۆ لاوازبوونى سوپا هه‌یه
جاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئه‌وروپى عه‌ره‌بى بۆ توێژینه‌وه‌ى دژه تیرۆر له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ DW ى ئه‌ڵمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سوپاى عێراق له‌هه‌موو جومگه‌كانى تووشى لاوازى بووه. ئه‌مه‌شى بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار گێڕایه‌وه. له‌وانه: له‌دواى كه‌وتنى سوپاى عێراق له‌ساڵى 2003 تا ئێستا هیچ كۆششێكى راسته‌قینه بۆ دامه‌زراندنى بنه‌ماى به‌هێز و نوێ نه‌دراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌ش به‌شكارى تایفى و سیاسه‌تى تێكه‌ڵكردنى كه‌سانى دیكه له‌حزب و هێزه سیاسیه‌كان بۆ ناوسوپا رۆلێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه له لاوازكردنى تاوانى جه‌نگى سوپاى عێراق. جیا له‌مانه‌ش وه‌لائى سوپا بۆ كه‌سه و حزبه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه سوپا سه‌رنه‌كه‌وێت له‌وێ له‌مه‌یدانى جه‌نگ زاڵ بێت.
رۆژنامه‌ى دی فیلتى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى له‌باره‌ى سوپاى عێراق بڵاوكردۆته‌وه. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێشكه‌وتنى داعش له‌مه‌یدانه‌كانى جه‌نگ به‌ڵگه‌یه‌كى روونه بۆ لاوازى سوپاى عێراق. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ” سوپاى عێراق به‌كه‌وتنى رومادى فه‌شه‌لى خۆى سه‌لماند و سه‌ربازه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر داعش رایان كرد. ئه‌و فه‌شه‌له چه‌ندین نسكۆى دیكه‌ى له‌پێش هاتووه ئه‌مه له‌كاتێكدا سوپاى عێراق مه‌شقى له شاره‌زایانى ئه‌مریكى وه‌گرتووه و ملیۆنه‌ها دۆلارى بۆ به‌چه‌كدراوه. كه‌چى هیچ سه‌ركه‌وتێكى راسته‌قینه‌ى له‌به‌رامبه‌ر داعش تۆمار نه‌كردووه.
هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا به لێدوانێكى له‌باره‌ى سپاى عێراقه‌وه مشتومڕێكى له‌نێو عێراقییه‌كان دروست كرد و چونكه له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سى ئێن ئێن وتى” سوپاى عێراقى خواستى جه‌نگى داعشى نییه”. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش كارته‌ر وتى” سه‌ربازه عێراقییه‌كان كێشه‌ى چه‌ك و ژماره‌یان نییه. به‌ڵكو زیاتر له چه‌كداره‌كانى داعش كه‌چى به‌شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌یان كردووه، جێگاى سه‌رسورمانه و ئه‌مه‌شى روونكرده‌وه كه ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ى كه ئه‌مریكا ئه‌نجامى ده‌دات كارایه به‌ڵام ناتوانێ شوێنى ئیراده‌ى هێزه عێراقییه‌كان بگڕێته‌وه له جه‌نگه‌كه‌دا.
ته‌نسیقێكى كاراى ئه‌مریكا
به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئه‌وروپى عه‌ربه‌ى له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانى كارته‌ر نییه و پێیوایه بۆچوونه‌كانى به‌دیقه‌ت نین. جاسم محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ناوبراو پێیوایه سوپاى عێراق چه‌كى گونجاو نییه. ئه‌و پێیوایه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه سوپا له‌باره‌ى كڕینى چه‌ك ئه‌نجامى داوه. تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه و به‌پێى قسه‌كانى ئه‌و توێژه‌ره هێرشه ئاسمانییه‌كانیش كارا نییه كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و به‌گوته‌ى ئه‌و هێرشه‌كان خێرا و دیاریكراو و سنووردارن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به میزاجى ئه‌مریكیه‌وه هه‌یه.
سوپاى عێراق و میلیشیاكان
چاودێران پێیانوایه گه‌نده‌ڵى هه‌موو جومگه‌كانى سوپاى عێراقى ته‌نیوه‌ته‌وه. بودجه زه‌به‌لاحه‌كه‌ى كه چاره‌كى بودجه‌ى عێراقه، سه‌رنجى گه‌نده‌ڵكاران راده‌كێشێ. رۆژنامه‌ى داس بیلدى ئه‌لمانى دوێنێ سێ شه‌ممه راپۆرتێكى هه‌ر له‌باره‌ى سوپاى عێراقه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌پێى تێڕوانینى چاودێران سوپاى عێراقى موكڕبوونى سه‌ربازى نییه و سه‌ربازه‌كانى له جه‌نگى داعش ده‌ترسن. جاسم محه‌مه‌دیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بودجه‌ى سوپاى عێراق 25 ملیار دۆلاره له ساڵێكدا كه‌چى نه‌توانراوه سوپایه‌كى به‌هێز دروست بكرێت.
چاره‌سه‌ر چییه؟
به‌بڕواى جاسم محه‌مه‌د چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سوپایه‌كى به‌هێز دروست بكرێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست بێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش له ئێستادا ناكرێت. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بوونى حه‌شدى شه‌عبى له‌ته‌ك سوپا هێز ده‌داته سوپا چونكه میلیشیاكان هێزى شه‌ڕكردنیان به‌رزه و له ئێران مه‌شقیان كردووه. به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ى تایفى ئه‌وان سوننه‌كان توڕه ده‌كات و به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئازادكردنى رومادى ناونراوه” لبیك یا حسێن”.
له dw ئه‌ڵمانى وه‌رگیراوه