عەبدوڵا موهتەدی بۆ پەکەکە: ماڵ له خانه‌خوێ حه‌رامه
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەبارەی رێگرییەکانی پەکەکە لەحزبی دیموکرات، دەڵێت”پێمان ده‌ڵێن، بێ ئیجازه‌ی ئێمه نابێ هاتوچۆی وڵاتی خۆتان، بكه‌ن” بەڵام تەئکید لەوە دەکاتەوە، کەهیچ كه‌س بۆی نییه “داوای ئاوامان لێبكات و ناشچینه ژێر باری فشاری هیچ كه‌سه‌وه، ده‌شتوانین دیفاع له مافی خۆمان بكه‌ین”.
عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەنوسینێکدا لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەو پەیامەی راگەیاندووەو نوچەنێت دەقی پەیامەکە بڵاو دەکاتەوە
عەبدوڵا موهتەدی: ماڵ له خانه‌خوێ حه‌رامه
ده‌مێكه كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی خۆسه‌پێنانه و نابه‌رپرسانه‌ی هێزی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت له كوردستانی رۆژهه‌ڵات هۆشداری ده‌دات.
ده‌مێكه ئه‌و پره‌نسیپه دووپات و چه‌ند پات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر وه‌كوو گه‌لی كورد به‌گشتی مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه، له راستیدا هه‌ر پارچه‌یه‌ی كوردستانیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه.
گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات خاوه‌نی مێژووی خه‌باتێكی دوور و درێژ و پرله شانازییه، خاوه‌نی نه‌ریتی پێشمه‌رگایه‌تیه‌كی پرشنگداری به‌رفراوانه، خاوه‌نی ئه‌حزابی تێكۆشه‌ر و له‌مێژینه‌ی ده‌یان ساڵه‌یه كه هه‌ر كامه‌یان هه‌زاران شه‌هیدیان داوه، خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كاری رۆشنبیری و خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و رێكخراوه‌ییه، خاوه‌نی نه‌سلێكی نوێی خه‌باتكار، تێگه‌یشتوو و چاوكراوه و به‌گشی خاوه‌نی هێزێكی مرۆیی به‌به‌هره و كارامه‌یه.
پێم ناڵێن ئێمه كوێخا، ئه‌ویش كوێخای نه‌خوازراوی زۆره‌ملیمان بۆ چییه؟
پێمان ده‌ڵێن: بێ ئیجازه‌ی ئێمه نابێ هاتوچۆی وڵاتی خۆتان، زێدی خۆتان، سه‌رزه‌مینی به‌خوێنی هاورێیانی گیانبه‌ختكردوو ره‌نگاوتان، بكه‌ن.
رۆژگارێكی سه‌یره، ماڵ له خانه‌خوێ حه‌رامه.
نا، هیچ كه‌س بۆی نییه داوای ئاوامان لێبكات و ناشچینه ژێر باری فشاری هیچ كه‌سه‌وه، ده‌شتوانین دیفاع له مافی خۆمان بكه‌ین.
به‌بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له هێرشی پ.كا.كادا، پربه‌دڵ پرسه و هاوخه‌می خۆم پێشكه‌ش به حیزبی دێمۆكرانی كوردستانی ئێران، به بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی شه‌هیده‌كانیان و به هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانیان ده‌كه‌م.