شه‌ڕی براكوژی.. دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو
سیڤه‌ر باپیر
كارل ماركس ده‌ڵێت “هیگڵ كاتی خۆی وتی كه‌سایه‌تیه‌كان و رووداوه مێژووییه‌كان دووجار دووباره ده‌بنه‌وه. به‌ڵام له بیری چوو بڵێ جاری یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی تراجیدیك و دووه‌م جاریش له بۆته‌ی كۆمیدیادا”. ئه‌م وته‌زایه‌ی ماركس زیاد له هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك زۆرترین شمولی كورد ده‌كات، چوونكه مێژووی سیاسیی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه مه‌حكومه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك تراجیدیای گه‌وره كه ئه‌وه‌نده دووباره بوونه‌ته‌وه له بۆته‌ی دیارده‌ی كۆمیدیدا ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه‌ش شه‌ڕی هه‌میشه‌یی براكوژی شاخ و شار، ئه‌ویش به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر له رابردوودا كوشتنی یه‌كتری بریتی بووبێ له چركه تراجیدیه‌كانی ناو دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یمان ئه‌وا هه‌نووكه ئه‌م شه‌ڕه گاڵته‌جاڕی عه‌قڵی سیاسی ئێمه ده‌رده‌خات كه هه‌رگیز توانای تێپه‌ڕاندنی رابردوی تاڵی نییه. له‌وه‌تی كورد هه‌یه هه‌رده‌م سه‌رقاڵی خۆخۆری و شه‌ڕی نه‌بڕاوه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا به ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌میشه دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی له بیر چۆته‌وه و نه‌یاری وه‌همی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی داتاشیوه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌بڕاوه هه‌وڵی ركابه‌ری و شه‌ڕی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌همه. ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێكیش بێت له فاكتەرەکانی دواكه‌وتنی سیاسی كورد و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه وه‌ك مافێكی ساده‌ی خۆیان له بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ندن، به ده‌ربڕینێكی تر مێژووی كورد هیچی تر نییه جگه له زنجیره‌یه‌ك تراجیدیای سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری براكان كه هه‌میشه ده‌ستی ده‌ره‌كی و داگیركه‌رانی كوردستان رۆڵی كارای تێدا بینیوه ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی له‌مپه‌ر دانان له به‌رده‌م داخوازییه سیاسییه‌كانی گه‌لی كوردستان. شه‌ڕی براكوژی هێز و لایه‌نه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی كه یه‌كێك له لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌یمان هۆكارێكی ریشه‌یی بووه له هێشتنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی گه‌لی كورد له حاڵی ژێرده‌ستیدا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه باڵاده‌ستكردنی ئه‌جیندای نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی تر بووه به‌سه‌ر خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورددا. به‌كورتی ره‌نگه له مێژووی دێرین و هاوچه‌رخدا هیچ له‌حزه‌یه‌كی تاریك نه‌بێت هێنده‌ی ئه‌و له‌حزانه‌ی كورد شه‌ڕی ناوخۆیی و خۆبه‌خۆی كردووه چوونكه كاره‌ساته گه‌وره‌كانی ئه‌م میلله‌ته هه‌میشه ئه‌وانه بوون كه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌وه هاتۆته ئارا، زامی شه‌ڕی براكوژی هه‌میشه برینێكی پڕ سوێ و ئازاره كه وه‌ك لویه‌كی سه‌ره‌تانی به جه‌سته‌ی سیاسیی هێزه‌كانی كوردایه‌تییه‌وه نووساوه، ئه‌مه‌ش بڕشتی له‌به‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بڕیوه له هه‌نگاونان له راستای هێنانه‌دی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان. پێویست ناكات پانۆرامای ئه‌و رووداوه تراجیدیانه‌ی به‌رئه‌نجامی شه‌ڕی براكوژی بخه‌ینه روو، چوونكه لای هه‌مووان ئاشكرایه كه شه‌ڕی براكوژی چ ئاسه‌وارێكی نێگه‌تیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و قڵشته سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان هاتۆته ئارا و بووه‌ته زه‌مینه‌یه‌كی شێداری گه‌نده‌ڵی و دوو ئیداره‌یی و دوو سوپایی و دوو قانوونی و دوو ئه‌جیندای جیاواز به‌رئه‌نجامی شه‌ڕی نه‌پساوه‌ی یه‌كێتی و پارتی بووه، كه جه‌نگه خوێناویه‌كه‌یان زیاتر له 35 ساڵ درێژه‌ی كێشا، هه‌نووكه‌ش كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ناو هه‌مان دۆخی شه‌ڕی یه‌كترسڕینه‌وه و یه‌كتر له‌ناوبردن به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ریكه هێزه كوردییه‌كان به‌و جۆره‌ی ماركس باسی كردووه ده‌بنه گاڵته‌جاڕی سیاسیی مێژوویی. هیچ كات شه‌ڕی ناوخۆ و براكوژی له ژێر هه‌ر ناونیشان و به‌هه‌ر هۆكارێك بێت نه‌ك ره‌وایی نییه به‌ڵكو هه‌میشه مه‌حكوم و جێگه‌ی ئه‌وه‌یه وه‌ك خیانه‌تی نیشتمانی سه‌یری بكه‌ین، چون بمانه‌وێ یان نا ئه‌وه راپه‌ڕاندنی نه‌خشه جه‌هه‌نمییه‌كانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی كوردستانه كه هه‌میشه خه‌ونی زه‌لیلبوون بۆ گه‌لی كوردستان ده‌بینن. ئه‌و بارگرژیی و شه‌ڕه‌ی هه‌نووكه له نێوان پارتی كرێكاران و حزبی دیموكراتدا هاتۆته ئارا یه‌كێكه له تاریكترین ساته‌وه‌خته‌كانی خه‌باتی سیاسیی و چه‌كداریی گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت دوو هێزی ناو یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی له بری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ونی یه‌كترسڕینه‌وه ببینن و له باری واقیعیشه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له رابردوودا وه‌ك تراجیدیایه‌ك هاتبێته به‌رچاو ئه‌وه له حاڵی حازردا جۆرێكه له كۆمیدیای سیاسیی. ئێمه نامانه‌وێ باس له‌لایه‌نه تاریكه‌كانی شه‌ڕی براكوژی بكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن گه‌ره‌كمان نییه خاڵ به‌خاڵ به‌رئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه هه‌ژمار بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی لای
هه‌موومان ئاشكرایه هیچ تروسكاییه‌كی ئومێد له شه‌ڕی یه‌كتر سڕینه‌وه‌ی براكاندا بوونی نییه، ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ئه‌مانه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین كه چیتر شه‌ڕی براكوژی ره‌وایی نییه و له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت ده‌بێت ریسوا و مه‌حكوم بكرێت، چوونكه قۆناغی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی گه‌لی كوردستان ئه‌وه هه‌ڵناگرێت كه شه‌ڕی براكانی تێدا بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌رچی زیاتر یه‌كڕیزی ده‌خوازێت كه كاری پێكه‌وه‌یی و به‌ره‌یی ده‌خوازێ. له پوخته‌ترین ده‌ربڕیندا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ تراجیدیاكانی رابردوو له هه‌نووكه دووباره بكه‌نه‌وه هه‌رچییه‌ك بن ناتوانن له خیانه‌تكارێك زیاتر شتێكی تر بن، له‌و سۆنگه‌یه‌ی شه‌ڕی براكوژی حه‌رام بووه بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، هه‌ر دوو هێزێك بیانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن پێش هه‌ر شتێك زیان له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌رچی خۆشیان وه‌ك پارێزه‌ری سه‌ره‌كیی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نمایش بكه‌ن.